ئیسلام له جیهانى واقیعدا
نووسنی: مامۆستا کرێکار
ئیسلام وه نه‌بێت ته‌نها عه‌قیده‌یه‌كی رۆحی بێ ، یان هه‌ر هانده‌رێكی داڕشتنی ره‌وشت به‌رزی بێ ، یان ته‌نها بانگه‌وازێك بێ بۆ مێشك و بیر خستنه كار‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسمانه‌كان و ئه‌وی تێیاندایه ، به‌ڵكو ئایینێكه ته‌ماشای كاری گه‌ردوونی و هه‌ڵس و كه‌وتی مرۆڤی سه‌ر زه‌وی ئه‌كات ، پڕۆگرامێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ دائه‌نێ ، رامیاری بن یان کۆمەڵایەتی یان باری ئابوری ، بۆ هه‌ر یه‌كێكیشیان ئه‌حكامێكی یاسایی خۆی بۆ داناوه‌و شێوازی چه‌سپاندن و رێگاكانیشی به شێوه‌یه‌ك داڕشتووه كه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان تاك و كۆمه‌ڵ ، ژیری و ویژدان ، په‌رستن و كرده‌وه ، زه‌وی و ئاسمان ، دنیا‌و قیامه‌تی پێكه‌وه به كۆمه‌ڵێك رێسای خۆی ، زۆر مهحكهمانه پێكه‌وه گرێ داوه .. هه‌ر چه‌نده ئێره جێباسی ئه‌و رێسا‌و ئه‌حكامانه نییه كه باس له‌و شێواز‌و رێگایانه ئه‌كاته‌وه كه ئه‌و لایه‌نانه‌ی ژیانی مرۆڤی پێكه‌وه به‌ستۆته‌وه ، بەڵام ئه‌كرێت چه‌ند راستیه‌كیان لێ بخه‌ینه روو :
یه‌كه‌م : ئیسلام بانگه‌وازێك نییه ـ دوور له جیهانی واقیع ـ له چوارچێوه‌ی تیۆر ( نظریه ) ێكدا مابێته‌وه ، به‌ڵكو یاسا‌و رێسایه‌كی كردهوهییهو شاره‌زای هه‌موو كه‌لێنێكی پێداوویستییهكانی راسته‌قینه‌كانی خه‌ڵكییه‌و له ره‌نجێكی به‌رده‌وامدایه بۆ هێنانه‌دییان .
دووه‌م : ئیسلام ـ به‌و ئه‌ندازه‌ی ووزه‌و توانای مرۆڤ خۆی له باریدا هه‌یه ـ هه‌وڵ بۆ هێنانه‌دی هه‌موو پێداوویستیه‌كانی كۆمه‌ڵ ئه‌دات ، له باری ماددیدا بن یان واتایی ، پێداوویستی رۆحی بن یان جه‌سته‌یی ، له بارودۆخی ده‌رووندا بن یان بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری .. هه‌مووشیان به هاوكێشه‌یه‌ك پارسه‌نگ رائه‌گرێت ، ناهێڵێت لایه‌نێك له‌سه‌ر حسێبی لایه‌نێكی تر گه‌شه بكات ، یان توغیان كات ، بۆ نموونه گه‌شه به لایه‌نی رۆحی مرۆڤ نادات له‌سه‌ر حسێبی زیندهه ووزه‌كانی جه‌سته‌ی ، ئه‌مان مت ناكات بۆ نه‌ش و نمای ئه‌و ، یان بایه‌خی زیاتر به لایه‌نی حه‌زو ئاره‌زووه جه‌سته‌ییه‌كانی نادات له‌سه‌ر حسێبی پاكی رۆح و سافی دڵ و فراوانی ده‌روونی .. هه‌موو لایه‌نه‌كان پارسه‌نگ رائه‌گرێت ، هه‌ستی مرۆڤه‌كه له هاوكێشه‌یه‌كی پارسه‌نگدا له نێوان راكێشان و خۆگرتنهوهدا به‌رز رائه‌گرێت .. كه تاكی مرۆڤه‌كان ئاوا پارسه‌نگ په‌روه‌رده ئه‌كات و ئه‌یانكاته خشتی له قاڵبدراوی خۆی ، ئینجا ئه‌یانخاته ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌وه ، له‌وێش به شێوه‌یه‌كی تر ئاڕاسته‌ی ئه‌كات ، گیانی كۆمه‌ڵكاری تێدا ئه‌خوڵقێنێت ، ناهێڵێت ئه‌وه‌نده ئه‌نانی و خۆوویست بێ هه‌ر بۆ لای خۆی كێش كات ! هه‌میشه ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌خاته به‌رچاو كه خوای گه‌وره ئه‌و موسوڵمانه‌ی خۆش ئه‌وێت كه به ته‌نگ خه‌ڵكانی تره‌وه دێت ، رقیشی له‌و كه‌سانه‌یه كه سته‌م له كه‌سانی تر ئه‌كه‌ن !! چ وه‌كو تاك یان وه‌كو ده‌سته‌و تاقم و چین و توێژ ، یان وه‌كو كاربه‌ده‌ست و دەسەڵاتدارو خاوه‌ن هێز ، یان وه‌كو گەل و نه‌ته‌وه‌كان له یه‌كتری .. چونكه ئیسلام خۆی ( وه‌كو پۆلیسی هات و چۆ ) له نێوان هه‌موو ئه‌مانه‌دا ئه‌وه‌ستێ و ئاڕاسته‌ی هه‌موو لایه‌كیان وا ئه‌كات كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موویان ـ بێ پێك كێشان و ململانێ ـ له‌به‌ر چاوی خۆیان بهێنێته دی .. هه‌ر هه‌مووشیان به‌رده‌وام بۆ خێر‌و خۆشی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه مهحرومهكه بانگ ئه‌كاته‌وه ..
ئیسلام موراعاتی هه‌موو حه‌زو ئینتیماكانی مرۆڤ ئه‌كات ، بۆیه له یاسا‌و رێسا شهرعیهكانیدا ئه‌بینیت هه‌م ئاره‌زووه‌كانی تاكی له‌به‌رچاو گرتووه ، هه‌م له‌زه‌تی ئینتیمای كۆمهڵكارییهكانی تیره‌و هۆزو چین و نه‌ته‌وایه‌تی مرۆڤ ، بۆیه ئیسلام وه‌كو كۆمۆنیزم نییه هه‌ر باری ئابوری بخاته پێش چاوی خه‌ڵكی و مهجرومهكان به ناوی چینی پرۆلیتاریاوه كۆكاته‌وه‌و رقنانه ئاڕاسته‌یان كات تا تۆڵه له ده‌وڵه‌مه‌نده بورژواكان بسه‌ننه‌وه !! دیسان ئیسلام وه‌كو مه‌زهه‌به ئایدیالیزمه رۆحیه‌كان نییه ، پێداوویستی رۆحی خه‌ڵكی بۆ كۆمه‌ڵكارییه‌كه‌ی خۆی بقۆزێته‌وه و وا ئاڕاسته‌یان كات تا پێداوویستی جه‌سته مت كه‌ن و ئاره‌زووه‌كان به قێزه‌وون و پیس ته‌ماشاكه‌ن ! كه وا پێویست كات خۆ له ئاستیان ده‌رهێنن و به رۆحێكی ( پاكتر ) ئاستی خۆیان له ئاستی حه‌زو ئاره‌زووی جه‌سته به‌رزتر كه‌نه‌وه(1)!!
ئیسلام ئه‌مانه ناكات ، چونكه ئه‌زانێت كه مرۆڤ له هه‌موو ئه‌مانه پێك هاتووه ، بۆیه وەڵامی ئه‌م پێداوویستییه ماددی و رۆحیانه ـ به شێوه‌یه‌كی شیاو‌و پارسه‌نگ ـ ئه‌داته‌وه .. وه ده‌نگ رۆحه‌وه ئه‌چێت و حه‌زه ره‌سه‌نه‌كانی جه‌سته‌ش به‌دی ئه‌هێنێت ، ژیری ئه‌بزوێنێت و بیر ئههروژێنێت تا سه‌رنجدان و تێفكرین و لێكۆڵینه‌وه بێته دی ، تاك وا تێ ئه‌گه‌ێنێت كه به‌شێكه له هه‌موو (جُزء من الكُل ) ، پێی ئه‌ڵێ : كۆمه‌ڵگه ( هه‌موو ) له تاك تاكی ئێوه پێك دێت ، تاك تاكی ئێوه‌ش( به‌شه‌كان ) به كۆمه‌ڵكاری و پێكه‌وه سازانهكهتانهوه جوانن ..
