کولتوور

(بنەماکانی ژیان) (1)

(بنەماکانی ژیان)
(دین ، سیاسەت ، ئابوری ، کۆمەڵایەتی)
نووسينی: م. نزار حاجی

ئەبوبەکری صدیق کیانی ئیسلامی پاراست لەخەتەری هەڵگەڕاوەکان ، عمری کوڕی خەطاب سنوری کیانی ئیسلامی فراوان کرد بە فەتحی فارس و دیمەشق ، خالدی کوڕی وەلید و سعدی کوڕی باوکی وەقاس و ئەبو عبیدەی جەڕاح شمشێری ئەم فتوحاتانە بوون... ، ئەمەویەکان خزانە نێو حەوشەی ئەوڕوپا گەیشتە ئەوەی پێگەیەکی ئیسلامیان لەناو ماڵی ڕۆژئاوا دروست کرد کە سنورەکەی لە پرتوگال و ئسپانیاو جنوبی فەڕەنسای ئێستا بوو (ئەندەلس)... ، سلطان نورالدین زەنکی سۆفی یارمەتی تەواوی صلاح الدین ئەیوبی سۆفی دا بەم هۆیە قودس فەتح کرا ، مەمالیکە سۆفیەکان کەپەروەردەی دەستی ئەیوبیە سۆفیەکان بوون توانیان لەشەڕی عەین جالوت شکست بە داگیرکاری وەحشیەتی مەغولەکان بێنن ، عوسمانیە سۆفیەکان کیانێکیان دروست کرد نزیکی ـ600- ساڵ بونە چقڵی چاوی کیانی ڕۆژئاوای سەڵیبی لەچەندین جەنگ دەرسی شکستیان دا سەڵیبیەکان، یەکەم ترازاندن لەم سیلسیلە کیانە ئیسلامیە ، حەڕەکەی وەهابی بوو کە خڕوجیان کردو نەجد ـیان جیاکردەوە دواتر حیجازیشی بەدوا هات .

بۆیە ئەبێ تەسەوف لەم کڕین و فرۆشتنە نەجات بدەین لە بازاڕی تەڕەفی عەلمانی وە ئەو نیگا نوێیەی تەسەوف لەشێوەی زیکر خاڵی بکەینەوە بۆ سەر شێوە ئەسڵیەکە کە یەقینی دڵە بۆ ڕاپەڕاندنی کردەوە لەعیبادەت و جیهاد ، وەئەبێ ووشەی سەلەفی لەم دوو تێگەیشتنە ڕاست بکەینەوە کە یەکێکیان ئیتاعەی وەلی ئەمرە دووەمیان تەکفیری کۆمەڵگەی مسوڵمانانە . 
ئێستا زەمەنێک مەوجودە زۆرینەی گەنجان کەوتونەتە نێو بابەتە تەرفیهیەکان ، مەبەستمان هەندێ بابەت نیە کە ڕوی ئەخڵاقی نەمایە بەڵکو مەبەستمان ئەو بابەتانەیە کەتەنها ئینسان دەخاتە سەر خانەیەکی بازنەیی دەیخولێنێتەوە وەکو بابەتی تەنمیەی بەشەری . 
بنەماکانی ژیان کە بریتین لە (دین ، سیاسەت ، ئابوری ، کۆمەڵایەتی) تێگەیشتن لەسێ بنەمایان ( سیاسەت ، ئابوری ، کۆمەڵایەتی) دەبێ لەسەر دوو ئەساس بێت ، یەکێکیان لەسەر ئەساسی زەمەن دووەمیان لەسەر ئەساسی دین ، وەتێگەیشتن لە(دین ) دەبێ لەسەر ئەساسی پێشینە بێت . 
ئەگەر تەسەوف بە تەزکیە بناسێنین ، ئەوکاتە تەزکیە بریتیە لەدوو هەنگاوە ٫ هەنگاوی یەکەم (  يَا أَيُّهَا الْمُزَّمِّلُ قُمِ اللَّيْلَ إِلَّا قَلِيلًا )  دروست کردنی ناخ لەسەر خۆڕاگری لە ژێر ئیتاعەی خودا بەعیبادەت ، دووەمیان (يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ (1) قُمْ فَأَنْذِرْ (2) وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ (3) وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ (4) وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ (5) وَلَا تَمْنُنْ تَسْتَكْثِرُ (6) وَلِرَبِّكَ فَاصْبِرْ) هەڵسان بەگیاندن و بەهێزکردنی پێگەی ئەم دینە ، وەسەلفیەت بە پابەند بوون بە ڕاو تێگەیشتنی زانایانی پێشین لەسەر قوڕئان و سوننەت .
کاتێ ئەم دوو تێگەیشتنەمان ڕاست کردەوە لەسەر تەسەوف و سەلەفی لەپاڵ دەرچوون لەبابەتە تەرفیهیەکان ئنجا ئەزانین چۆن بتوانین ببین بەبەردێک لەبناغەی حەزاڕەی ئیسلامی ؟ ئەم حەزاڕەیەی هەر دێتەوە وجود لەڕابردویەکی نزیک بەڵام خۆشبەختی بۆ ئەوانەی پێگەیەکیان دەبێ لەئەرکی بینای ئەم حەزاڕەیە .
کەواتە بەتێگەیشتنێکی ئسوڵی لە(دین) وەتێگەیشتنێک لە(سیاسەت و ئابوری و کۆمەڵایەتی) لەچوارچێوەی واقع و دین خۆمان لەم واقعە تەرفیهیە دەردێنین پاشان لەسەر بنەمای تەزکیەی نەفس تەکانێ بۆ کردەوەمان دروست دەکەین .


367 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2021-10-14
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.