فیکر

سیکولاریستەکان و کەوتنی دەمامکەکان

نووسنی: دکتۆر حاکم المطیری

وەرگێڕانی: پێگه‌ی هه‌واڵی دووربین

ئایا دژ بە یەک نین کاتێک لێبراڵەکان فرمێسک بۆ مافی مرۆڤ و ئازادی ئایینی دەڕێژن لە کاتێکدا هەر خۆیان لە ژێر گومەزی پەرلەماندا مافەکانی (بدون) زیندەبەچاڵ دەکەن و گوشار دەخەنە سەریان بۆ ئەوەی نەبنە خاوەنی ڕەگەزنامە؟ ئایا ئەمە دڕندەترین جۆری ڕەگەزپەرستی فاشیزمانە و خۆویستی و خۆپەرستی نیە؟ ئایا ئەو بدونانە مرۆڤ نین؟ باشە ئەو لێبراڵانە مانای مرۆڤایەتی و مافی مرۆڤ نازانن؟ هەر دەبێ باسی مافی مرۆڤ لە گەڵ باسی غەیری عەرەب و ئەوانە بێت کە موسوڵمان نین هەروەک چۆن ڕۆژئاواییەکان لە گەڵ ئەو زاراوەیە مامەڵە دەکەن؟

ئایا ئاشکراترین دەبل جەمسەری نییە کاتێک لێبراڵەکانی ئەمڕۆ کە تا دوێنی مارکسی بون بانگەوازی داخستنی کۆمەڵە خێرخوازە ئیسلامیەکان و لقەکانیان دەکەن بە پاساوی ئەوەی بنکەکانی ئەو ڕێکخراوانە دەکەونە ناوچەی نیشتەجێ بونی خەڵکیەوە، لە کاتێکدا ڕێگە بە کردنەوەی شوێنی بتپەرستی لەناوجەرگەی ناوچەی دانیشتنی خەڵکدا دەدرێ بە پاساوی ئازادی ئایینی و مافی مرۆڤەوە؟

ئایا دو جەمسەری نییە کاتێک لێبراڵەکان لایەنگری هەمو ڕژێمێک دەکەن، با دیکتاتۆریش بن،  کە ناهێڵن موسوڵمانان بە پێی شەریعەتەکەی خۆیان بکەن؟ بەڵکو دەوڵەتە ئیمپریالیزمەکانیش هان دەدەن بۆ ئەوەی دەست بخەنە ناو کاروباریانەوە، یان ئیرادەی ئەو گەلانە زیندەبەچاڵ دەکەن کە دەیانەوێ بە پێی شەرعی خۆیان بکەن.

زاناکان جەختیان لەوە کردۆتەوە کە غەیری موسوڵمانیش لە دەوڵەتی ئیسلامیدا مافی ئەوەیان هەیە بگەڕێنەوە بۆ شەرعی خۆیان و، پابەندبونیان بە شەرعی ئیسلامەوە حەرام دەکات چونکە ئەوە ئەو زۆرەملیەیە کە لە گەڵ فەرمودەی خوای گەورەدا ناگونجێت (لاَ إِكْرَاهَ فِي ٱلدِّينِ)، زۆرەملی لە ئاییندا نییە. باشە چۆن لێبراڵەکان لایەنگری چەسانەوەی گەلانی موسوڵمان دەکەن کە بەزۆر پابەندیان دەکەن بە دەستوری تاغوتەوە کە پێچەوانەی ئیمان و عەقیدەیانە؟ ئایا ئەوە زۆرەملی و پێشێلکردنی ماف و ئازادی ئایینی ئەو گەلانە نییە؟

ئایا سەپاندنی عەلمانیەت بەسەر موسوڵماناندا لە گەڵ بانگەوازی ڕێزگرتن لە ئازادی گەلان و مافەکانیان دژ ناوەستێتەوە؟ ئایا ئەوە دژ بە ئازادی ئایینی و مافی مرۆڤ ناوەستێتەوە؟ وەک لە قورئاندا هاتوە موسوڵمان فەرمانی پێکراوە کە شەریعەتی خۆی بچەسپێنێت و، بە موسوڵمان و ئیماندار هەژمار ناکرێت گەر وا نەکات.

خوای گەورە دەفەرموێ: (فَلا وَرَبِّكَ لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ)، سوێند بە خوای تۆ ئەوانە بە ئیماندار هەژمار ناکرێن تاکو تۆ نەکەنە دادوەر لە کاتی شەڕ و هەراکانیاندا. ئەگەر گوێڕایەڵی موسوڵمان بۆ شەریعەتێکی تر لە بازنەی ئیمان دەری بکات، ئیتر چۆن دەبێ موسوڵمان پابەند بکرێت و بەزۆرەملی کارێک بکات کە لە بازنەی ئیسلام بیباتە دەرەوە و، دژ بە بیروباوەڕ و عەقیدەی خۆی بوەستێتەوە؟ خوای گەورە دەفەرموێ: (يُرِيدُونَ أَنْ يَتَحَاكَمُوا إِلَى الطَّاغُوتِ وَقَدْ أُمِرُوا أَنْ يَكْفُرُوا بِهِ وَيُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُضِلَّهُمْ ضَلاَلاً بَعِيداً)، دەیانەوێ فەرمان لە تاغوتەوە وەربگرن لە کاتێکدا فەرمانیان پێکراوە کە بڕوایان پێنەهێنن، شەیتان دەیەوێ بە تەواوی گومڕایان بکات. ئەمانە هەموی کۆڕای موسوڵمانانی لەسەرە. دوای بردنە دەرەوەی موسوڵمان لە دینەکەی، پێی بڵێن عەلمانیەت و لێبراڵیەت بەرگری لە مافی مرۆڤ و ئازادی ئایین دەکات؟ باشە ئازادی ئایین بریتی نییە لەوەی کە نابێ مرۆڤ پابەند بکرێت بە فەرمانێکەوە کە لە ئایینەکەی خۆیدا حەرامە؟

