میانڕه‌وی (وه‌سه‌تێتی) (الوسطية)
نووسینی: عبدالآخر حماد
وه‌رگێڕانی: شیروان مه‌جید
جارێك بۆ نوێژی هه‌ینیمان له ئه‌ڵمانیا چووینه مزگه‌وتی ئیبنو خه‌له‌كان ، كاكه‌ی خه‌تیب كه ناسینی ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامین ، دایگرتینه‌وه به كوته‌كی قڵیشاوی میانڕه‌وێتی (وه‌سه‌تییه‌ت)ه كه‌ی . هه‌ر ئه‌مسه‌ری كرد‌و ووتی وه‌سه‌تییه‌ت راسته‌و ئه‌وسه‌ری كرد ووتی وه‌سه‌تییه‌ت مه‌قبووله .. كه نوێژ ته‌واو بوو برایه‌كمان ووتی : تا ئێستا نه‌مزانیبوو شتی وه‌سه‌ت ئه‌وه‌نده چاكه ، شه‌رت بێ بچمه‌وه كوردستان بڕنه‌وێكی وه‌سه‌ت ده‌كڕم ..
خه‌ڵكێك وا ده‌زانێت میانڕه‌وی جیهاد نه‌كردنه ، وه‌سه‌تیه‌تیش سه‌ر كز كردن و زه‌لیل بوونه. هه‌ندێكی تر وا ده‌زانێ وه‌سه‌تییه‌ت ئه‌وه‌یه كه له نێوان هه‌موو دوو شت‌دا وه‌سه‌ته‌كه‌یان وه‌رگریت !! خۆت دیققه‌ت بده چی وه‌سه‌ت بوو بیگره به‌ر ..
ئاگادار به وه‌سێتی هه‌موو وه‌سه‌تییه‌تێك تێ نه‌كه‌ویت . لێت تێك نه‌چێت وا بزانی بیره وه‌سه‌ته له نێوان وویسكی و ساردی و هه‌ڵیده‌ی.. یان وا بزانیت ئێمه كه ده‌ڵێن گۆشتی بازاڕی رۆژئاوا مه‌خۆ ، هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێ به‌راز ده‌خۆم تۆش بچیت مامرو مامزی بازاڕ بده‌یه به‌ر شالرفان ! دواییش بڵیی : رای ئێوه‌م هه‌ر وه‌رنه‌گرت چونكه زۆر توندڕه‌و بوون ، هی دوای ئێوه‌شم هه‌ر وه‌رنه‌گرت ( هی ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی ووتیان ئه‌وه‌ش نه‌خۆیت كه له‌بازاڕ لێی نوسراوه ( حلال ) و نازانیت وایه یان نیشانه‌ی بازرگانییه ) بۆ خۆم وه‌سه‌تم گرت و گۆشتی سوپه‌ر ماركێتم كڕی !!
ئه‌م زاراوه ئیسلامییه به ده‌ست هه‌ندێك مونحه‌ریفه‌وه زۆر مه‌زڵوم بووه بۆیه روون كردنه‌وه‌ی پێویسته . منیش چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كتێبێكی عبد الآخر حمادم به‌رده‌ست كه‌وت كه یه‌كێكه له موفتی كۆمه‌ڵه ئیسلامییه ره‌سه‌نه‌كان ، باش لێی كۆڵیبۆوه بۆیه به پێویستم زانی بۆ راست كردنه‌وه‌ی ئه‌و لینگه‌و قووچ تێگه‌یشتنه‌ی هه‌ندێك به كوردی بیخه‌مه به‌رده‌ست خوێنه‌ران
(وەرگێڕ)
چه‌ند راستیه‌كی میانڕه‌وی
میانڕه‌وێتی ئیسلام به‌ڵگه‌نه‌وییستێكی وایه ، ماندوو بوونێكی زۆری ناوێت بۆ سه‌لماندنی .چونكه خوای په‌روه‌ردگار خۆی ده‌فه‌رموێ: (وكذلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أمَّةً وَسَطَاً لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلى النَّاسِ ويَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيكُمْ شَهيدَاً )(البقرة :143) واته : ئاوا ئێمه ئێوه‌مان كرده ئوممه‌تێكی میانڕه‌و تا ئێوه له‌سه‌ر خه‌ڵكی ببنه شاهێد و پێغه‌مبه‌ریش صلی اللە علیە وسلم ببێته شاهێد له‌سه‌ر ئێوه .
