شه‌یتانى گه‌وره بۆته براى گه‌وره
نووسنی: احمد منصور
وه‌رگیرانى : هاوبیر احمد
ساڵى 1979 كاتێك سیستمى پادشایه‌تى له‌ئێراندا لابرا و ئاخونهكانى شیعه حوكمى ووڵاتیان گرته ده‌ست به ئه‌مریكایان ده‌وت (شه‌یتانى گه‌وره) .
له‌وكاته‌دا محمد ره‌زا شاى ئێران لهووڵاتهكهى خۆى ده‌ركرا كه‌له‌ساڵى 1925 وه حوكمى ئیرانی كرد تا 1979 هیچ وڵاتێكى ڕێگه‌ى پهرنابهرێتى پێ نه‌دا جگه له میصر كه‌هه‌ر له‌وێش مرد .
له‌وكاته‌دا خومه‌ینى له فه‌ره‌نسا بوو بهفرۆكهیهكى فه‌ره‌نسى گه‌یه‌نرایه‌وه ئێران و ڕابه‌رایه‌تى شۆرشه سیاسیهنهخشه بۆكێشراوهكهى ئێرانى گرته ده‌ست.
مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیم له گێڕانه‌وه‌ى ئه‌م مێژوه ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندیه ژێر بهژێریهكانى ئه‌مریكا و ئیران ئاشكرا ببێت ئه‌گه‌ر ڕاست بو خومه‌ینى ئه‌مریكاى بهشهیتانى گه‌وره ده‌زانی چۆن رێگه‌ى پێدرا له ووڵاتێكى ئه‌وروپیه‌وه زۆر به ئاسانى بگه‌ڕیته‌وه ئێران و ده‌وڵه‌تێك دژى سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكا دروست بكات .
بۆ ئاشكرا نه‌بوونى ئه‌م په‌یوه‌ندیه نهێنیه‌ى ئیران و ئه‌مریكا و چاوبه‌ستى له ووڵاتانى ناوچه‌كه ئێران ده‌ستى كرد به دروست كردنى شه‌ڕی واته‌وات له‌گه‌ڵ ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و به‌دروشمى مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا و شه‌یتانى گه‌وره ئه‌مریكایه و دوژمنایه‌تى كردنى ئیسرائیل كه‌وته مه‌یدانه‌كه‌وه كه زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك ئه‌مه به‌رده‌وام بوو .
به‌ڵام دیمهنهشاراوهكانى پشتى په‌رده‌ى ئه‌م سیناریۆیه هه‌ر زوو ئاشكرا بوو، به‌تایبه‌تى دوایى ڕوداوه‌كانى 11 سێپتیمبهرى سالى 2001.
كاتێك ئه‌مریكا شه‌رى تاڵیبان و قاعیده‌ى ده‌ست پىێكرد له ئه‌فغانستاندا هاریكاریهكانى ئیران بریتى بو له چاوساغى كردنى سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان له سه‌رخاكى ئه‌فغان به‌تایبه‌تى له‌سه‌رسنوره هاوبه‌شه‌كانى نێوان ئێران و ئەفغان وه هه‌ڵكردنى گڵۆپى سه‌وز بۆ فرۆكه جه‌نگیه‌كانى ئه‌مریكا كه ئاسمانى ئێران به‌ئاره‌زوى خۆیان به‌كار بهێنن وه‌چه‌ندین كارى دبلۆماسى و موخابه‌راتى ، كاتێكیش تاڵیبان پاشه‌كشێیان كرد هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ڕویان كرده ئێران ته‌سلیم به ئه‌مریكا كرانه‌وه تا ببرێنه گوانتانامۆ .
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكا هاریكارى ئه‌و حیزبه شیعانه‌ى عیراقى كرد وه‌ك جعفرى و مالیكى و چه‌له‌بى تاوه‌كو دواى سەدام حسێن ده‌ستيان زاڵ بێت له گشت عێراقدا، ته‌نانه‌ت درێژ كردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى بۆ مالیكى له جارى دووه‌مدا له‌هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2010 به‌ده‌ستى ئه‌مریكا بوو، وا ئێستاش ده‌یانه‌وێت بۆ جارى سێهه‌میش له‌م ههلبژاردنهى 2014 دا هه‌ر مالیكى زاڵ بێت .
بەڵام ڕاپه‌رینى به‌شى سوننه ده‌بێته هۆكارێكى گه‌وره‌ى گۆرانكارى نه‌خشه‌ى سیاسى و جوگرافیایى له‌عیراقدا .
بۆیه ئێستا لاى شیعه‌كان شه‌یتانى گه‌وره بۆته برای گه‌وره چونكه هه‌ردولا هاوبه‌شن له لێدان و لاواز كردنى سوننه له سه‌رو هه‌موشیانه‌وه ده‌وڵه‌تى ئیسلامى عیراق .