هەواڵی نوێی مامۆستا کرێکار
هەواڵی نوێی مامۆستا کرێکار
بـ ٢٠٢١/٩/٥
دوێنێ ڕۆژی شەممە ٢٠٢١/٩/٤ لەپەیوەندییەکدا بە سکایپ مامۆستام بینی و هەواڵی تەندروستیم لێپرسی. سوپاس بۆ خوا تەندروستی زۆر باشە و ڕۆژانە بە نووسین و وەرزش بەڕێدەکات. ماوەیەکە ڕێگە نادەن پارەی خەرجی ڕۆژانەی لە خێزانەکەیەوە پێبگات. لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ یەکیتی ئەوروپا پێداچوونەوەی بە لیستی تیرۆردا کردووە و، ئەو سزایانەی لەسەر کەسانە هێشتووەتەوە کە لە لیستی تیرۆردان. یەکێک لەو سزایانە سڕکردنی پارە و ماڵی ئەو کەسانەیە کەناویان لەو لیستەدایە. هەروەها ڕێگریکردن لە گەیشتنی پارە پێیان. پێدەچێت ئیدارەی زیندانەکەی مامۆستا کرێکار ئەو سزایەی لەسەر زیندوکردبێتەوە بۆیە ناهێڵن پارەی خەرجی ڕۆژانەی لە خێزانەکەیەوە پێبگات.
مامۆستا کرێکار بۆ ئەوەی تەلەفۆن بۆ ماڵەوە بکات دەبێت بڕێک پارە بدات بە ئیدارەی زیندانەکە. هەورەها ئەگەر بیەوێت جلوبەرگ یان خواردنێک بکڕێت دەبێت بیکاتە لیستێک و بیدات بە ئیدارەی زیندانەکە بۆ ئەوەی بۆی بکڕن و دەبێ هەر خۆشی پارەکەیان بدات. لە چەند بانکێک لە ئەوروپاوە خێزانەکەی هەوڵیان داوە پارەی خەرجی بۆ بنێرن، بەڵام بانکەکان گوتوویانە کە گەمارۆی ئابوری لەسەرە و ناتوانن پارەکەی بۆ ڕەوانە بکەن.
تێبینی: ١ـ هەر شەش مانگ جارێک یەکێتی ئەوروپا پێداچوونەوە بە لیستی تیرۆردا دەکاتەوە.
٢ـ مامۆستا لە لیستی تیرۆری یەکیتی ئەوروپادا نییە.
|