ئه‌هلی عیلم ، له زانایانی پێشین و ئه‌وانه‌ی دواتر وورد له‌م باسه كۆڵیونه‌ته‌وه‌و باش توێژیویانه‌ته‌وه كه ئه‌م زاراوه نه زیاد ڕه‌وی ده‌گرێته خۆ ، نه شلگیری . بۆ نموونه ئیمامی ته‌به‌ری ره‌حمه‌تی ده‌فه‌رموێ :( من وای ده‌بینم كه خوای گه‌وره ئه‌و ئوممه‌ته‌ی به میانڕه‌و ناساندووه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه‌له دینداریدا میانڕه‌ون . چونكه نه توندڕه‌وی مه‌سیحێتی تێدایه كه سه‌یدنا عیسا به كوڕی خوا بناسن و ئه‌وه‌نده په‌رستن و خه‌ڵوه‌تكێشان و دووره په‌رێزی له دنیا له خۆ گرن . نه كه‌مته‌رخه‌می و شلگیری و جوله‌كه‌شی تێدایه كه هه‌م پێغه‌مبه‌ره‌كانیان بكوژن و هه‌م په‌یامی خوا بگۆڕن و درۆ به ده‌م شه‌ریعه‌تی خواوه هه‌ڵبه‌ستن . ئه‌م ئوممه‌ته‌ش میانڕه‌وه چونكه ئه‌و كاره‌ی خوا پێی خۆشه میانڕه‌وییه. )(1)
ئیمامی ئیبنول قه‌ییم ده‌فه‌رموێ : ( دینی خوا میانڕه‌وی نێوان شلگیری كه‌مته‌رخه‌م و توندڕه‌وی سه‌ختگیردایه. وه‌كو دۆڵێكی نێوان دوو چیا وایه . یان رێنمایی و چاوساغییه‌كی نێوان دوو گومڕایی . یان خاڵێكی نێوان دوو جه‌مسه‌ری بوغزێنراو . جا چۆن به‌ره‌ڵاو شلگیر ده‌بێته مایه‌ی له ده‌ست دان و فه‌وتانی كاره‌كه ، توندڕه‌وه‌كه‌ش هه‌ر ده‌بێته مایه‌ی فه‌وتان و له‌ده‌ستدانی .. ئه‌ویان به واڵاكردنی ده‌رگاو دیوار‌و په‌رژینی ، ئه‌میشیان به قفڵ دانی ده‌رگاو دیوار بۆ هه‌ڵچنینی . ) (2)
جا دیسان چۆن ئه‌هلی ئیسلام میانڕه‌ون له نێوان ئه‌هلی دین و میلله‌تان و گرۆی تردا له نێوان كۆمه‌ڵ و گروپه‌كانی ئه‌هلی ئیسلامیشدا هه‌ر میانڕه‌ون .. چونكه ئه‌وان ( له باسی ناو‌و سیفاتی خوای گه‌وره‌دا ، وان له نێوان گروپی جه‌همی و شوبهێنه‌راندا . له حوكمی كار‌و كرده‌وه‌ی خه‌ڵكیدا وان له نێوان جه‌برییه‌و قه‌ده‌رییه‌دا. له باسی به‌ڵین و هه‌ڕه‌شه‌ی خواییشدا وان له نێوان مورجیئه‌و وه‌عیدییه . له باسی باوه‌ڕیشدا وان له نێوان خه‌واریج و موعته‌زیله ، هه‌روه‌ها له نێوان مورجیئه‌و جه‌همیه‌دا . له هه‌ڵوێستیش له یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم وان له نێوان خه‌واریج و رافیزه‌دا) (3)
به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ ئاشكرایی ئه‌م هه‌ڵوێسته دینییه رۆشنانه‌دا ئه‌م زاراوه‌یه ـ وه‌كو زاراوه‌كانی تری ئیسلام ـ زۆر شوخت و په‌ڵه‌ی به نه‌زانین یان به ئه‌نقه‌ست كه‌وتۆته سه‌ر ..
