به‌یاننامه‌ی مامۆستا کاک حه‌سه‌نی ئهمیني
به‌یاننامه‌ی مامۆستا کاک حه‌سه‌نی ئه‌مینی حاکم شه‌رعی جه‌ماوه‌ری کوردستان سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی مامۆستا کرێکار بۆ زیندانی ئیتالیا
بسم الله الرحمن الرحیم
هه‌واڵمان پێدرا که حکوومه‌تی نه‌رویج، عالمی زانا و داعی گه‌وره‌ی موسوڵمانی کورد جه‌نابی مامۆستا نه‌جمه‌ددین فه‌ره‌ج ناسراو به مامۆستا کرێکاری که له‌م وڵاته‌دا زیندانی بوو راده‌ستی وڵاتی ئیتالیا کردووه‌و بۆ ئه‌وێ گواستوویه‌تیه‌وه. ئه‌مه له کاتێکدایه که په‌تای پڕمه‌ترسی و ئێجگار وه‌گر و وێرانکه‌ری کۆڕۆنا له وڵاتی ئیتالیا زیاتر له وڵاته‌کانی تر بڵاو بووه‌ته‌وه‌و قوربانی خستووه‌ته‌وه. دۆخه‌که وایه که ئێستا له‌و وڵاته‌دا هیچ شوێنێکی ئه‌من و ئه‌مانی تێدا ده‌ست ناکه‌وێت. ئه‌م کرداره‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌رویج و هێڵانه‌وه‌ی ئه‌م که‌سایه‌تیه له زینداندا له لایه‌ن حکوومه‌تی ئیتالیاوه به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ رووبه‌ڕوو کردنه‌وه‌ی مامۆستا له‌گه‌ڵ مردن و ئیعدام و کوشتنی به‌ره‌به‌ره‌ی. بۆیه چاوه‌ڕوانی و ویستی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی و نه‌ته‌وه‌ی کورد و هه‌ر مرۆڤێکی سه‌ربه‌ست و باوه‌ڕدار به مافه‌کانی ئینسان له رێکخراوه‌کانی پاراستنی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌یه که رێگه به‌م تاوانه گه‌وره‌یه بگرن و حکوومه‌تی ئیتالیا ناچار که‌ن مامۆستا کرێکار ئازاد کات یان بیگوێزێته‌وه بۆ وڵاتێکی ئه‌من و بێمهترسی.
ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته ئه‌م که‌سایه‌تیه موجاهیده له زیندانی ئیتالیادا تووشی کاره‌ساتێکی ناخۆش ببێت ئه‌وه ته‌واوی ئه‌وانه به تایبه‌ت وڵاته ئیسلامیه‌کان که سه‌باره‌ت به‌م دۆسیه بێده‌نگ بوون له لای خوا‌و جه‌ماوه‌ر به‌رپرس ده‌بن؛ چونکه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام - دروودی خوای له سه‌ر بێت - ده‌فه‌رموێت:
«من رأی منکم منکراً فلیغیّره بیده، فإن لم یستطع فبلسانه ..»؛ «هه‌ر که‌س له ئێوه کارێکی ناڕه‌وای بینی ئه‌وا با به ده‌ستی بیگۆڕێت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌وه به زمانی و ...» ئه‌مه‌ش خراپترین کاری ناڕه‌واو گه‌وره‌ترین تاوانه که مرۆڤێک حوکمی زیندانی کاتی له سه‌ر بێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ مه‌ترسی مردنی به‌هێواشی و ئه‌شکه‌نجه رووبه‌ڕوو بکرێته‌وه!!
پێویستیشه بڵێم که پشتگیری من له‌م که‌سایه‌تیه خه‌باتکاره بینایه له سه‌ر خاڵی هاوبه‌شیمان له مرۆڤ بوون و موسوڵمان بوون و کورد بوون و ئه‌هلی سوننه‌ت بوون نه‌ک وه‌کوو هاوبیر و هاوفکرێک.
به هیوای لاچوونی ئه‌م کێشه‌یه له سه‌ر ئه‌م داعیه چاونه‌ترسه.
حه‌سه‌نی ئه‌مینی
حاکمی شه‌رعی جه‌ماوه‌ری کوردستان
|