سێیه‌م : ئیسلام بیروهۆشێكی کۆمەڵایەتی و سیستمێكی ئابوری سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه ، ئه‌گه‌رچی له هه‌ندێك بڕگه‌و به‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داری یان له‌گه‌ڵ كۆمۆنیزمدا یه‌ك ئه‌گرێته‌وه ، بەڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌ڵێین : كه ئیسلاك شتێكه‌و ئه‌و دوو مه‌دره‌سه شتێكی تر
ئیسلام سیفه‌ته چاكه‌كانی ئه‌وانی تێدایه بێ ئه‌وه‌ی توووشی لار‌و وێریهكهی ئه‌وان بوو بێت ، چونكه ئیسلام سیستمێكه نه ـ وه‌كو سه‌رمایه‌داری ـ ئه‌وه‌نده تاك هه‌ڵ ئه‌نێ بیگه‌ێنێته ئاستی دەسەڵاتداری هه‌موو شت ، كه دواتر هه‌موو شت رقیان لێی بێته‌وه ! وه‌كو ئه‌وه‌ی له رۆژئاوا ئه‌بینرێت كه چه‌ند كه‌سێكی سه‌رمایه‌دار ئه‌بنه خاوه‌نی هه‌موو شتێك ، سهرمایهدارییهكه ناهێڵێت كه‌س ـ ته‌نانه‌ت خودی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ش ـ له رێیاندا بوه‌ستنه‌وه ! بۆیه ئه‌بینین چینی سه‌رمایه‌داری رۆژئاوا كه دەسەڵاتی سیاسی‌یان زه‌وت كردووه بوونه‌ته زه‌رووی ئابووریش ، به ناوی سیاسه‌ت و سه‌ربه‌ستیه‌وه رووتانهوهیهكی یاسایی موماره‌سه ئه‌كه‌ن !!
ئیسلام وه‌كو كۆمۆنیزمیش نییه كه كۆمه‌ڵگه بكاته خه‌رمانه‌یه‌كی پیرۆز‌و تاكه‌كان ـ بێ نرخانه‌و بێ ئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌نی خۆیان ـ له ده‌وری گه‌ڕێن ، یان ئه‌و فێڵه له تاكه‌كان بكات : كه زۆر تینیان بۆ دێت و پێش ئه‌وه‌ی رقیان ببێته‌وه به ئاگرپژێنی گۆڕانكاری تر ، خێرا نهقابهیهكیان بۆ ئیحتیوا كردن بۆ ئه‌كاته قاڵب و هه‌موو رق و گله‌ییه‌كانیان ـ وه‌كو ئه‌ندامێتی هه‌ست و جه‌سته‌یانی ـ تێ ئهپهستێوێت !! ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌ش هه‌ر حیزب ( كه گوایه ناكه نوێنه‌ری كۆمه‌ڵگه پرۆلیتارییهكهیه !) ئاڕاسته‌ی نهقابهكان ئه‌كاته‌وه! له كۆمۆنیزمدا تاك مافی ئیعتیرازی نییه ، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ته‌نازولی له سه‌ربه‌ستی خۆی كردووه‌و داوێتیه ده‌ست تاكه حیزبه‌كه‌ی پرۆلیتاریا !