له ژێر ناو‌و دروشمی میانڕه‌وی و میانجێتی و میانگه‌ریدا ، زۆر له كێشه سه‌ره‌كییه ئیسلامیه‌كان یه‌قیان كردۆته‌و حه‌ق و باتڵیان تێدا تێكه‌ڵ بووه‌و زۆرینه‌یه‌كی زۆری ئه‌م خه‌ڵكه‌ش حه‌ق و حه‌قناسیان لێ بۆته مه‌ته‌ڵ ..
ئێمه‌و ئێوه ده‌بینین كه له ریزی ئیسلامییه‌كاندا هه‌یه بانگه‌شه‌ی دیموكراسی ده‌كات و ده‌یه‌وێ ئه‌و ببێته سیستمی حوكم ! شه‌رمیشی به‌خۆ نییه كه خۆی به موسوڵمان بداته قه‌ڵه‌م . بگره بانگه‌شه لاده‌ره‌كه‌ی خۆی ناو ده‌نێت میانڕه‌وی ئیسلامی!! به‌حسێبی تێكه‌ڵی خۆی ئه‌و موسوڵمانانه‌ی وه‌كو ئه‌و ئه‌م بانگه‌شه ناكه‌ن نامۆ‌و په‌ڕیده‌ن! له هه‌ندێ موفتی و ئه‌هلی عیلمی سه‌رده‌میش ده‌بیستین كه ده‌ڵێن ئیسلام به‌رنامه‌ی دیموكراسی حه‌رام ناكات . له‌وه‌ش زیاتر ، ده‌ڵێ : ئه‌گه‌ر ئیسلامییه‌كان گه‌یشتنه حوكم و پاشان گه‌ل غه‌یری ئه‌وانی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا به حاكم هه‌ڵبژارد ده‌بێ به حه‌زو ئاره‌زووی خۆیان له ده‌سه‌ڵات بێنه خواره‌وه و حوكمه‌كه
بده‌نه ده‌ست ئه‌وانه‌ی به به‌رنامه‌ی سكوڵه‌ریستی و لائیكی (عەلەمانی ) و كۆمۆنیستی یا به‌رنامه‌ی تری زه‌مینی حوكم ده‌كه‌ن .
ئه‌و رۆژه‌ی كه توركیای سكوڵه‌ریزم ئیعتیرافه‌كه‌ی خۆی به ئه‌زهه‌ر كێشایه‌وه دواوه كابرای سه‌رۆكی ئه‌زهه‌ر هیچی پێ نه‌ما بوو به‌رگری له ئه‌زهه‌ره‌كه‌ی خۆی بكات ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌یووت : ئه‌زهه‌ر نوێنه‌ری میانڕه‌وییه‌و له‌گه‌ڵ توندڕه‌ویدا ناسازێت !
ئه‌مه له كاتێكدا كه حكومه‌تی توركی ئه‌و بڕیاره‌ی له ترسی ئه‌وه نه‌دا بوو كه به توندڕه‌وی تۆمه‌تباری كه‌ن! یان بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه میانڕه‌وه ، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی بوو كه بۆ دوور‌و نزیكی بسه‌لمێنێت كه ئه‌وه ده‌كات چونكه مه‌بده‌ئێكی سكوڵه‌ریستییه كه دژ به هه‌موو شتێكی ئیسلامه ..
