بەشی یەکەم
لەمێژووی ئۆکتۆبەری 2007ز، فەیلەسوفی ئەڵمانی "مایکڵ سالمۆن" چیرۆکێکی بۆ منداڵان بەشێوازی وێنەیی بڵاوکردەوە، کە مشتومڕێکی زۆری لە ئەڵمانیا، بهدووای خۆیدا هێنا، تایتڵی چیرۆکەکە بهمشێوهیه بوو:
کاتێک بەرازە بچوکەکە وتی:
بەیارمەتیت ڕێگای خودا کامەیە؟!
"چیرۆکی بەراز و ژیشکەکە!"
بەکورتی چیرۆکەکە دەربارەی بەرازێک و ژیشکێکی بچوکە کە كاغهزێكیان لە پشت دەرگای ماڵەوەیان دۆزیەتهوە لەسەری نوسرابوو (گەر تۆ خودا نەناسی شتێکت لەدەستداوە!)
بەهۆی ئەم كاغهزهوه گەشتێکیان دەستپێکرد بەرەو گەشتن بەرێگای خوا، سەرەتا سەردانی پەرستاگایەکی جولەکەیان کرد، پیاوە ئایینیە جولەکەکە باسی ئەو خوایەی بۆیان دەکرد کە ئەو قەومانەی نوقم کرد کرد کە شتانێکی تریان دەپەرست جگە خودای راستی...
بەرازەکە وتی هەموویان خنکان ؟
دواتر وتی چۆن بزانین ئەو خودایەی تۆ دەیپەرستی ڕاستییە؟ لەوکاتەیا حاخامەکە لێیان تووڕە بوودەریانی کرد لە پەرستگاکە
دواتر چونە کەنیسەیەکەوە، قەشەکە باسی عیسای دەکرد بۆیان کە لەخاچدراوە بۆ ڕەشبوونەوەی گوناهەکانی ئێمە، ئێمەش یادی خوێن و جەستەی دەکەینەوە بەخوانێک خواردنی نان لەباتی گۆشت و شەراب لەباتی خوێنی عیسا (کە شێوازێک جەژنی مەسیحیەکانە) بێزار بوو بەرازەکە وتی ئەمانە گۆشتی مرۆڤ دەخۆن، ئەگەر ئەمانە گۆشتی کوڕی خودایان بخۆن گۆشتی من چۆن ناخۆن، لەکلێساکەیش دەرکران
وێسگەی کۆتاییان بریتی بوو لە ئیمامی مزگەوتێک، ئیماماکە پێیانی وت بۆئەوەی خوا بناسین دەبێت ڕۆژی پێنجار نوێژ بکەین و پێش هەموو نوێژێک دەبێ دەسنوێژ هەڵبگرین، ژیشکەکە وتی ئەمە 35 جار دەکات لە حەفتەیەکدا، بۆئەوە پاک بم یەک جار خۆشۆردن بەسمە لەهەفتەیکدا، بۆچی ئەم هەموو حەزە بۆ پاکی! من ئیشی ترم زۆر هەیە لەجیاتی ئەو هەموو دەستنوێژە و نوێژە، لەمزگەوتیش دەرکران.
ئایا ئەم چیرۆکە لەزەمانی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە، ئایا نوسەرەکە دووبارە ڕەخنەی لە ئیسلام بۆ پاکی ئەگرت!! کە ئاو بەفیرۆدەدەن! بۆپاک ڕاگتنی خۆیان بەبەردەوامی! بەهەرحاڵ چیرۆکەکە کۆتای هات و گەڕانەوە ماڵەوە كاغهزی پشت دەرگاکەیان گۆڕی بە (ئەگەر تۆ خودا بناسی، شتیکت لەدەست داوە)
چۆن تێگەشتی لەم چیرۆکە؟ پەیوەندی ئەم چیرۆکە بەبیری عەلهمانییەتەوە چییە؟ لەڕاستییدا فەلسەفەی عەلهمانیەت لەسەر ئەساسی سووڕانەوە بەدەوری حەزەکانی مرۆڤ دروستبووە بۆیە هەرشتێک سوود بەو حەزە دوونیاییەکان بگەینێت لەفەلسەفەی عەلهمانییەتدا ئەوا شتێکی باشە! هەرشتێکیش زەرەری لێبدات خراپە! ئەوان دین بەشێوازێك دەبینن کە گەر تۆ خودا (دین) بناسی ئەوا تۆ شتێک (ژیانت) لەدەست دەدەیت! بەمانایەکی تر ئەگەر تۆ شوێنی دین بکەویت، ئەوا تۆ(عەقڵت) لەدەست داوە، چوونكه لای ئەوان کەسێك دوای حەزەکانی دوونیا نەکەوێت بێ ئەقڵە (دواکەوتوە)، هیچ یاسایەک نییە لە حەزەکانیان بیانوەستێنێت ، چوونكه لایان وایە دین وەهم و خەیاڵە یان بەواتایەکی تر دین مادەیەکی هۆشبەرە بۆ گەلەکان ! هەروەک ریچارد دۆکینس باسی چیرۆکەکە دەکات دەڵێ (خەیاڵی خودا لەلای منداڵان )!
لەمانگی دوازدەی هەمان ساڵ لیژنەی باڵای منداڵان و گەنجان لەئەڵمانیا بەرهەڵستی زۆری ئەم چیرۆکەی کرد، هەروەها ئەنجومەنی باڵای جولەکە دژایەتی زۆری ئەم چیرۆکەی کرد بەهۆی ئەوەی دژایەتی (ڕەگەزی سامی) دەکات، لە مانگی 2ی ساڵی2008دا 22 ڕێكخراو و لیژنەی یاسای و مرۆڤایەتی بەڵگنامەیاکەیان بڵاوکردەوە بۆ پشتیوانی نوسەری چیرۆکەکە لەهەمان کاتدا چەندین پارێزەر و مافناسی جولەکە پشتیوانی سەختی چیرۆکەیان کرد دواترو کشنانەوە لە دژایەتی کردنی و وتیان: دژایەتی ڕەگەزی سامی ناکات بەڵکو دژایەتی سێ دینەکە دەکات!، چونکە جولەکە پێی خۆشە دین لە گەلان داببڕێت! هۆکاری ئەم خواستەی جولەکە دواتر باس دەکەین إن شاء الله و یەکێک لە ئەندامەکانی پەرلەمانی ئەڵمانی وەسفی کتێبەکە دەکات بەوەی کە پشگیری بەها مرۆڤایەتییەکان و فێربوون دەکات لەکۆتایدا و لە مانگی شەش 2008 سکاڵاکان کشانەوە!! چیرۆکەکە تەشەنەیکرد ! چونكه سەرمایەدارانی جولەکە پشتیوانیان دەکرد لە بڵاوبوونەوەی بیری بێباوەڕی...
نووسینی: سهرباز كوردی