ئیسلام ئاڕاسته‌و سیستمێكی نێوان ئه‌م دوو مه‌دره‌سه‌یه ، چونكه دان به بوونی هه‌ردوو توخمه‌كه ( تاك و كۆمه‌ڵ ) دا ئه‌نێ ، هه‌ردووكیشیانی بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تییه‌كی به‌رفراوانتر ئاڕاسته كردووه ، رێ له تاك ناگرێت ـ به رێگایه‌كی شه‌رعی كه له‌به‌ر ده‌م هه‌مواندا كراوه‌یه ـ هه‌بوونی كارگه‌ری خۆی له‌و بواره‌دا بسه‌لمێنێت كه شیاوێتی ، هه‌ست و سۆز‌و حه‌زی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگاكه‌شی وا تێدا ده‌ڕوێنێت كه شانازی به‌وه‌وه بكات كه رۆڵێكی له خزمه‌تكردنیدا هه‌یه .. كۆمه‌ڵگه‌كه‌ش وا ئاڕاسته ئه‌كات كه ئه‌م تاكانه كوڕی خۆیین ، ئه‌بێ نه‌ك هه‌ر خۆشحاڵ بێت به بوون و گه‌شه‌یان به‌ڵكو ئه‌بێ بواری باشتر‌و هه‌لی چاكتریان بۆ بڕه‌خسێنێت تا زیاتر پێشكه‌ش كه‌ن ، كۆمه‌ڵگه‌كه‌ش ( كه ده‌وڵه‌ت و دەسەڵاتی سیاسی هه‌ڵبژێرراوی خه‌ڵكه‌كه نوێنه‌رێتی ) بوار‌و مافێكی باشی هه‌یه یاسا بۆ رێكخستنی ژیانی كۆمه‌ڵكاری دانیشتوان ده‌ركات ، ئیسلام ناهێڵێت كاربه‌ده‌ستانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ( كه دەسەڵاتدارانی سیاسی ووڵاتهكهین ) كاروباری سیاسی و ئابوری و په‌یوه‌ندی نێو ده‌وڵه‌تی خۆیان به نهێنی و ژێر زه‌مینی ـ دوور له چاودێری تاكه‌كان ـ ئه‌نجام بده‌ن ، بۆیه جگه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان تاك و كۆمه‌ڵگه ( هاووڵاتیان و حكومه‌ت ) له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆشه‌ویستی و رێزی به‌رامبه‌ری دروست ئه‌بێت ، له ناكۆكیه‌كانی نێوانیشیاندا هه‌ردوو لا ئه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌حكامه شه‌رعیه‌كانی ئیسلام تا داوه‌ریان بكات ، ئه‌حكامه‌كانی هی هیچ لایه‌نێكیان نین ! له‌به‌ر ده‌ستی ههردوولاشیاندان !
ئیسلام كه ئه‌م سیستمه تایبه‌تییه‌ی هێناوه ، وه نه‌بێ له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی پێداوویستییه ئابوریه‌كاندا هێنابێتی ، یان سه‌ره‌نجامی لێكدانی به‌رژه‌وه‌ندیه ناكۆكیه‌كان بوو بێ ، نه‌خێر ، خۆ ئیسلام ده‌ستووری دوای ته‌جروبه نییه ! ئیسلام هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنیه‌وه ئه‌مانه‌ی له‌خۆ گرتبوو ، به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌ستانه‌ی خۆی داینان ، له زه‌مانێكدا بوو كه كه هێشتا جیهان هیچ نرخێكی وای بۆ هۆكاره ئابوریه‌كان دا نه ئه‌نا ! یان هیچ شتێكی وای ده‌رباره‌ی دادی کۆمەڵایەتی ( العدالة الاجتماعیة) نه ئه‌زانی .. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه سیستمی سه‌رمایه‌داری و سیستمی كۆمۆنیستی كۆتا پله‌ی زانستی كۆمه‌ڵناسی و ئابوری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن ، بەڵام هێشتا سیستمی ئیسلام له‌چاو هه‌ر دووكیاندا هه‌ر پێشكهوتوتووتره .. ئه‌وانه‌ی كه كارل ماركس هاواری بۆ ئه‌كردو ئه‌و شۆڕشه گه‌وره‌ی له پێناو وه‌دی هێنانیاندا به‌رپا كرد‌و ده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ریاندا به لێپرسراو ئه‌بینی ( كه بریتی بوون له تێر كردنی داواكاریه سه‌ره‌كیه‌كانی مرۆڤ : خواردن ، جێی حه‌وانه‌وه ، ئاره‌زوی جینسی ) ئه‌وه‌تا ئیسلام پێش 1435ساڵ لهمهوپێش داوای كردووه‌و له واقیعی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆشی‌دا چه‌سپاندوێتی ! پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( مَنْ كانَ لَنَا عَامِلٌ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ زَوجَة فليتخِذْ زَوجَةً ، وَمَنْ لَيسَ لَهُ مَسْكَنٌ فَليتَّخِذْ مَسْكَنَاً ، وَمَنْ لَيسَ لَهُ خَادِمٌ فَليتخِذْ خادِمَاً وَمَنْ لَيسَ لَهُ دابَّةً فليتخِذْ دابَّةً ) (2) واته : ئه‌و كه‌سه‌ی كه كارمان بۆ ئه‌كات و ژنی نه‌هێناوه با ژن بهێنێت ، ئه‌وی خانووی نییه با خانوویه‌ك وه‌رگرێ ، ئه‌وی خزمه‌تكاری نییه با خزمه‌تكارێك بگرێ ، ئه‌وی سواری نییه ( ئاژه‌ڵ بێ یان سه‌یاره‌ی ئه‌م زه‌مانه ) با سوارییهك بۆ خۆی وه‌رگرێ .. بێ گومان هه‌مووشیان ئه‌مانه هه‌ر ئه‌بێ له ده‌وڵه‌ت وه‌رگرن .. ئه‌مانه‌ش وه‌ك ئه‌یبینی له‌وانه زیاتر كه كارل ماركس دوای 1200 ساڵ له ئیسلام داوای كردووه . ئیسلام ئه‌مه‌ی داواكردو بۆ خه‌ڵكه‌كه‌شی هێنایه دی بێ ئه‌وه‌ی بیانخاته نێو گێژاوی رق و قینی چینایه‌تیه‌وه ، بێ ئه‌وه‌ی له شۆڕشی خوێناوی كینه‌دا بیانهاڕێت ، بێ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌ستییان لێ سه‌نێته‌وه ، یان ئینكاری بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ژیانی مرۆڤ بكات ..
ئایینێك ئه‌مه بناغه‌ی ده‌ستووری بێ ، ئایینێك چوارچێوه‌ی ئه‌و ژیانه به‌رفراوانه‌ی مرۆڤی له هه‌موو لایه‌نێكیه‌وه گرتبێته‌وه : له لایه‌نی رۆحی و بیروهۆش و هه‌ست و سۆز‌و خواپه‌رستی و ره‌وشته‌وه ..
ئیسلامێك ئه‌مه چه‌ند سیفه‌تێكی سیستمه‌كانی بێ ، چۆن ئه‌شێ پێی بووترێ كه مه‌به‌سته‌كانی كۆتا هاتوون ؟! خۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی ئه‌و بۆیان هاتووه هه‌ر مه‌به‌سته‌كانی ژیانی مرۆڤ خۆیین ! كه‌وابوو تا ژیان مابێ ئیسلامیش ئه‌مێنێ ..
ئه‌م جیهانه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌و حاڵ و بارودۆخانهیهوه ئه‌ژی ، چۆن ئه‌توانێ واز له‌و وه‌حیه خواییه‌ی ئیسلام بهێنێت ؟! ئه‌و جیهانه‌ی له‌م سه‌رده‌می سه‌ده‌ی بیستهمهیدا له ئهمریكاو ئه‌فریقای خواروو و شوێنانی تر گه‌یشتۆته كۆتا پله‌ی دڕنده‌یی ، ئێستا پێویستی به ئیسلامه هه‌ر وه‌كو كه قوڕه‌یش پێش هه‌زارو چوارسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێویستی پێی بوو ، ئه‌و كاته‌ی كه ره‌ش پێست وسپی پێستی له واقیعی ژیاندا ـ نه‌ك له خه‌ون و خه‌یاڵ پڵاوی تیۆردا ـ یه‌كسان كرد ! یه‌كسانییه‌ك كه هه‌موو ئه‌یانزانی كه كه‌س له كه‌سی تر چاكتر نییه مه‌گه‌ر به زۆرتر له خوا ترسان ( ته‌قوا ) ی ..
