رێپۆرتاژ

لێدوانی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا كرێكار

بسم الله الرحمن الرحیم
لێدوانێك له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا كرێكار كه‌ داوا ده‌كرێت ئه‌م نامه‌یه‌ بێده‌ستكارییكردن بخوێندرێته‌وه‌
تایبه‌ت به‌په‌ڕه‌ی فه‌رمی مامۆستا كرێكار
به‌ شێویه‌كی دڕندانه‌ هاوسه‌رم؛ باوكمان؛ باپیرمان؛ خاڵ و ماممان؛ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نه‌رویجه‌وه‌ لێسه‌ندرا ، هه‌موو نیشانه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌مامۆستا كرێكار فڕێندراوه‌، به‌ڵام له‌ڕاستیدا به‌یاسا ناردوویانه‌، له‌تاریكی شه‌و بێئه‌وه‌ی بۆی هه‌بێت قسه‌بكات، هه‌موو شتێك به‌نهێنی ده‌كرێت، ئه‌ی بۆچی حكومه‌ت ئه‌یه‌وێ راستییه‌كان له‌ دۆسیه‌ی مامۆستا كرێكار بشارێته‌وه‌؟
له‌ ساڵی (2003) مامۆستا كرێكار حوكمدرا به‌تاوانی مه‌ترسی بۆ ئاسایشی وڵات، به‌ڵگه‌كان نه‌خرایه‌ به‌رده‌ست دادگا و دادگا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ نه‌كرد له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ئه‌و "مه‌ترسییه‌"، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ مامۆستا كرێكار له‌ نه‌رویج ژیاوه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ مافێكی سه‌ره‌تایی هه‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌شه‌وه‌ له‌ ساڵی (2010) پیاوكوژانێك هاتن بۆ كوشتنی مامۆستا كرێكار بێ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك ئازادكران هه‌رچه‌نده‌ (DNA)ه‌كه‌شییان ئاشكراببوو.
كێشه‌ی مامۆستا كرێكار كه‌یسێكی ئیتاڵی نییه‌، به‌ڵكو كه‌یسه‌كه‌ كه‌یسێكی نه‌رویجیه‌، نه‌رویج زۆر ده‌مێكه‌ سه‌رقاڵی دروستكردنی سیناریۆیه‌كی بێنرخ و بێ به‌هابوو، به‌ ناوی: (كرێكاری تیرۆریست) بۆ ئه‌وه‌ی حوكمی مامۆستا كرێكار بدات به‌ تیرۆر، ئه‌مه‌ شتێكه‌ كه‌ هه‌گیز نه‌یانتوانیوه‌ وه‌ ناشتوانن بیسله‌مێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ نییه‌تێك نه‌بووه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا كرێكار بۆ كاری تیرۆریستی، ئه‌وه‌ لووتبه‌رزه‌كانی نه‌رویج بوون كه‌ دان به‌م سیناریۆیه‌ نانێن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌بوایه‌ به‌ هه‌ر نرخێك بێت له‌كۆلیكه‌نه‌وه، جا پێشێلكردنی مافی مرۆڤبێت، یان پیلانگێری و به‌رتیلتدان، ئیتاڵیاش یه‌كێكه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا كه‌ بتوانێت حوكمی غیابی بدات، هه‌ر بۆیه‌ دۆسیه‌ی "كرێكار" دروستكرا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ (گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی دژه‌ تیرۆر كه‌ له‌ ئه‌وروپا له‌ماوه‌ی 20 ساڵ تا ئێستا ئه‌نجامدرابێت) گوێگرتن له‌ ده‌نگه‌ تۆماركراوه‌كان به‌ ئاشكرایی ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ته‌رجومه‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك كراوه‌ كه‌ ماناكان بگۆڕدرێت به‌ تۆندوتیژی، ئه‌مه‌ش له‌ راستیدا هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ شتێك نه‌بوو كه‌دادگاو ‌وه‌زاره‌تی داد گوێی بۆ بگرن، یان هه‌ڵیسه‌نگێن، گرنگ ئه‌وه‌بوو كه‌ گرێبه‌ستی مه‌شروخوارندنه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئیتالیا بهێننه‌دیی، سوپاس بۆ خوا كه‌ تازه‌ هه‌ندێك رۆژنامه‌نووس كارته‌ شاراوه‌كانی حكومه‌تیان لێ ئاشكراده‌بێت
دوای ئه‌وه‌ی (3) حه‌فته‌، سه‌ردانیكردنمان بۆلای مامۆستا قه‌ده‌غه‌كرا، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بووین وه‌كو به‌ڵێنیانپێدابووين كه‌ مامۆستا كرێكار چوارشممه‌ ته‌له‌فۆنمان بۆ بكا، به‌ڵام ئه‌و ‌ته‌له‌فۆنه‌ هه‌رگیز نه‌كرا، به‌ڵكو رۆژی دواتر وا له‌ ڕێی میدیاكانه‌وه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ مامۆستا كرێكار له‌ ئیتاڵیایه‌، له‌ وڵاتێك كه‌ له‌م رۆژانه‌دا زۆر كه‌س په‌یوه‌ست ده‌كات به‌ مردن و كاره‌ساته‌وه‌، له‌كاتێكدا كه‌ هه‌موو چاوه‌كان خراوته‌ سه‌ر په‌تای كۆرۆناوه‌، حكومه‌تو موخابه‌رات هه‌له‌كه‌ ئه‌قۆزنه‌وه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كه‌یان، ئه‌وانه‌ی كه‌ هێشتا باوه‌ڕیان به‌ مافی مرڤ هه‌یه‌، با له‌خۆیان بپرسن ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان ‌ له‌م دۆسیه‌ هه‌بووه ویژدانیان هه‌یه‌؟ ئێمه‌ وه‌كو موسڵمان با‌وه‌ڕمان ته‌نها به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئه‌نجامدا دادپه‌روه‌ری سه‌رده‌خات، ئه‌وانه‌ی سته‌مكاریش بوون بێگومان به‌ سزای خۆایی ده‌گه‌ن
وَمَكَرُوا وَمَكَرَ اللَّهُ ۖ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِين
بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا كرێكار: 27ی 3ی 2020

