ڕۆژێك بۆ جلى كوردى و ڕۆژانێكيش بۆ كوردفرۆشى.
كوردايەتى و دەربڕينى هەستى نەتەوەيى بەدياريكردنى رۆژێك نابێت بۆ جلى كوردى، جارێ نەتەوە پێش ئەوەى تەنها شێوازێك بێت لەجل و بەرگ، بەڵكو ناوەرۆكێكە لەزمان و كلتوورو ژيارو مێژوو، كام لەمانە پارێزگارييان لێ دەكرێت؟
زمان كەوتووەتە ژێر هەيمەنەى غەزوويەكى بيانييەوە وەك چۆن كلتوورەكەشمان كراوەتە پاشكۆى هەمان خاوەن زمانى بێگانە، مێژوومان پڕيەتى لەخيانەت و كۆردفرۆشى و نسكۆو و شەڕو ململانێى يەكتر لەپێناوى بنەماڵەيەك يان ميرێك يان سەرۆك خێڵێك يان سەرۆك حزبێك، ئەگەر خاڵێكى جوان و كەسێكى قوربانيدەرو ڕەمزێكى نەتەوەيى خاوەن قيەم و باوەڕيشمان بووبێت ئێستا پێشكەوتووخوازەكانى پاشكۆى بێگانە حاشاى لێ دەكەن و بەناشيرين وێناى دەكەن، ئەخلاقى كوردەوارى كە ناوازەبوو لەڕاستگۆيى و جوامێرى و لێبووردەيى و بەهاناوەچوونى يەكتر، گۆڕييان بەدرۆو خۆپەرستى و دابڕان لەبەهاو رەوشتە بەرزە نەتەوەييەكان.
رۆژێك بەناوى جلى كوردييەوە نامۆكردنى ئەو جلەيە لەڕۆژەكانيتردا، رۆژێكە ياديان دەكەوێتەوە كوردن، بەڵام ڕۆژەكانيتر كوردنين و لەگەڵ بێگانەدا هاوئاوازن و لەگەڵ يەكتريشدا دەستەويەخە..
نووسینی: مامۆستا كامیل مهحمود
لهپێگهی تایبهتی نووسهروهرگیراوه
|