ئایا کاتێک کارێکی کوفر موسوڵمان لە دینەکەی دەباتە دەرەوە وەک ئەوە وانیە کە کارکردن بە غەیری شەرعی خوا و پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وسلم کرابێت؟ لێرەدا دروستی یان نادروستی و هەڵەی ئەو دیدوبۆچون و بیروباوەڕە لە ڕوانگەی گروپەکانی مرۆڤەوە بایەخێکیان نییە چونکە ئەوە پەیوەندی بە ئیمانی خەڵکیەوە هەیە.

مادام موسوڵمانان بڕوایان وایە کە حوکم کردن بە غەیری شەرعی خوا کوفرە و حەرامە، ئیتر مافی عەلمانی و لێبراڵەکان نییە بڵێن ئەو بڕوایەی موسوڵمان دروست نییە، بە پێچەوانەوە ئەگەر بڕوایان بە ئازادی ئایین هەبێت دەبێ ناچارکردنی موسوڵمان بۆ پابەندبون بە یاسا و شەریعەتێکەوە ڕەت بکەنەوە کە پێشێلکردنی ماف و کەرامەتیانی تێدایە.

"مادام موسوڵمانان بڕوایان وایە کە حوکم کردن بە غەیری شەرعی خوا کوفرە و حەرامە، ئیتر مافی عەلمانی و لێبراڵەکان نییە بڵێن ئەو بڕوایەی موسوڵمان دروست نییە، بە پێچەوانەوە ئەگەر بڕوایان بە ئازادی ئایین هەبێت دەبێ ناچارکردنی موسوڵمان بۆ پابەندبون بە یاسا و شەریعەتێکەوە ڕەت بکەنەوە کە پێشێلکردنی ماف و کەرامەتیانی تێدایە"

موسوڵمان لە گەڵ توندترین جۆرەکانی چەوساندنەوەی ئایینی لە ووڵاتەکانی خۆیان ڕوبەڕو دەبنەوە. لەو ووڵاتانەدا یاسای دەستکردی مرۆڤ پیادە دەکرێت کە زۆربەیان وەک ئایینێک دان بە ئیسلامدا نانێن. بگرە لە ووڵاتانی لێبراڵدا دادگای ئیسلامی بونی نییە تا موسوڵمانان پەنای بۆ ببەن لە کاروبارە تایبەتیەکانیادا و لە کاروباری خێزانیشدا و، ناچار دەبن کە پەنا بەرنە بەر یاسای دەستکرد و، ئەو ووڵاتانە گوێ بە موسوڵمانان نادەن و، ئەوەش لە گەڵ بنەماکانی ئیماندا دژ دەوەستێتەوە. ئەوەش دژ بە پرینسیپی ئازادی ئایین و مافی مرۆڤە کە دروشمێکە ڕۆژئاوا بەرزی کردۆتەوە و بەرگری لێدەکات.

ئیسلام مافی غەیری موسوڵمان لە ووڵاتانی ئیسلامی دەدات لە کاتێکدا موسوڵمانان لە غەیری دەوڵەتی ئیسلامیدا ئەو مافەیان نییە.

لە ووڵاتی ئیسلامیدا غەیری موسوڵمان ناچار ناکرێت کە پابەند بێت بە شەرعی ئیسلامەوە و زۆری لێناکرێت لەو شتانەدا کە لە ئایینەکەیدا حەرامە. تەنانەت پابەند ناکرێت بە چونە سەربازی، ئەویش بۆ ئەوەی دژی هاوئایینەکەی شەڕ نەکات و دژ بە ئیمان و عەقیدەکەی خۆی نەوەستێتەوە.

پرینسیپی ئازادی برواهێنان لە لای غەیری موسوڵمان یاسا و ڕێسای نییە. بە پێچەوانەوە لە شەرعی ئیسلامدا ئەو یاسا و ڕێسایە پیش ئەوەی جیهان بیدۆزێتەوە هەبوە. خوای گەورە دەفەرموێ: (فَمَن شَاء فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاء فَلْيَكْفُرْ)، کێ دەیەوێ با ئیمان بێنێت و، کێش دەیەوێ با کافر بێت. ئەوەش بێگومان لەسەر حسابی ئیسلامەکە نابێت، بەڵکو دەبێ لە سێبەر و فەرمان و دادپەروەری ئیسلامەکەدا بێت. هەروەک خوای گەورە دەفەرموێ: (هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ)، خوای گەورە پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وسلم بە هیدایەت و دینێکی حەق و راستەوە ناردوە بۆ ئەوەی بەسەر دینەکانی تردا سەری بخات.

2855 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-01-03
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.