ئافره‌ت و خێزان

بۆچی کچە حەوت ساڵانەکەم حیجاب بێت؟! ئەوە گوناحەو زوڵم لەمناڵێکی وا دەکرێ!


ن: ژیان عەلی

بەداخەوە ئەیڵێم: ئەوە گووتەی هەندێک دایك و باوکی موسوڵمانە، گوایە مناڵێك چ پێویست ئەکات بیپێچمەوە، با گەورەتربێ ئەو کاتە خۆی ئەبێتە حیجاب، یان ئەیکەمە حیجاب.
بەڕێزان، مناڵ خامەیەکی سپیەو زووتر وەرئەگرێ و ئەتوانی بەدڵی خۆت تیایا بنووسیتەوە، لەچاك و لەخراپ و ئەوەی ئەیچەسپێنیت لەکەسایەتی و ناخیا بەمناڵی، کە گەورەبوو هەرچەندە بکەوێتە بەرلێشاوی گەردەلولی چواردەوریش، هەر ئەو پرنسیپانەی تیاتا چاندووە لەدەستینایات، کورد وتەنی: "خوویەک گرتت بەشیری، تەركیناکەیت بەپیری". 
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئەفەرموێت:  "مروا ابناءكم بالصلاة وهم ابناء سبع".
واتە: فەرمانبکەن بەمناڵەکانتان، کە نوێژبکەن لەتەمەنی حەوت ساڵییەوە.
ئەمە لەکاتێکا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەحەدیسێکی تردا ئەفەرموێت: "رفع القلم عن ثلاثة: عن النائم حتى يستيقظ، وعن الصبي حتى يبلغ، وعن المجنون حتى يعقل".
واتە: قەڵەم لەسەر سێ جۆر کەس هەڵگیراوە –واتە: لێپرسینەوەیان لەگەڵ ناکرێ- نووستوو تا خەبەریئەبێتەوە، مناڵ تا باڵغ ئەبێ و شێت تا عاقڵ ئەبێ.
بەپێی ئەو حەدیسەبێ مناڵ تا باڵغ نەبێ، فەرزنییە نوێژبکات، بەڵام لەهەمان کاتدا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئەفەرموێت: فەرمانبکەن بەمناڵەکانتان لەحەوت ساڵییەوە نوێژبکەن، چونکە کە لەمناڵییەوە فێری نوێژت کرد، ئیتر وەکو خواردن و خەوتن ئەبێت بەبەشێڪ لەژیانی و زەحمەتە وازیلێبهێنێت کە گەورەبوو، گەر وازیشیلێبهێنێت بەهەر هۆکارێک، جارێکی تر دەستپێدەکاتەوە، چونکە لەناخیا چەسپیوە -هەڵبەت حاڵەتی دەگمەنیش هەیە، کە ئیتر ڕەنگە نەچێتەوە سەری، بەڵام ئێمە بەگشتی باسئەکەین-.
بەهەمان شێوەش داپۆشینی کچەکەت، تەنانەت کوڕەکەشت، هەوڵبدە ئیتر لەشەش حەوت ساڵییەوە ئەوەندە جلی ڕووت و کورتی لەبەرمەکەو جوان و خۆشەویستی مەکە لەدڵیدا، مەیچەسپێنه لەناخیداو کچە مۆدێل، گۆرانیبێژ، ئەکتەرو یاریچی مەکە بەپێشەنگی، بەپێچەوانەوە، تۆ ئەبێ ئەوانەی لا ناشرینبکەیت و بەسەرلێشێواوو داماو پێناسەیانبکەیت بۆ مناڵەکەت و مەرجیش نییە لەچك بەیت بەسەریا، گرنگ جلوبەرگی پۆشتەبێت.
ئەزانن مناڵی جوو....لەکە هەر لەتەمەنی دوو ساڵییەوە کوڕیان و کچیان هەرگیز شتی ڕووتیان لەبەرناکەن، گۆشتیان نابینیت، گەرمبێ و ساردبێ، کە گەورەشئەبن بەهەمان شێوەی مناڵی پۆشتە و پەرداخن، ژنیان تەنورەکەی دوو بست خوار ئەژنۆیەتی و گۆرەوی لەپێئەکەن، زستان و هاوین گۆشتیان نابینیت و پانتۆڵ لەبەرناکەن، ژن، پیاو، گەورەو بچووکیان هەرگیز قۆڵ کورت و بێقۆڵ لەبەرناکەن، بەمەرجێ نەك خۆیان، بەڵکو باپیری باوکیشیان لەئەوروپا لەدایکبووە -ئەوانەی لەلەندەن ئەژین و چووبێتنە گەڕەکی جوو...لەکەنشینەکان، بەچاوی خۆیان حیشمەت و پۆشتەییان ئەبینن- فاشیۆن و ستایڵی جلوبەرگی لەشفرۆشی ئەوروپی کاریتێنەکردوون، بەڵێ لەشفرۆشی، چونکە ئەو جلوبەرگانە جاران لەشفرۆشەکانی ئەوروپا لەبەریانئەکرد! تاوەکو ئیتر ئەم سەد ساڵەی ئەخیر عەلمانییەت وایکرد، کە ئافرەتانی نەگبەتی ئەوروپییش هەموویان ئەو جلانە بپۆشن و دوو بست قوماش بەپارەیەکی خەیاڵی بکڕن.
لەبەریتانیا لەساڵی پارەوە باسکردنی (ئێڵ. جی. بی. تی) واتە: (ق...ندەرو لێسبیان و ڕەگەزگۆڕان)ی خستۆتە مەنهەجی خوێندنەوەو لەتەمەنی (4) ساڵییەوە لەڕەوزەوە پێیان ئاشنائەکەن و ئیجبارییشە! باشە بۆچی لەو تەمەنەوە، بۆچی لەتەمنی بۆ نموونە (15) ساڵییەوە نەبێت؟!
چونکە وەکو لەسەرەوە ئاماژەمپێیدا: مناڵ لەو تەمەنانەوە خامێکی سپییەو زوو شت وەرئەگرێ و ئەتوانی بەدڵی خۆت تیایا بنەخشێنیت و ئەچەسپێت لە: ناخ، دەروون و کەسایەتیاو بەزەحمەت لێیئەبێتەوە کە گەورە بوو.
سەیروسەمەرە ئەوەیە؛ کە چڵیت و پڵیتەکان حیجاب و داپۆشینی کچێکی مناڵ بەزوڵم ئەزانن! بەڵام فێرکردنی بێ...ئەخلاقی و بەزۆرکردنی بەقوڕگی مناڵێکی (4) ساڵیدا، ئازادی و پێشکەوتنە،
ئەمەیە عەجیب و غەریب!.

951 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-06-27
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.