بیروڕا

به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژوویی له‌سه‌ر شه‌ڕفرۆشتنه‌كانی یه‌كێتی به‌ بزوتنه‌وه‌

- ماوەی چەند مانگێگ بوو لە ولاتێکی دراوسێ پلانی هەلگیرسانی شەری ناوخۆ دادەنرا ئەوەبوو لە ٢٠ - ١٢ - ١٩٩٣ یەکەم شەری بەرفراونی ناوخۆ لەنێوان بزوتنەوەی ئیسلامی و یەکێتی نیشتیمانی دا هەلگیرسا و لە ٢٧ - ١٢ - ١٩٩٣ گەری یەکەمی کۆتایی هات  ئەنجامەکەی ئەوەبوو بزوتنەوە  لەگۆرەپانی سیاسی سرایەوەو تەنها بەشێوەی سەربازی لە چەند ناوچەیەک قەتیس بوو 
وە یەکێتیش کە لە سەردەمی شەری عێراق ئێرانەوە هاوپەیمانی سوپای پاسداران بوو ماوەیەک بوو دوای راپەرین دورکەوتبۆوە  لەئەنجامی شەرەکەدا بەتەواوی و بەکولک و پێستەوە چوەوە باوەشی ئێران ، کە یەکێک لە ئامانجەکانی دروست کردنی شەرەکە هەر ئەوەبوو  ، کە لەسالانی دواتر دا بەلگەنامەکان دەریانخست ، هەر ئەو شەرەش  ، بوە دەستەچیلەی  هەلگیرسانی قۆناغی دوەمی شەری ناوخۆ لەنێوان یەکێتی و پارتی 
ئەم بابەتە پێویستی بەنوسینێکی تێرو تەسەل هەیە کە هەموو لایەنەکانی  شەرەکە بێلایەنانەو باش رونبکاتەوە
- جلال تاڵەبانی کاتێک جەبار فەرمانی بانگ کردبوو بۆ ئەوەی سەرپەرشتی شەرەکە بکات ، پێی وتبوە ئەمەوێت  وەک ریشی خۆت  کە خۆی   (کۆسەبوو ریشی کەم  بوو)  
 بیانتاشی و دەست نەپارێزی و پەرێزت پاک بێت ، هەمان دەستەواژەی  شەری قرناقاو پشتائاشانی دوبارە کردبۆوە کە بروسکەی بۆ هێزەکانی یەکێتی کردبوو ، پەرێزتان پاک بێت وەک ئاماژەیەک بۆ دیل کوشتن ، هەر چەندە مەلا بەختیار ئەم وتەیەی داوەتە پال کاک نەوشیروان بەلام وەکو هەموو شتەکانی تری ئەوەشی شێواندوەو قسەی مام جلال بوە
  لە ئەنجامدا لەماوەی ئەو چەند رۆژە زیاتر لە ٢٠٠ چەکدارو بێ چەک و لایەنگری بزوتنەوە کوژران  کە بەشی هەرەزۆریان بەدیلی کوژران و لە شەردانەبوون  جەبار فەرمان فەرمانەکەی وەک خۆی جێ بەجێ کرد 
- دوای کۆتایی هاتنی شەر  
یەکێتی بەردەوام بو  لە ڕاوکردنی ئەندام و کادیرانی بزووتنەوە دوای چەند مانگێک جەبار فرمان ئەندامێکی بزوتنەوە لە کۆیە لەمالەکەی خۆی دەهێنێتەدەرەوە گولەبارانی ئەکات ، مام جلال بەوپێیەی خۆی بەخەلکی کۆیە دەزانی  لەکاتی شەرەکەدا کۆیەی استثنا کردبوو لەو قەتل و عامە ، بۆیە کادیرەکانی کۆیە داوا لەجەبارفەرمان دەکەن  ، ئەو کارەیان بۆ بکات ، دیارە جلال تالەبانیش نارازی دەبێت کە لە کۆیە فەرمانی شکاوە 
لەوەلامدا جەبارفەرمان لەسەر پارچە کاغەزێکی دڕاو نامەیەک بۆ تالەبانی دەنوسێت 
١-کوشتنی  ئەندامەکەی بزوتنەوە بەفاول دەزانێت ، وەک ئەوەی شەڕ یاری بێت و کوشتن فاول  
٢- بەپێی نامەکە ،  دەڵێت کوشتن تەنها لەدەسەلاتی بەرێزتاندایە،   دەردەکەوێت بەدرێژایی شۆرش هیچ کەسێک بەبێ فەرمانی مام جلال  نەکوژراوە ، مەگەر حالەتێکی ئاوا کە ئەو بەفاول ناوی ئەبات ،
٣- وەکو هەموو گرتن و کوشتنەکانی ئەوساو ئێستا کۆمەلێک تۆمەت و بەهانەی ناراست ریز ئەکات بۆ پاساو حەق دان بەکوشتنەکە ، کەهیچیان لەو ئەندامەی بزوتنەوەدا نەبوون کەسێک ئەوەندە تۆمەتباربێت لەناو شارو لەژێر دەسەلاتی دوژمنەکەی لەناو مال و منالی خۆی دانانیشێت 
- سیاسەت لەکوردستان ئاوا بۆگەنە 
ئەو سەرکردە ئیسلامیەی لەژێر کاریگەری فکرو وتارو پەیامەکانی ئەودا ، ئەو گەنجانە  کوژران و خۆیان بەکوشتدا  
لەدوا ساتەکانی تەمەنی مام جلالدا کەوتبۆوە دوعاکردن و پارانەوە خوا مام جلال بپارێزێت و جونکە مام جلال مولکی هەموو کوردەو  قائیدی زەرورەیە بۆ کورد، 
سەرکردەکانی کورد ئەو ئیلهامەی لەکاتی بەرژەوەندیە کەسیەکان بۆیان دێت ، لەسەرەتاوە ئەو ئیلهامەیان بۆ بهاتبا  زۆر روداو رویان نەئەداو  هەزاران کەس لەمردن رزگاریان دەبوو 
کورد هەمیشە بۆتە قوربانی بەرژەوەندی و ویستی سەرکردەکان ، نەک بیروباوەرو کوردایەتی و بەرژەوەندی گشتی

 

نووسینی: موسلیح هه‌مزه‌ نووری

سه‌رچاوه‌: هه‌ژماری نووسه‌ر

812 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-12-29
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.