کۆمەڵکاری

به‌یعه‌ت

به‌یعه‌ت
( په‌یمان و به‌ڵێن دان )

 

نووسینی: مامۆستا كرێكار
 

   زانایانی ئیسلام و شه‌رعناسان به‌ درێژایی مێژوی پڕ سه‌روه‌ری موسوڵمانان حه‌وت جۆر به‌یعه‌تیان تۆمار كردووه‌ كه‌ جگه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم  یاوه‌ران و تابعین و تابیعی تابیعینیش له‌ یه‌كتریان وه‌رگرتووه‌  . ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن :

1_ به‌یعه‌تی گشتی له‌سه‌ر ئیسلام : ئه‌مه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌یه‌ كه‌ هه‌موو كه‌س ده‌بێت به‌ خوای په‌روه‌ردگاری بدات . جا ئه‌گه‌ر موسوڵمانان ئیمام ( خه‌لیفه‌ ) یان هه‌بوو ، ئه‌وه‌ له‌ رێی ئه‌وه‌وه‌ ده‌كرێت . گه‌ر نه‌یان بوو ، ئه‌وه‌ نێوان خۆیان خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ ده‌بێت پێوه‌ی پابه‌ند بن . چونكه‌ ئه‌مه‌یان ئیعلانی ئیسلامه‌تی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی . ئه‌وی ئه‌م به‌یعه‌ته‌ی له‌ گه‌ردندا نه‌بێت  كافره‌ . ئیمامی ئه‌حمه‌د له‌ محمدی كوڕی الاسوه‌ده‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌سوه‌دی باوكی بۆی گێڕاونه‌ته‌وه‌ . فه‌رمویه‌تی : له‌ رۆژی ئازاد كردن (فه‌تح )ی مه‌ككه‌دا پێغه‌مبه‌رم دی صلى الله علیه وسلم  له‌سه‌ر تیره‌ شاخێك دانیشتووه‌ ، به‌یعه‌تی له‌سه‌ر ئیسلام و شایه‌تمان له‌ خه‌ڵكی وه‌رده‌گرێت . ده‌فه‌رموێ : ووتم : باوكه‌  شایه‌تمان چییه‌ ؟ فه‌رمووی  به‌یعه‌تی لێ وه‌رده‌گرتن كه‌ باوه‌ڕ به‌ خوا بهێنن و ئینجا شایه‌تمان بێنن و بڵێن : اشهد ان لا اله‌ الا الله‌ واشهد ان محمدا رسول الله‌ (مسند احمد/2/415 و مجمع الزوائد/6)  پیاوانی سه‌نه‌ده‌كه‌ی متمانه‌ پێ كراون (رجاله پقات) هه‌روه‌ها البدایه‌ والنهایه‌ /ابن كثیر .

     ئیمامی بوخاری و موسلیم له‌ مه‌جاشیعی كوڕی مه‌سعوده‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ فه‌رمویه‌تی  من و براكه‌م هاتینه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم  وعه‌رزمان كرد : به‌یعه‌تمان له‌سه‌ر هیجره‌ت لێ وه‌رگره‌ . فه‌رمووی : ( انقضت الهجره‌ الى اهلها ) واته‌ : هیجره‌ت ته‌واو بوو . ئه‌وی ئه‌هلی هیجره‌ت بوو كردی ( پێشتر بوو ، بۆ مه‌دینه‌ ، ئێستا ئه‌مان له‌ مه‌ككه‌ن ) ووتم : ئه‌دی له‌سه‌ر چی به‌یعه‌تت پێ بده‌ین ؟ فه‌رمووی : ( الاسلام و الجهاد) .

2_ به‌یعه‌ت له‌سه‌ر كار كردن به‌ ئیسلامه‌تی و دینداری : سیدنا جه‌ریری كوڕی عبد الله‌ ده‌فه‌رموێ : ئێمه‌ش وه‌كو ئافره‌تان به‌یعه‌تمان به‌ پێغه‌مبه‌ر دا صلى الله علیه وسلم  گه‌ر كه‌سێكیش به‌ ته‌واوی پێوه‌ی پابه‌ند بوو ، نه‌یشكاند ئه‌وه‌ ئه‌هلی به‌هه‌شته‌ . هه‌ر كه‌سێكیش شتێكی لێ شكاندو خوا له‌ دنیادا بۆی پۆشی ؛ ئه‌وه‌ خۆی و خوای خۆی لێ پرسینه‌وه‌ی لای ئه‌وه‌ . ( البخاری /مناقب الانصار ل 43 ومسلم /الحدود ل 44 ) .