من لێره‌دا نامه‌وێ هه‌موو ئه‌و دیارده‌و رواڵه‌ته هه‌ڵانه‌ی خه‌ڵكێك بخه‌مه روو كه ئاوه‌ژوو له میانڕه‌وی تێگه‌یشتوون . به‌ڵكو ده‌مه‌وێ هه‌ندێ راستی روون بكه‌مه‌وه تا له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌دا هه‌بن كه باس له وه‌سه‌تییه‌ت ده‌كه‌ن :
راستی یه‌كه‌م : كه به عه‌ره‌بی ده‌وترێت ( الوسطية ) له رووی زمانه‌وانیه‌وه ده‌ڵێن ئه‌مه چاووگێكی دروست كراوه ( مصدر صناعی ) گه له ( وسط ) وه‌رگیراوه كه به مانای راست و داد هاتووه . بۆیه له فه‌رهه‌نگی (النهایه ) دا هاتووه : ( یقال هو من أوسط قومه ، أی من خیارهم ) به‌م مانایه‌ش بوو كه رۆژی سه‌قیفه ـ كه سیدنا ئه‌بو به‌كریان تێدا به خه‌لیفه هه‌ڵبژارد ـ له وه‌سفیدا ده‌یانووت : ( هم أوسط العرب نسبا ودارا)[4] واته: ئه‌وان له دادپه‌روه‌رترین نه‌سه‌ب و مه‌نزیله‌ی عه‌ره‌بن .
میانڕه‌وێتیه‌كه‌ی ئیسلام ده‌بێت به‌م مانا زمانه‌وانییه لێك بدرێته‌وه ، له حه‌دیسی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ریشدا صلی اللە علیە وسلم به‌م مانایه هاتووه . ئه‌بو سه‌عیدی خودری ـ خوا لێی رازی بێت ـ ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم فه‌رمووی : ( يجئ نوح وأمته ، فيقول الله تعالى : هل بلغت ؟ فيقول نعم أي رب . فيقول لامته : هل بلغكم ؟ فيقولون : لا ما جاءنا من نبي . فيقول لنوح : من يشهد لك ؟ فيقول : محمد وأمته . فنشهد أنه قد بلَّغ ، وهو قوله جل ذكره : (وكذلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أمَّةً وَسَطَاً لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلى النَّاسِ) والوسط : العدل ) [5]. واته : كه سیدنا نوح وئوممه‌ته‌كه‌ی له رۆژی دواییدا دێنه‌وه خزمه‌ت خوای په‌روه‌ردگار ، خوای گه‌وره له سیدنا نوح ده‌پرسێت : په‌یامه‌كه‌مت گه‌یاند؟ ده‌فه‌رموێ : به‌ڵێ ، ئینجا له ئوممه‌ته‌كه‌ی ده‌پرسێت : ئایا په‌یامه‌كه‌می پێ گه‌یاندن ؟ ده‌ڵێن : نا ، ئێمه هه‌ر پێغه‌مبه‌رمان بۆ نه‌هاتووه . پاشان به نوح ده‌فه‌رموێ : كێ شاهێدیت بۆ ده‌دات ؟ ده‌فه‌رموێ : محمد و ئوممه‌ته‌كه‌ی . ئینجا ئێمه‌ش شاهێدی ده‌ده‌ین كه به‌ڵێ په‌یامه‌كه‌ی گه‌یاندووه .. ئه‌مه‌شه فه‌رمایشتی خوای گه‌وره كه ده‌فه‌رموێ : ئاوا ئێمه ئێوه‌مان كرده ئوممه‌تێكی وه‌سه‌ت تا ببنه شاهێد له‌سه‌ر خه‌ڵكی..) ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت كه الوسط به مانای العدل ه . چونكه له ریوایه‌تی حه‌دیسه‌كه‌دا هاتووه كه هی پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم خۆیه‌تی نه‌ك هی كه‌سێكی تر بێت وتێكه‌ڵ به ده‌قه‌كه بوو بێت ، وه‌كو كه هه‌ندێك كه‌س به هه‌ڵه لێی حاڵی بوون ..
