شكست و شۆكی لاهوری شێخ جه‌نگی
لاهور جه‌نگی په‌یامێكی ڤیدیۆیی به‌بۆنه‌ی كوژرانی (موراد كانی كورده‌یی) بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه كوژرانی ناوبراو له‌لایه‌ن خودی حیزبه‌كه‌ی خۆی بووه كه لاهور (به‌ناو) هاوسه‌رۆكه تێیدا.
شۆكبوونی لاهور له‌وه‌دایه كه خۆی به‌ئاشكرا ده‌ڵێت: باشە پێم ناڵێن لەکوێی مێژووی حزبایەتیدا لە سەرتاسەری ئەم جیهانەدا ڕوویداوە کە حزبێک بە پیلان و پیلانگێڕی، کادیری خۆی تیرۆر بکات کە سێ برای كوژاوی یەکێتیی بن؟
ئـێمه‌ش له پێگه‌ی دووربینه‌وه وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه‌و به لاهور ده‌ڵێێن: ئێوه‌ی یه‌كێتی ئەهلی غەدرو خیانەتن، هه‌ر جه‌نابت بووی له‌و زه‌مانه‌ی دژه تیرۆرت له‌ژێر ڕكێفدا بوو، ده‌ستی كه‌شفت بۆ هه‌موو نامهردییهك ده‌برد، هه‌ر تۆبووی پیلانی تیرۆكردنی مامۆستا كرێكارت دانا‌و سهگو سواره‌كانی خۆت له‌كوردستانه‌وه نارد بۆ كوشتنی مامۆستا كرێكار، به‌ڵام به‌پشتوانی خوای گه‌وره مامۆستا كرێكار پارێزرا.
ئیتر خۆتان و ئه‌م وته‌یه‌ی مامۆستا كرێكار كه ده‌رباره‌تان فه‌رموویه‌تی: بە راستیی یەکێتی قوتابخانەی کوفر‌و بەرەڵایی و خیانەتی ناوخۆ‌و کرێگرتەیی دەرەکیی و دزیی و راووڕوت و گەندەڵیی و داوێنپیسیی و هەموو رەوشتە نزمەکانی کۆمەڵگە بەرەڵاو دواکەوتووەکان بووە.. بۆیە پێمان وایە لادان و رادانی فەرزێکی شەرعیی و ئەرکێکی نیشتیمانیی و زەروورەتێکی واقیعییە..
جێیباسه كه شێوه‌ی ده‌موچاوی لاهوری شێخ جه‌نگی ته‌نها شكست و شۆكبوونی په‌خش ده‌كات، ئه‌مه‌ش پێویست به‌خوێندنه‌وه زانستی جه‌سته‌یی ناكات، چونكه زۆر ئاشكرا‌و رۆشنه.
#پێگه‌ی_دووربین
|