     ئه‌وه‌ش كه‌ به‌ به‌یعه‌تی ئافره‌تان ناسراوه‌ هه‌ر له‌م جۆری به‌یعه‌ته‌یه‌ : ئیمامی بوخاری و ئه‌حمه‌دو ئه‌بو یه‌علی و ته‌به‌رانی گێڕاویانه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌لمای كچی قه‌یس كه‌ پووری پێغه‌مبه‌ره‌ صلى الله علیه وسلم  ده‌فه‌رموێ  له‌گه‌ڵ پۆلێك ئافره‌تی ئه‌نساردا هاتینه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم  و به‌یعه‌تمان پێدا . مه‌رجی به‌یعه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌ بوو : هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار نه‌ده‌ین ، دزی نه‌كه‌ین ، زینا نه‌كه‌ین ، كۆرپه‌كانمان نه‌كوژین ، كۆرپه‌ی پیاوی تر هه‌ڵ نه‌گرینه‌وه‌و بیكه‌ینه‌ منداڵی مێرده‌كانمان ، سه‌رپێچیش له‌ كرده‌وه‌ چاكه‌كانیدا نه‌كه‌ین . پاشان پێی فه‌رمووی : ( ولا تَغْشُشْنَ أزواجَكُنَّ ) واته‌ فێڵ و خیانه‌تیش له‌ مێرده‌كانتان نه‌كه‌ن . به‌یعه‌تمان پێداو هاتینه‌ ده‌ره‌وه‌ . دوایی به‌ ئافره‌تێكیانم ووت : بگه‌ڕێره‌وه‌ لێێ یپرسه‌ ئاخۆ مه‌به‌ست له‌ فێڵ و خیانه‌ت له‌ مێرده‌كانمان چییه‌ ؟ گه‌ڕایه‌وه‌و پرسی . فه‌رمووی (تَأخُذَ مَالَهُ فَتُحابِيَ بِهِ غَيرَهُ) پاره‌و سامانی ببه‌یت ، تا خۆی پێ شیرین كه‌ی لای پیاوی تر .

     هه‌روه‌ها ئیمامان ئه‌حمه‌دو بوخاری و موسلیم و ترمزی له‌ سیدنا جه‌ریره‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی : به‌یعه‌تم به‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم  دا له‌سه‌ر نوێژ كردن و زه‌كات دان و ئامۆژگاری كردنی هه‌موو موسوڵمانێك .

3_ به‌یعه‌ت له‌سه‌ر كۆچكردن ( الهجره‌ ) : ئیمامی موسلیم له‌ یه‌زید الاسلمیه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ : هـه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم  سه‌رییه‌ ( مه‌فرزه‌ ) یه‌كی بـۆ غه‌زا بناردایـه‌ ، رایده‌سپاردن كـه‌  ( اُدْعُهُمْ الَى اِحْدَى ثَلاثٍ : الاسلامُ مَعَ التَّحَوُّلِ الَى دارِ الهِجْرَةِ  فإنْ أَبَوا الاسلامَ  فَالجِزْيَةُ . فإنْ أَبَوهَا ، فالحَرْبُ . ومَنْ أَسْلَمَ وََمْ يُهَاجِرْ يَجْرِي عَلَيهِ مَا علَى المُؤمنينَ ، مَا عَدَا الفَئُ ، فَلا نَصِيبَ فِيهِ )