ئه‌و لێكدانه‌وه‌و راڤه كردنه‌شه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسێتییه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه كه ئوممه‌تێكه‌و بۆ ئه‌م مرۆڤایه‌تییه هێنراوه‌ته به‌رهه‌م . شه‌نقیطی له ئایه‌تی (وكذلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أمَّةً وَسَطَاً) دا ده‌فه‌رموێ : أي خِيارَاً عُدُولاً ويَدُلُّ لأنَّ الوَسَطَ الخِيار العُدُول قوله تعالى ( كنتم خير أمة أخرجت للناس) واته : چاك و دادپه‌روه‌ر . ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه چونكه میانڕه‌و بریتییه له پیاوچاك و دادپه‌روه‌ران . واته ئه‌و ئوممه‌ته چاكه‌ی كه بۆ مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌م هێنران ..
لێكدانه‌وه‌ی وه‌سه‌تییه‌ت به داد‌و خێرخوازی و چاكه له‌گه‌ڵ ئه‌و سیفه‌ت و پله شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته‌دا یه‌كانگیر ده‌بنه‌وه . چونكه شایه‌ت حه‌تمه‌ن ده‌بێت دادپه‌روه‌ر بێت ، وه‌كو ئیمامی ئیبنول حه‌جه‌ر له فتح الباری دا ده‌فه‌رموێ: ( وشرط قبولِ الشهادةِ العدالةُ ، وقدْ ثبتتْ له‌م هذهِ الصفةُ بقولهِ وسَطَاً والوسَطُ العدلُ)[6] واته: مه‌رجی قبوڵی شاهێدی شایه‌ت ئه‌وه‌یه كه دادپه‌روه‌ر بێت . ئه‌مه‌ش ( وسطا ) سیفه‌تێكه و ئه‌و ئوممه‌ته‌ی پێوه ناسراوه . وسطا : به مانای دادپه‌روه‌ر دێت .
ئه‌مه‌ش لێكدانه‌وه‌و راڤه كردنی زۆرێك له زانایان و شه‌رعناسانی وه‌كو ئیبنو عه‌بباس و موجاهیدو قه‌تاده‌و عه‌تاء و ئه‌وانی تره.(7)
ئيمامی طه‌به‌ری ده‌فه‌رموێ:( فمعنى ذلك : وكذلك جعلناكم أمة وسطاً عدولاً لتكونوا شهداء لأنبيائي ورسلي على أممهم بالبلاغ ..)[8] واته : مانای ئه‌وه‌یه : كردومانن به ئوممه‌تێكی وه‌سه‌ت یه‌عنی دادپه‌روه‌ر تا بۆ نێرراو و پێغه‌مبه‌رانم ببنه شایه‌ت و شاهێدی ئه‌وه بده‌ن كه ئه‌وان ئوممه‌تانی خۆیان ئاگادار كردۆته‌وه ..
ئیبنو كەثیریش رحمه الله ده‌فه‌رموێ: ( والوسط هه‌نا الخيارُ والأجودُ كما يقال قريشُ أوسطُ العربِ نسباً وداراً أي خيرُها ، وكان رسول الله وسَطاً في قومه ، أي أشرفهم نسباً ) [9] پاشان ئه‌میش حه‌دیسه‌كه‌ی ئه‌بو سه‌عیدی كردۆته‌وه به به‌ڵگه.