ئه‌و ئیسلامه‌ی یه‌كسانی مرۆڤایه‌تی به كۆیله ره‌ش پێسته‌كان به‌خشی ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه ، به‌ڵكو به‌رز كردنه‌وه‌یان بۆ ئاستی پێشهوایهتییهك كه حه‌تمه‌ن ئه‌بێ گوێڕایه‌ڵی بكرێن و ملیان بۆ كه‌چ بكرێت ، نه‌ك ملكه‌چ كرێن ! چونكه پێغه‌مبه‌رصلی اللە علیە وسلم به موسوڵمانان ئه‌فه‌رموێ : ( إسْمَعُوا وأطيعُوا ولَو اُسْتُعْمِلَ عليكُم عَبْدٌ حَبَشِيٌّ كَأنَّ رأسَهُ زَبيبَة ، ما أقامَ فيكم كتابَ اللهِ )(3) واته: گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چ بن ( بۆ هه‌ركه‌س كه ئه‌بێ به ئه‌میرتان ) با قولێكی حه‌به‌شیش بێ كه سه‌ری وه‌كو مێوژه ره‌شه بێت، مادام ئه‌یه‌وێت كتێبه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌تان له ناودا جێبه‌جێ بكات ..
ئه‌و جیهانه‌ی ئه‌مڕۆ له ئیمپریالیستی و چه‌وساندنه‌وه‌دا گه‌یشتۆته كۆتا پله‌ی دڕه‌نده‌یی و جه‌رده‌یی و تاڵانی ، پێویستی به‌و ئیسلامه‌یه كه رێ له‌و داگیركاری و رووتانهوهیه ئه‌گرێت و خه‌ڵكی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك ره‌وشتی ره‌سه‌ن په‌روه‌رده ئه‌كات.. مه‌گه‌ر ئه‌و ووڵاتانه شاهیدی حازر نین كه له لایه‌ن ئیسلامه‌وه ئازاد كراوون ؟! نابينیت كه ئیسلام به مه‌به‌ستی داگیركردن و رماندن و رووتانه‌وه‌یان داگیری نه‌كردوون ، به‌ڵكه به بانگه‌وازه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌و بۆ ئه‌وی رزگار ئه‌كردن ، مه‌گه‌ر نا‌بینیت ئه‌و مه‌به‌سته هۆكاری سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی ئه‌و ووڵاتانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ماو به‌ها ره‌وشتییه ره‌سه‌نانه‌ی ئیسلام له‌سه‌ری رای هێنان ؟! مه‌گه‌ر نا‌بینیت ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و ووڵاتانه خۆیان بوونه‌ته‌وه به هه‌ڵگری په‌یامی خوایی و ئالێی بانگه‌وازه‌كه‌ی و پیاوماقووڵی ره‌وشته ره‌سه‌نه‌كه‌ی ئیسلام ؟! ئه‌مه به‌رهه‌می ئه‌و دادگه‌ریی و داوهرییهیه كه یه‌كێكی وه‌كو عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ـ خوا لێی رازی بێ ـ پیاده‌ی ئه‌كرد .. كاتێك كوڕی عه‌مری كوڕی عاس كه باوكی والی میسر بوو موسابه‌قه‌ی به ئه‌سپ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ئه‌كرد ، ئه‌سپی گه‌نجێكی قیبتی پێش ئه‌وه‌ی كوڕی عه‌مری دایه‌وه ، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی تووڕه بوونی كوڕه‌كه‌ی عه‌مری والی ، بۆیه له داخانا قامچیه‌كی به گه‌نجه قیبتیهكه كێشا ! كه هه‌واڵه‌كه‌یان گه‌یانده‌وه خه‌لیفه عومه‌ر فه‌رمانیدا ئاماده كران له مه‌دینه ، خه‌لیفه به گه‌نجه قیبتیهكهی فه‌رموو هه‌سته قامچیه‌كه‌ت له كوڕه‌كه‌ی عه‌مری