دۆستی ناحاڵی و دووژمنی زۆرزان
8ی مارس ڕۆژی کەم کردنەوەی بەهای ژن
نووسینی: سولهیمان موحهممهد
بێنە بەرچاووت دوو هاوسەری مسوڵمان منداڵێکی کچیان پەیدا دەبێت ئەم باوکە شەوو ڕۆژ دەخاتە سەر یەک بۆ پەیداکردنی دوو تیکە نانی حەڵاڵ بۆیان . وە مژدەی ئەوە دراوە بەم باوکە ئەگەر دوو کچ یان زیاتر بەخێو بکات لەگەڵ پێغەمبەر سەلامی خودای لێبێت لەگەڵ یەکن لەبەهەشت ئینجا ئەم کچە بەڕێز و حورمەتەوە لای باو ک و دایکی بەجوانترین شێوە و مامەڵە بەخێو دەکرێت و تا تەمەنی گەورە دەبێت.ئینجا کاتی شوو کردنی دێت دەبێت ئەوکەسەی دێتە داوای چەن مەلاو ڕیش سپی و پیاو ماقوڵ بهێنێت بۆداواکردنی ئەم خاتوونە و پاشان ئەگەر خاتوون ڕازی بێت لەسەر بڕە مارەییەک دەدرێت بەم پیاوە پاشان لەداهاتوو دا دەبێت بەدایک و پیرۆز ترین کار دەگرێتە دەست کە پەروەردەکردنی منداڵەکانی و خزمەت کردنی هاوسەرەکەیەتی وە بەهەشت دخرێتە ژێر پێی بەم کارە.
بەڵام
لای ئەوان کۆی ئەم کارانە بە بێ بەهاو کەم نرخ و سوک تەماشا دەکرێن دێن وەک و شەیتان لەپەنا گوێی ئەم ئافرەتە داماوە دەخوێنن لەخشتەی دەبەن پیرۆز ترین ئەرکی لێ وەر دەگرنەوە بەناوی ئازادی (بەرەڵایی) ئەم ئافرەتە دەهێننە دەرەوە لەماڵ و هاوسەر و منداڵ و دایک و باوکی دایدەبڕن و تەسلیم بە مرۆڤە چەقەڵ و کەمتیار ئاساکانی دەکەن و تاوەک و گەنجێتی و جوانییەکەی لەدەست دەدات ئیشیان پێیەتی وەگەرنا هەرگیز نایان بینیت داکۆکی لە ئافرەتێکی پیر بکەن ودێن .
لێتانیش نەشارمەوە ئێمە گیرۆدەی دۆستی ناحاڵی و دوژمنی زۆرزان بووین کە ئێمەو دۆستەکانمان ناتوانین وەک خۆی ڕێزو ماف بدەین بەئافرەت و دووژمنەکانیشمان باوەشیان بۆ دەکەنەوە پاشانیش ئەوەی بوو ئیتر بوو.
|