ههوڵێك بۆ كوشتنی ئهردۆغان؛ شكستیپێهێنرا
ههوڵێك بۆ كوشتنی ئهردۆغان؛ سهرۆك كۆماری توركیا شكستیپێهێنرا
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە (٤/١٢/٢٠٢١) رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەمەبەستی بەشداریکردن لەکردنەوەی کارگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی زینکدا، سەردانی شاری سیرتی کوردستانی تورکیای کرد، بەگوێرەی راگەیاندنی دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا: توانیویانە سەرکەوتووبن لەپوچەڵکردنەوەی بۆمبێکدا، کە لەلایەن دەستێکی نادیارەوە دانراوەو ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی کردبووە ئامانج، هەروەها ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەداوە، کە لەئێستادا دەستیان بەلێکۆڵینەوەی زیاتر کردووە. ئەوەی شیاوی باسە، ئەو کارگەیە بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیایەکی قەتەری و بەگوژمەی (٢١٢) ملیۆن دۆلار دامەزرێنراوە.
|