4_ به‌یعه‌ت له‌سه‌ر پشتگیری و سه‌ر خستن : سیدنا جابر ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ خۆی یه‌كێك بوو له‌و حه‌فتا پیاوو ئافره‌ته‌ی یه‌ك یه‌ك و دوو دوو له‌ عه‌قه‌به‌ كۆ بوونه‌وه‌و پێغه‌مبه‌ریان دیت و به‌یعه‌تیان پێدا . ده‌فه‌رموێ : پێمان ووت : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، به‌یعه‌تت له‌سه‌ر چی پێ ببه‌ستین ؟ فه‌رمووی : ( تُبَايعُوني عَلَى السَّمْعِ و الطاعَةِ ، فِي النِّشَاطِ والْكَسَلِ . والنَّفَقَةِ فِي العُسْرِ واليُسْرِ . وعلَى الامْرِ بالمَعروفِ والنَّهِي عَنْ المُنْكَرِ . وانْ تَقُومُوا فِي اللهِ لا تَخافونَ فِي اللهِ لَومَةَ لائِمٍ . وعلَى اَنْ تَنْصُرُونِي فَتَمْنَعُونِي إذا قَدِمْتُ عَلَيكُمْ مِمَّا تَمْنَعُونَ مِنْهُ أنفُسَكُمْ وأزواجَكُمْ وأبناءَكُمْ . ولَكُمْ الجَنَّةُ ) البدایه‌ والنهایه‌ /ابن كثیر 3/160 والمستدرك /الحاكم 2/624 : اسناده جید على شرط مسلم  واته‌ : به‌یعه‌تم بده‌نێ له‌سه‌ر گۆێ رایه‌ڵی و ملكه‌چی ، له‌ هه‌ردوو حاڵه‌تی گورج وگۆڵی و سستیدا . له‌سه‌ر به‌خشین ، له‌ هه‌ردوو حاڵه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندی و هه‌ژاریدا . له‌سه‌ر فه‌رمان كردن به‌ چاكه‌و به‌رهه‌ڵستی كردن له‌ خراپه‌ . له‌به‌ر خاتری خوا كار بكه‌ن و له‌ لۆمه‌ی لۆمه‌كاران باكتان نه‌بێت و نه‌ترسن . پشتم بگرن و سه‌رم خه‌ن . كه‌ كۆچیشم كرد بۆ لاتان به‌رگریم وا لێ بكه‌ن وه‌كو كه‌ به‌رگری له‌ خۆتان و ماڵ و منداڵتان ده‌كه‌ن . پاداشتیشتان : به‌هه‌شته‌ .

5_ به‌یعه‌ت له‌سه‌ر جیهاد : به‌شیری كوڕی خه‌ساس هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم  تا به‌یعه‌تی پێ بدات . لێی پرسی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا به‌یعه‌تی چیم لێ وه‌رده‌گریت ؟ پێغه‌مبه‌ر  ێلى الله علیه وسلم  ده‌ستی پیرۆزی بۆ ده‌ستی به‌شیر بۆ ته‌وقه‌ راكێشاو فه‌رمووی : ( تَشْهَدُ أنْ لا اله الا الله وحْدَهُ لا شريكَ لَهُ وانَّ محمداً عَبْدُهُ ورسولُهُ . وتُصَلِّيَ الصَّلَواةِ الخَمْسَ لِوَقْتِهَا . وتُؤدِّيَ الزَّكَاةَ المَفروضَةَ . وتَصومَ رمضانَ . وتَحُجَّ ، وتُجَاهِدَ في سبيلِ اللهِ  ) واته‌ : بڕیار بده‌ كه‌ هیچ خوایه‌ك نییه‌ شایانی په‌رستن بێت جگه‌ له‌ الله‌ ، وه‌ محمدیش به‌نده‌و نێرراوی خوایه‌ . هه‌ر پێنج نوێژه‌كه‌ له‌ كاتی خۆیاندا بكه‌ . ئه‌و زه‌كاته‌ی له‌سه‌رته‌ بیده‌ . رۆژووی ره‌مه‌زان بگره‌ . حه‌ج بكه‌. له‌به‌ر خاتری خواش جیهاد بكه‌ . به‌شیر ده‌فه‌رموێ : ووتم : به‌ خوا قه‌سه‌م هه‌ر چل په‌نجا سه‌ر ووشترم هه‌یه‌ ! ئه‌ویش هی ماڵ و منداڵ و كه‌س و كارمن . بۆ جیهاده‌كه‌ش ، پێم ناكرێت ! چونكه‌ من كابرایه‌كی ترسنۆكم . ده‌شڵێن : ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ به‌ره‌ی شه‌ڕ هه‌ڵێت و راكات ؛ به‌ر غه‌زه‌بی خوا ده‌كه‌وێت . به‌ خوا له‌وه‌ ده‌ترسم شه‌ڕ ده‌ست پێ بكات و ووره‌م بڕوخێت و هه‌ڵێم و به‌ر ئه‌و غه‌زه‌به‌ی خوا بكه‌وم . پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم  ده‌ستی به‌شیری گرت و گوشی و فه‌رمووی : ئه‌رێ به‌شیر ، نه‌ زه‌كات و نه‌ جیهاد eێم ناڵێیت به‌ چی ده‌چیته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ؟! به‌شیر ده‌فه‌رموێ : ووتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ستت بێنه‌ با به‌یعه‌تت پێ ببه‌ستم . ئه‌ویش ده‌ستی پیرۆزی هێناو به‌یعه‌تم له‌سه‌ر هه‌مووی پێدا ( البخاری/الجهاد ل11 وسنن البیهقی /ب1 )