Pressemelding fra Mulla Krekars familie som ber om at meldingen leses i sin helhet.

På brutalt vis ble vår ektemann, far, bror, bestefar og onkel frarøvet oss av den norske stat. Alt ser tilsynelatende ut som en kidnapping, men han er faktisk tatt med loven i hånd. Mannen blir tatt med om natten, får ikke snakke og alt holdes skjult. Hvorfor vil myndighetene holde realitetene i Krekar-saken hemmelig?
Mulla Krekar ble dømt fare for rikets sikkerhet i 2003, bevisene ble holdt skjult for Retten og domstolen fikk ikke vurdert om faktisk fare. Siden har Krekar bodd i Norge strippet for sine basale rettigheter. I tillegg ble attentatsmannen fra 2010 på uforklarlig vis løslatt tross sikre DNA-bevis.
Krekar-saken er ikke en italiensk anliggende. Krekar-saken er norsk anliggende. Norge har lenge blødd etter å ha skapt illusjonen «terroristen Krekar» og for å dømme Krekar for terror. Det har de aldri greid og kan aldri bevise, da det ikke finnes noen terrorintensjon fra Krekar. Norges arroganse kunne ikke godta å innrømme denne misvisende illusjonen. Nå skulle de bli kvitt ham for enhver pris. Koste hva det koste vil, menneskerettigheter, komplott eller bestikkelser. I Italia, som er ett av to land i Europa som kan dømme in absentia, ble en Krekar-sak fabrikert til å være «den største antiterroroperasjonen i Europa på 20 år». Avlytting av avlyttingen viste åpenbart at oversettelsene var gitt meningsinnhold om vold som ikke var tilstede. Dette ville ikke Retten eller JD høre eller vurdere. Nå gjalt det å holde Champagne-avtalen med Italia boblende. Heldigvis begynner noen journalister å se myndighetene i kortene.
Etter tre uker med besøksstopp, skulle Mulla Krekar endelig ringe oss i går onsdag. Telefonen kom aldri. Dagen etter får vi fra mediene vite at Mulla Krekar er i Italia, til landet som mange i disse dager forbinder med død og fordervelse. Mens all fokus er rettet mot Corona-pandemien, bruker myndighetene og PST muligheten for at denne saken forvitrer. De som har økende tro på menneskeheten i disse Corona-dager, får spørre seg om det finnes noe samvittighet i de som har behandlet Krekar-saken. Vi som muslimer har uansett tro på at rettferdighet seirer til slutt, og at de urettferdige får sin straff.

وَمَكَرُوا وَمَكَرَ اللَّهُ ۖ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِين

سه‌رچاوه‌: په‌ڕه‌ی فه‌رمی مامۆستا كرێكار 

www.facebook.com/krekarofficial

 


4265 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-27
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.