كۆمه‌ڵه‌و كه‌سایه‌تییه‌كان

زانایان لەزیندانی زاڵماندا وەفات دەکەن

زانایان لەزیندانی زاڵماندا وەفات دەکەن 

دەسەڵاتی ترسنۆکی سعودیە لەم ساڵانەی دواییەوە زۆرێک لەزاناو بانگخوازو ڕۆشنبیرەکانی بەندکردوە، کە ژمارەیان زیاترە لە  حەفتا کەسایەتی دیاری ئەو وڵاتە، هەرچەند زۆرێکی تر لەزانا بەرێزەکانیش گیراون بەنهێنی ماوەتەو ئاشکراناکرێ، لەکاتێکدا هەریەک لەوزانایانە بە ملیۆنان شوێنکەوتەیان هەیە لەسەرتۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت ، دیارترینیان  زانای به‌رێز شێخ سلمان عۆدەی بەجورئەت و بوێر، هەروەها یەکێک لەو کەسایەتیانە، زانای پایەبەرز د. موسی محمد القرنی لە مێژووی2021/10/12ز. ڕۆژی سێ شەممە لەتەمەنی (68)ساڵیدا لەزیندانی ئال سعوددا وەفاتی کرد، ئەم زانا بەڕێزە دەرچوی زانکۆی ئیسلامیە لە"شاری شاران" شارە جوان و پیرۆزەکەی پێغەمبەری پێشەوای مرۆڤایەتی(صلی الله علیه وسلم)، دواتریش لەهەمان زانکۆدا ماستەرو دکتۆرای بەدەستھێناوە. 
د. موسی بەناهەق زیندانیکراو مامۆستای زانکۆی ئیسلامی بوو، زانایەکی ئوسوڵی شارەزاو زیرەک و بوێرو جوامێربوو.
دکتۆر موسی القرنی لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێ و ئەکادیمی تريدا وەکو (شێخ سولیمان رەشودی و سعود موختار) لەساڵی ٢٠٠٧ لەهەوڵی گفتوگۆی دروستکردنی ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤدابوون لەلایەن حکومەتی ئال سعودەوە دەستگیرکران و بەبیست ساڵ زیندانی حوکمدرا وبیست ساڵ قەدەغەی سەفەرکرا بو دەرەوەی وڵات دوای ئازادبوون. (چونکە  لە  ژێر فرمانی وەلی ئەمر  دەرچون).
 ئەو زانا بەڕێزە لەزیندانی ئال سعوددا وەفاتی کردو هەندێک ڕێکخراو لایەن دەڵێن: بەهۆی سزادان و لێدانەوە لەزیندان ئازاری زۆری گەشتوەو گیانی سپاردوە، تەنانەت لەنێو ئازارو نەخۆشیدا هیچکات پشکنین و دکتوریان بۆ نەبردوە تاوەکوزیاتر لەنێو ئازاردا مێێتەوە یان زەم ئازارەوە  وەفات بکات، هەروەک  بانگخواز عبداللە نجل  لە سەر تۆڕی انترنێت ئەڵێ  کاربەدەستانی سعودیە شەهیدیان کرد بە ئیهمالکردن و چارەسەرنەکردنی لەو نەحۆشیەی تێیدابوو،  خوای گەورە بەشەھیدی قەبوڵ بفەرموێ،  ھەروەکو چۆن لەمیانەی ژیانیدا دژی تاغوتان بوو ھو لەکاتی ھێرشی داگیرکاری ئەمریکا لەپشتگیری شەرعی موجاھیدان بوو.
ڕەحمەتی اللە تعالی لەو زانا بەڕێزەو سەرجەم زانایانی ئومەتی موسڵمان بێت.

د. موسی نوسەرو شاعیرێکی بەتوانابوو لەشعرەکانی -رحمه الله-.
صبراً أخي فالسجن ليس بعار إن السجون صوامع الأبرار
ما أدخلوك لأجل جرم جئته لكن أرادوا ذلة الأحرار
فاثبت فإنك لست أول داخل واصبر فهذي سنة الأقدار
ليس المقيد من ثوى زنزانة إن السجين مقيد الأفكار
يا صاح لا تحزن فليس السجن أن تبقى رهين ثلاثة أمتار
كلا ولا تيأس فليس السجن أن ترمى وراء الشبك والأسوار
إن يسجنوا جسداً فروحك حرة ورؤاك قد دارت على الأقطار
وغراسكم في كل أرض قد نما وغدا قذى في أعين الأشرار
ما ضر نور الشمس كهف مظلم ما مسجد التقوى كبيت ضرار
كم من طليق راسف في قيده ومقيد من كل قيد عار
كم من طليق لا يطيق تحركا ومقيد في كل أرض سار
كم من طليق قيده في ذله ومن الخنوع عليه ألف جدار
السجن حبس الفكر عن إنتاجه حتى يكون العقل عقل حمار
والسجن حبس النفس عن آمالها حتى تنافق للورى وتداري
والسجن أن تربو على أن لاتعي إلا الدعا بالطول في الأعمار. 

٭٭وەئەم شعرە جوانەشی لەسەر زیندانیەکەی وتوە:
"إلهي لقد جاروا علينا لأننا.. إلى العدل والإصلاح ندعو وننذر
وندعو إلى الشورى التي قد دعا لها.. نبي الهدى والظلم والقهر ننكر
لكن قوما من ولاة أمورنا.. علينا عدوا ظلماً ولم يتبصروا
إلى السجن ساقونا وذلّوا رقابنا.. وذَلوا أهالينا وفينا تجبروا".

ئا: م. حەمزە شوانی
 

888 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2021-10-13
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.