کۆمەڵکاری

سوپاسنامه‌و داواكاری

بسم الله الرحمن الرحیم
بەڕێزو پێزانینەوە هەوڵ و ماندووبوونی برایان و خوشکانی موسوڵمانمان لەوڵاتی بەریتانیا بەرز دەنرخێنن، کە بەشداربوون لەخۆپیشاندان و رێپێوانێکدا بۆ پشتگیریکردنی بەڕێز مامۆستا کرێکار بەمەبەستی ئازادکردنی لەلایەن وڵاتی ئیتاڵیاوە، داواکارین لەپەروەردگاری بێهاوتا پاداشتی بەخێرتان بداتەوەو سەربەرزو سەرفرازی دونیاو دواڕۆژتان بکات، بەتایبەتی رێزو پێزانینمان هەیە بۆ بەڕێزان: د. عەباس موحەممەدعەلی، مامۆستا کاوە کوردی و دەستەی کەناڵی تەلەفزیۆنی زایەڵە، کە لەو کارەدا کاریگەریی بەرچاویان هەبوو. هەروەها لێرەدا بەپێویستی دەزانین داواکاریی خۆمان لەموسوڵمانانی شوێنەکانی تری جیهان -هەروەکو پێشتر دووبارەبکەینەوە- کە بەهەمان شێوەی ئەو موسوڵمانە بەڕێزانە، پشتگیریی خۆیان بۆ ئازادکردنی مامۆستا کرێکار، لەدەستی دوژمنانی ئیسلام و موسوڵمانان، دەرببڕن.
دەستەی پشتگیریی مامۆستا کرێکار
1441/12/17 – 2020/8/7

هاوپێچ: لینکی بەیاننامەی یەکەمی دەستەی پشتگیریی مامۆستا کرێکار


570 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/08/2020
           
© Copyright 2020 All Rights Reserved.