راستی دووه‌م : ئه‌وی له راستی یه‌كه‌مدا باسمان كرد كه میانڕه‌وێتی به مانای دادپه‌روه‌رییه ، رێ له‌وه ناگرێت كه میانڕه‌وی به مانای ئه‌وه‌شه كه خاڵێكی نێوان دوو جه‌مسه‌ره ، یان هه‌ڵوێستێكی نێوان دوو دیده . چونكه خۆ خوای گه‌وره شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خۆی خستۆته نێوان دوو دیدو بۆچوونی گومڕاكه‌ری مرۆڤه‌وه ، یه‌كیان سه‌ختگیرو توند‌و تیژه ئه‌وی تریان شلگیره‌و گوێ ناداته هیچ . بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : ( ثمَّ جَعَلناكَ على شَريعةٍ مِن الأمرِ فاتَّبِعْها ولا تَتَّبِعْ أهواءَ الذينَ لا يعلمونَ ) الجاثیه/18 واته : پاشان تۆمان خسته سه‌ر رێسا‌و رێبازی شه‌ریعه‌تێك ، ده تۆش شوێنی كه‌وه ، شوێن هه‌واو هه‌وه‌سی ئه‌و كه‌سانه مه‌كه‌وه كه نازانن .
ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه ئه‌گه‌رچی له زۆر مه‌سه‌له‌دا دوو جه‌مسه‌ری پێچه‌وانه به‌یه‌ك هه‌ن و هه‌ڵوێستی چاكه‌خوازیش ئه‌وه‌ی نێوانیانه ، بەڵام ئه‌مه له هه‌موو شتێك‌دا نییه ، نه‌بوونیشی میانڕه‌وه‌ێتییه‌كه لاواز ناكات . كه شتێكی مه‌تح كرا‌و و چاكه‌ی نێوان دوو شته . بۆ نموونه كه ئه‌هلی فه‌لسه‌فه ده‌ڵێن چاكه‌خوازی هه‌ڵوێستێكی نێوان دوو خراپه‌یه ، پێناسه‌یه‌كی گشتی هه‌موو شتێك نییه ، چونكه راسته ئازایه‌تی هه‌ڵوێستێكی میانڕه‌وی سوپاسكراوی نێوان ترسنۆكی و شڕشێتییه ، یان سه‌خاوه‌ت وا له نێوان پیسكه‌یی و ده‌ستبڵاویدا ، بەڵام ئه‌و رێسا فه‌لسه‌فییه به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ناچه‌سپێت . بۆ نموونه : هه‌ڵوێستێك له نێوان راستگۆیی و درۆزنیدا نییه . دادپه‌روه‌ری كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی سته‌م كردنه ، هه‌ڵوێستێكی سوپاسكراو له نێوانیادا نییه .
جاری وا هه‌یه كابرایه‌ك هه‌ڵوێستێك له نێوان دوو باتڵ‌دا ده‌بینێت ، بەڵام خۆ ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌ێنێت كه حه‌قی به‌دی كردووه‌و له‌سه‌ر حه‌قه . نا‌بینیت دیدو بۆچوونی موعته‌زیله له زانین و ناساندنی ناو‌و سیفاتی خوادا ، وا له نێوان هی خه‌واریج و ( كه ده‌ڵێن ئه‌وی گوناهی گه‌وره ده‌كات پێی كافر ده‌بێت ) هی مورجیئه‌دا ( كه ده‌ڵێن ئه‌وی گوناهه گه‌وره‌كانیش ده‌كات هه‌ر موسوڵمانه‌و ئیمانه‌كه‌شی ته‌واوو قایمه ! ) موعته‌زیله‌ش له‌و نێوانه‌دا ده‌ڵێن : له ئیسلام چۆته ده‌ره‌وه‌و نه‌شچۆته ناو بازنه‌ی كوفره‌وه ! ئه‌م میانڕه‌وییه‌ی موعته‌زیله هه‌ڵوێستێكی راستی سوپاسكراو نییه . چونكه له‌گه‌ڵ باتڵێكی تردا موتوربه كراوه . چونكه ده‌ڵێن كابرای خاوه‌ن گوناهه گه‌وره‌كان هه‌تا هه‌تایه له ئاگری دۆزه‌خدا ده‌مێنێته‌وه . ئه‌مه هه‌ڵوێستێكی نێوانه ، بەڵام به‌و مانای چاكی و خێرخوازی نایه‌ت كه ده‌قه شه‌رعییه‌كان وه‌سفی ده‌كه‌ن .