6_ به‌یعه‌ت له‌سه‌ر مردن : ئیمامی ئه‌حمه‌دو بوخاری وموسلیم و ترمزی و نه‌سائی وبه‌یهیقی ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ مه‌ككی كوڕی ئیبراهیم له‌ یه‌زیدی كوڕی ئه‌بو عوبه‌یدو ،  ئه‌ویش له‌ مه‌سله‌مه‌وه‌ _ خوا لێیان رازی بێت _ گێڕاوێتیه‌وه‌ ، فه‌رموویه‌تی : كه‌ به‌یعه‌تم دا به‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم  دوایی چوومه‌ بن دارێك دانیشتم .كه‌ خه‌ڵكی رۆیشتن وكۆڕ ته‌نك بوو منی بینی فه‌رمووی : ( يا بْنَ الاكوعِ ألَا تُبَايعُ ) واته‌ : ها كوڕی ئه‌كوه‌ع به‌یعه‌ت ناده‌یت ؟ ووتم : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا  به‌یعه‌تم دا . گه‌ر ده‌شفه‌رموویت با جارێكی دیش به‌یعه‌ت بده‌مه‌وه‌ . بۆ جاری دووه‌م به‌یعه‌ته‌كه‌م دایه‌وه‌ . یه‌زید ( ئه‌وی حه‌دیسه‌كه‌ی لێوه‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌ ) ده‌فه‌رموێ : له‌ مه‌سله‌مه‌م پرسی ئه‌و به‌یعه‌ته‌تان له‌سه‌ر چی ده‌دا ؟ فه‌رمووی : له‌سه‌ر مردن . ( مسند احمد 4/47 و51 و54 ) .

     ئیمامی بوخاری له‌ عبد الله‌ی كوڕی زه‌یده‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا كه‌ پێی ده‌وترێت  ( موقعه‌ الحره‌ ) كاتێك كه‌ له‌شكری شامییه‌كان له‌ زه‌مانی یه‌زیدی كوڕی موعاویه‌دا هێرشیان كرده‌ سه‌ر مه‌دینه‌ ، كه‌ هه‌موو دانیشتوانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌سحابه‌و تابعین بوون ، ئیبنو حه‌نزه‌له‌ی ئه‌میری به‌رگریوانان له‌ شار ، به‌یعه‌تی مردنی له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ داوا ده‌كرد . كه‌ به‌ عبدالله‌ی كوڕی زه‌یدیشیان ووت بۆ به‌یعه‌تدانی ، فه‌رمووی : من له‌ دوای پێغه‌مبه‌ر  صلى الله علیه وسلم  به‌یعه‌تی مردن به‌ كه‌س ناده‌م . ( ئیمامی موسلیم و به‌یهیقیش ریوایه‌تیان كردووه‌ ) .

     ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێت كه‌ به‌یعه‌ته‌كه‌ شه‌رعی بووه‌ و پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم  نه‌بووه‌ بۆیه‌ عبد الله‌ ئینكاری له‌ خودی به‌یعه‌ته‌كه‌ نه‌كرد ؛ به‌ڵكو هه‌ڵوێستی خۆی له‌مه‌ڕ ئه‌و به‌یعه‌ته‌ روون كرده‌وه‌ كه‌ نایه‌وێت به‌ غه‌یری پێغه‌مبه‌ری بدات .