كوڕی عاس بده‌ره‌وه ، دوای ئه‌وه‌ی لێی دایه‌وه ، فه‌رمووی : ده قامچیهكیش له باوكی بده ، چونكه والی بووه‌و مافه‌كه‌ی تۆی له كوڕه‌كه‌ی خۆی نه‌سه‌ندۆته‌وه !! ئه‌مه له كوێ و ئه‌و جیهانه پیسه نقومهی ناو سته‌می سه‌رمایه‌داری و كۆمۆنیستی له كوێ ؟! ئاخر بۆیه ئه‌ڵێین : هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی سه‌رمایه‌داری و كۆمۆمنیستان پێویستیان به ئیسلامه ، هه‌ر وه‌كو كه پێش هه‌زارو چوارسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر قوڕه‌یش پێویستی پێی بوو !! تا له‌گه‌ڵ نه‌ش و نمای رۆحێكی پاك و بێ گه‌ردا ، هه‌موو هیواو ئاواته‌كانی مرۆڤی سه‌رڕاست به‌و په‌ڕی سۆز‌و خۆشه‌ویستیه‌وه ـ دوور له لافاوی رق و قین ـ بهێنێته دی ..
ئه‌و جیهانه به‌دبه‌خته‌ی ئه‌مڕۆ پێویستی به ئیسلامه ، تا رێ له ئایدیۆلۆژییه دیكتاتۆریه‌كان بگرێت كه به زۆر به‌سه‌ریا ئهچهسپێنرێن ! پێویستی به‌و ئیسلامه‌یه تا له هه‌موو كۆت و زنجیرێكی مادی و مه‌عنه‌وی رزگاری كات ، ئه‌و ئیسلامه‌ی كه ئه‌فه‌رموێ : ( لا إكْراهَ في الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِن الغّيِّ ) البقرة / 256 واته : به هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكی نابوغزێنرێ و ناچار ناكرێ تا دینه‌كه وه‌رگرێت ، چونكه رێی ماقووڵ و سه‌رفرازی له رێی چه‌وت و گومڕایی جودا بۆته‌وه ..
هه‌موو جیهان پێویستی به ئیسلامه تا بیكاته رێبازی راسته‌قینه‌ی ئاشتی و هێمنی و ئاسووده‌یی خۆی ، تا خۆش گوزه‌رانی مادی و مه‌عنه‌وی بۆ بهێنێته دی ..
ئیسلامێك ئه‌مە توانا‌و ووزه‌و كاریگه‌ری بێت هه‌رگیز مه‌به‌سته‌كانی كۆتایی نایه‌ن و به‌رده‌وام ئه‌توانێ رۆڵی خۆی نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده كردنی تاك و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌دا ، به‌ڵكو له داهاتووی مرۆڤایه‌تی و ره‌سه‌ن كردنه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی پارسهنگیدا ببینێت ..
__________________________
- من لێره‌دا كه ئیسلام به‌و دوو تیۆره به‌راورد ئه‌كه‌م ، ئه‌زانم كه سته‌مم له ئیسلامه‌كه كردووه به‌وه‌ی ئه‌یخه‌مه ریزی ئه‌وان، بەڵام بڵێین چی كه بارودۆخی ئوممه‌ته‌كه‌مان ئاوا لار بووه‌و ئه‌م به‌راورده ئه‌خوازێت.
- رواه أحمد (229/4) وابن أبي شيبة (282/2) والطبراني في الكبير لە ریوایەتێکی تردا ئەفەرموێ : ئەوەی لەوە زیاتری هەڵگرت دزە : ( قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : من ولي لنا عملاً ولم تكن له زوجة فليتخذ زوجة، ومن لم يكن له خادم فليتخذ خادماً ، أو ليس له مسكن فليتخذ مسكناً، أو ليس له دابة فليتخذ دابة، فمن أصاب سوى ذلك فهو غالٌّ أو سارق)
3 سەحيحی بوخاری ژمارە 652 .