دڕه‌نده‌یی موخابه‌راتی نه‌رویج له‌به‌رانبه‌ر مامۆستا كرێكار
رێگه‌یان نه‌داوه ده‌رمانه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆی ببات!
تایبه‌ت به‌پێگه‌ی دووربین
ئه‌مرۆ خێزانی مامۆستا كرێكار رۆشتوون بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی شتوومه‌كه‌كانی مامۆستا كرێكار له‌زیندانی ئۆسلۆ، له‌كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌یاندا؛ ده‌بینن هه‌رچی شتومه‌كی مامۆستا كرێكاره، به: پاره،و پۆشاكـ،و ده‌رمان، و كتێب، و قه‌له‌مه‌وه، هه‌مووی له‌زیندانه‌كه‌دا به‌جێماوه! ئه‌مه‌یش واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه موخابه‌راتی نه‌رویج به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه‌و نامه‌ردانه له‌نیوه‌ی شه‌ودا مامۆستا كرێكاریان راپێچكردووه بۆ راده‌ستكردنی به‌ئیتاڵیا.
ته‌نانه‌ت ڕێگه‌یان نه‌داوه ده‌رمانه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆی ببات، ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدایه كه: مامۆستا كرێكار ته‌مه‌نی 63 ساڵه،و نه‌خۆشی شه‌كره‌و په‌ستانی خوێنی له‌گه‌ڵدایه.
رێگه‌یان نه‌داوه مامۆستا كرێكار ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له‌لای بووه، له‌گه‌ڵ خۆی بیات.
ئه‌وه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی دڕانه له‌نیوه‌ی شه‌ودا به‌سه‌ر مامۆستا كرێكاریانداداوه، كه‌بۆی هه‌یه له‌وكاته‌دا مامۆستا كرێكار له‌كاتی وه‌رگرتنی ئیسراحه‌تیدا بووبێت، یاخود له‌میانه‌ی په‌رستش و به‌ندایه‌تی عیباده‌تی خوای په‌روه‌ردگاری دابووبێت
رێگه‌یان نه‌داوه هاوڕێیه هه‌ره نزیكه‌كه‌ی خۆی، كه قورئانی پیرۆزه، له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات، و به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو كتێب و قه‌ڵه‌م و نووسینه‌یدا رایانكێشاوه به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار!
مه‌گه‌ر ئه‌مه؛ جگه له‌رق له‌موسڵمانێكی خواویست و دژایه‌تی خودی ئیسلام و په‌یامی پێغه‌مبه‌ران، چی تری لێده‌خوێندرێته‌وه؟ ئه‌مه هه‌ر ئه‌و وڵاته به‌ناو لوتكه‌ی مافی مرۆڤه ئه‌نجامی داوه، كه له‌میانه‌ی 63 جار دادگایی مامۆستا كرێكار نه‌یتوانیوه هیچی له‌سه‌ر بسله‌مێنن، كه‌چی ئاوا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه، ئه‌ی ده‌بێت ئه‌و وڵاته‌ی كه‌به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی روون و راشكاو، به‌بێ ئاماده‌بوونی خۆی، سزای 12 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاندبێت، ئه‌و وڵاته چی له‌مامۆستا كرێكار بكات؟
ده‌بێت هه‌ر دوو وڵات "به‌ر له‌كاره‌سات"، بیرێك له‌خۆیان بكه‌نه‌وه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو ناحه‌قییه‌ی به‌رانبه‌ر مامۆستا كردوویانه‌و ده‌یكه‌ن، پێویسته به‌خێرایی پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن.
|