7_ به‌یعه‌ت له‌سه‌ر گوێ رایه‌ڵی و ملكه‌چی : عوباده‌ی كوڕی سامیت _ خوا لێی رازی بێت _ ده‌فه‌رموێ : به‌یعه‌تی جه‌نگمان به‌ پێغه‌مبه‌ردا صلى الله علیه وسلم  كه‌ ملكه‌چی ته‌واوی بۆ ده‌ر بڕین و له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی و ده‌ست كورتیماندا ، له‌ سستی و چوستیماندا گوێ رایه‌ڵی بین و خۆخۆیی نه‌كه‌ین ( به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان نه‌خه‌ینه‌ پێش ) وشه‌ڕه‌پاڵ له‌سه‌ر ده‌سه‌لإت وئیماره‌ت نه‌كه‌ین وله‌ هه‌ر كوێ بین حه‌ق بڵێین وله‌ لۆمه‌ی لۆمه‌ كاران نه‌ترسین . (سنن النسائی/ البیعه‌ ل 16  الهدایه‌ ب 3)

     ئه‌سحابه‌كان ئه‌م جۆره‌ به‌یعه‌ته‌یان به‌ هه‌موو خه‌لیفه‌كان دا ، هه‌ندێكیشیان بۆ هه‌ندێ خه‌لیفه‌ نه‌یده‌دا . بۆ نموونه‌ كه‌ سیدنا ئه‌بو به‌كر بوو به‌ خه‌لیفه‌ هه‌ندێ ئه‌سحابه‌ی به‌رێز له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌یعه‌تیان نه‌دا وه‌كو عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب و العباس و فه‌زڵی كوڕی و زوبه‌یری كوڕی عه‌ووام خالیدی كوڕی سه‌عید و میقدادی كوڕی ئه‌سوه‌دو سه‌لمانی فارسی و ئه‌بو زه‌ڕڕی غه‌ففاری و عه‌مماری كوڕی یاسرو به‌رائی كوڕی عازیب و ئوبه‌ی كوڕی كه‌عب  .. به‌لإم هه‌موو هه‌روا نه‌مانه‌وه‌ ، چونكه‌ دوایی به‌یعه‌تیان دا به‌لإم بۆ نمونه‌ سیدنا عه‌لی دوای شه‌ش مانگ دای . گه‌رچی سیدنا عوباده‌ تا مردیش هه‌ر به‌یعه‌تی به‌ سیدنا ئه‌بو به‌كر نه‌دا . كه‌س له‌و ئه‌سحابه‌ به‌رێزانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌ش بوون هاواری به‌رهه‌ڵستی لێ به‌رز نه‌بووه‌وه‌ . هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكی زۆریش له‌ سه‌رده‌می سیدنا عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیبیشدا به‌یعه‌تی ملكه‌چی و گوێ رایه‌ڵیان نه‌دا . وه‌كو سه‌عدی كوڕی ئه‌بو وه‌ققاس و عبد الله‌ی كوڕی عومه‌رو محمدی كوڕی مه‌سله‌مه‌و ئه‌بو سه‌عیدی خودری و ئوسامه‌ی كوڕی زه‌یدو وه‌ هه‌روه‌ها .. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ هه‌ندێ موسوڵمانی ئه‌م زه‌مانه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی حزبێكی ئیسلامی بێت و به‌یعه‌ت به‌ ئه‌میره‌كه‌یان نه‌دا ، پله‌ی ئه‌ندامێتی ناده‌نێ ! یان لێی ده‌ستێننه‌وه‌ ! ره‌نگه‌ سزاشی بده‌ن .. چونكه‌ وا حاڵی بوون ، یان وا خه‌ڵكه‌كه‌یانه‌ چه‌واشه‌و ئیغفال كردووه‌ كه‌ كاری ئیسلامیت بێ به‌یعه‌ نابێت و به‌یعه‌ته‌كه‌شت وه‌كو به‌یعه‌تی خه‌لیفه‌ وایه‌ و ده‌بێت حه‌تمه‌ن تا ده‌مریت پێوه‌ی پابه‌ند بیت ! گه‌رچی راستیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ موسوڵمان ده‌توانێت له‌ كۆمه‌ڵێكدا كاری رێكخستن و چالاكی جیهادی خۆی بكات بێ ئه‌وه‌ی به‌یعه‌ت به‌ ئه‌میری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ بدات . گه‌ر به‌یعه‌تیشی دا ، ئه‌وه‌ وه‌كو شێخ سه‌عید حه‌ووا رحمه‌ الله ده‌فه‌رموێ : ئه‌وه‌ به‌یعه‌تی كار كردنه‌ ..  ده‌بێت هه‌ر كه‌س و كۆمه‌ڵێك كه‌ داوای به‌یعه‌ت له‌ كه‌سێك ده‌كات ، ئه‌وه‌ی بۆ روون بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ به‌یعه‌تی كار كردنه‌ نه‌ك به‌یعه‌تی خیلافه‌ت .  

