هەواڵ

دادگای باڵای رۆما، بڕیار لەبارەی دۆسییەی مامۆستا كرێكار و برایانی ترەوە دەدات

دادگای باڵای رۆما، بڕیار لەبارەی دۆسییەی مامۆستا كرێكار و برایانی ترەوە دەدات
پێگەی دووربین: 
رۆژی چوارشەممە (٢٠٢٢/٥/١٨ز) هەروەک چاوەڕێدەکرا؛ دادگای باڵای رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، جارێکی تر تێهەڵچوونەوەی بۆ حوکمدرانی مامۆستا كرێكارو بـرایانی تر کردەوە، سەرەنجام دادگای ناوبراو لەدانیشتنێکی زۆر گاڵتەجاڕیدا بڕیاریدا: حوکمی زیندانیکرانی مامۆستا كرێكارو بـرایانی تریش، وەک خۆی و بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک بمێنێتەوە، ئەم دانیشتنەی دادگا بەبێ پێداچوونەوە بۆ: شاھیدیی درۆیی و بەناو بەڵگەکانی نەرویج و ئیتاڵیاو بەبێ ئامادەبوونی مامۆستاو برایانی ترو پارێزەرەکانیشیان بەڕێوەچووە! بەم شێوەیە جەنابی مامۆسـ.ـتا حوکمەکەی بە (١٢) ساڵ زیندانیکران و حوکمدرانی هەریەکە لەبرایانی تریش، وەک خۆی دەمێنێتەوە.
ئەوەی شیاوی باسکردنبێت: دادگای ناوبراو تا ئێستا بەشێوەی زارەکی ئەم بڕیارەی بەپارێزەرەکەی مامۆستا راگەیاندووەو (٩٠) رۆژی تریشی لەبەردەستدایە بۆئەوەی بەشێوەی نووسراو، بڕیارەکە ئاراستەی پارێزەرە ئیتاڵییەکەی مامۆستا بکات، ئەویش لەو ماوەیەدا دەتوانێت تانە لەبڕیارەکە بداتەوەو ئەگەر بەڵگەی نوێیشی هەبێت، پێشکەشی دادگای بکات، پاشان دەبێت دادگای ناوبراو بۆ پێداچوونەوەی حوکمەکە، جارێکی تریش دانیشتن ئەنجامبداتەوە.
(اللَّهُمَّ إِنَّا نَجْعَلُكَ فِي نُحُورِهِمْ)..

882 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-05-20
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.