ئه‌م بیدعه‌یه نامۆیه به‌م شاره!
ن: م. عەبدوڕەحمان شێخ عوسمان عەبدولعەزيز
شه‌هاده‌تی مه‌زڵومانه‌ی جگه‌رگۆشه‌و نه‌وه‌ی ئازیزی سه‌روه‌رمان؛ حوسه‌ینی كوڕی عه‌لی (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خودا له‌خۆی و باوك و دایكیان) و شه‌هیدكردنی یارانیان به‌و شێوازه دڕندانەیە، زامێكه له‌مێژووی ئایینی به‌رزو جیهانی ئیسلامدا هه‌رده‌م خوێنی میسكباری لێده‌تكێت و هه‌ر موسوڵمانێكی به‌ئاگا ده‌بێت له‌و بیره‌وه‌رییه تاڵه‌دا دڵی به‌ئاگای بهه‌ژێت و ئه‌و ڕووداوه سه‌خته ببێته مه‌شخه‌ڵی بێداری، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجێكی خه‌مبارییه، ئه‌م بیدعه تازه هه‌ڵتۆقیوە بۆ شاری كاك ئه‌حمه‌دی شێخ نه‌گونجاوه، كه له‌وه‌ته‌ی بونیاتنراوه په‌یڕه‌وکارێكی دانه‌بڕاوی جه‌دی حوسه‌ینه‌و هه‌رگیز بۆ یادی ئه‌و شه‌هاده‌ته مێژوییه، به‌سنگ كوتان ته‌عبیریان له‌و بیره‌وه‌رییه ناخهه‌ژێنه نه‌كردووه‌ته‌وه‌و ئه‌م بیدعه‌یه‌یش بۆ كۆمه‌ڵگەی ئێمه ناپه‌سه‌نده‌و ئاسه‌واری خراپتر له‌دوای خۆی بەجێده‌هێڵێت!.
|