     به‌یعه‌ت په‌یمانێكی رێكه‌وتنه‌ ، واته‌ عه‌قده‌ . كه‌وا بوو ده‌بێت مه‌رجه‌كانی عه‌قدی تێدا روون بێت وه‌كو : هه‌ردوو لایه‌نی عه‌قده‌كه‌ و مه‌رجی هه‌ردوو لاو شێواز (سیغه‌)ی عه‌قده‌كه‌و زانینی هۆكاره‌كانی كۆتا هێنانی و .. وه‌ هه‌روه‌ها . . . ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ پێویسته‌ روون بن . مه‌گه‌ر نابینیت جاری وا هه‌یه‌ كۆمه‌ڵێكی ئیسلامی سه‌دان ئه‌ندامی خۆی به‌ره‌و ( مه‌جهول ) كێش ده‌كات و ناشهێڵێت ئه‌ندامانی نه‌ چاویان بكرێته‌وه‌ و نه‌ بشزانن به‌ره‌و چ ئامانجێكی خه‌یالإوی سه‌وق ده‌كرێن ، یان بۆ چ مه‌به‌ستێكی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی وه‌ك مه‌ڕ گۆش ده‌كرێن . جاری واش هه‌یه‌ كابرای فریو دراو به‌یعه‌ت نه‌ك به‌ ئه‌میرێكی مه‌جهول ده‌دات به‌ڵكو به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ده‌دات !! كه‌ ئه‌مه‌ هه‌ر بیدعه‌یه‌كی زۆر مونكه‌ره‌!  نازانم ئیتر ئه‌وانه‌ بۆ لۆمه‌ی شیعه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تا سپیایی چاویان دادێت ، هه‌ر چاوه‌ڕوانی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیمام مه‌هدی بیره‌كه‌ی سامه‌ڕڕان كه‌ پێش هه‌زارو دوو سه‌دو قسور  ساڵ و له‌ ته‌مه‌نی پێنج ساڵییه‌وه‌ خۆی تێدا شاردۆته‌وه‌ . ده‌بێت ئه‌مانیش بێته‌ بیریان كه‌ ئه‌میره‌كه‌یان له‌ چ بیرێكدایه‌و بیر له‌ چی ده‌كاته‌وه‌  ؟!

     هه‌ندێك ناسكه‌ موسوڵمانی تریش په‌یدا بوون ، كه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌ن ! ئه‌مانیش ده‌ڵێن هه‌ر به‌یعه‌ت دان به‌ غه‌یری خه‌لیفه‌ بیدعه‌یه‌ . واته‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ ئیسلامییانه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌یعه‌ت له‌ ئه‌ندامانیان وه‌رده‌گرن ؛ كارێكی بیدعه‌ ده‌كه‌ن !! ئه‌مه‌شیان هه‌ر نه‌زانین و هه‌واو هه‌وه‌س و بیدعه‌یه‌ .. چونكه‌ جارێ به‌یعه‌تی مردن به‌ درێژایی مێژوی ئیسلام ، موسوڵمانان _ به‌ تایبه‌تی له‌ كاتی جیهاددا _ له‌ یه‌كتریان وه‌رگرتووه‌ . . نامه‌وێت لێره‌دا به‌رپه‌رچی ئه‌م لایه‌نه‌یان بده‌مه‌وه‌ . چونكه‌ شێخ عبد القادر بن عبد العزیز له‌ كتێبی (العمده‌ فی اعداد العده‌ ) ه‌كه‌یدا زۆر چاك ئه‌م گومانه‌ی ره‌واندۆته‌وه‌ . كه‌ هه‌ر خۆزگه‌ی ئه‌وه‌ ده‌خوازم  بتوانین به‌ كوردی هه‌موو كتێبه‌كه‌ _ له‌ كاتێكی گونجاودا _ بخه‌ینه‌ به‌ر ده‌ست  ان شاء الله‌ .

472 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2021-08-02
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.