راستی سێیه‌م : میانڕه‌وی ئیسلام میانڕه‌وییه‌كی ماتماتیكی نییه ، ئه‌و تێكڕا (معـدل) ه نییه كه ئاماره‌وانه‌كان ده‌ڵێن بریتییه له دابه‌ش كردنی كۆی هه‌موو ( وه‌ك ده‌سكه‌وتی كاسبی هه‌فته‌یه‌ك 35000 دینار ) به‌سه‌ر ژماره‌ی دووباره بوونه‌وه‌كه‌دا ( رۆژانی هه‌فته كه حه‌وت رۆژه ) كه تێكڕای رۆژانه‌كه 5000 دیناره !!، هه‌روه‌ها پێناسه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری نییه ، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه خاڵی نێوان به‌هاكان ده‌كاته دوو ئه‌ندازه .وه‌ك ناوه‌ڕاستی راسته‌یه‌ك ! ئه‌وی لای راستی خاڵه‌كه وه‌كو ئه‌وه‌ی لای چه‌پی وا بێت .. به مانایه‌كی رۆشنتر بڵێین: ئیسلام بریتی نییه له پنتێكی نێوان دوو لایه‌ن ، یان له چه‌قێكدابێت و هه‌موو شته‌كانی به‌قه‌ده‌ر یه‌ك لێ دوور یان نزیك بێت.
ئێمه بۆ نموونه ده‌زانین كه ئه‌هلی سوننه‌ت له مه‌سه‌له‌ی ناسین و ناساندنی ناو‌و سیفاتی خوای گه‌وره‌دا وان له نێوان په‌كخه‌ران : المُعَطَّلَة و ( ئه‌وانه‌ی كه سیفاته‌كانی خوا په‌ك ده‌خه‌ن بۆ نموونه ده‌ڵێن خوا نابینێت!) و لێكچوێنه‌ران : المُشَبَّهَة (كه ده‌ڵێن خوای گه‌وره ده‌ستی هه‌یه وه‌كو ده‌ستی ئێمه ! ) بەڵام خۆ ئه‌هلی سوننه‌ت له المعطله وه زیاتر دوورن وه‌ك له المشبهة. ئیمامی ته‌حاوی ـ رحمه الله ـ ده‌فه‌رموێ: ( نه‌فی كردنی سیفه‌ته‌كان به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و به‌درۆخستنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ره صلی اللە علیە وسلم ، بەڵام لێكچواندنه‌كه توند ره‌وی و ده‌رچوونه له‌و سنووره‌ی كه پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم كێشاوێتی) .
له واقیعی ئه‌مڕۆی ئێمه‌شدا ، هه‌میشه ده‌یانووت ئیسلام له ئابووری ومه‌سه‌له‌ی ماڵ و ساماندا وا له نێوان سه‌رمایه‌داری و كۆمۆنیستیدا.. سه‌رمایه‌داری ـ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌و هه‌موو گومڕایی و خراپه‌کارییه‌ی تێیدایه ـ نزیكتره له ئیسلام وه‌ك له كۆمۆنیزم . ره‌وا نییه‌و راستیش نییه بڵێن ئیسلام وا له چه‌قێكی ناوه‌ڕاستی سه‌رمایه‌داری و كۆمۆنیزمدا .
راستی چواره‌م : میانڕه‌وێتی سیفه‌تێكی قه‌ده‌ری خواییه كه ئه‌م ئوممه‌ته‌ی پێ وه‌سف كردووه وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ( وكذلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أمَّةً وَسَطَاً لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلى النَّاسِ ويَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيكُمْ شَهيدَاً ) (البقره :143) واته : ئاوا ئێمه ئێوه‌مان كرده ئوممه‌تێكی میانڕه‌و تا ئێوه له‌سه‌ر خه‌ڵكی ببنه شاهێد و پێغه‌مبه‌ریش صلی اللە علیە وسلم ببێته شاهێد له‌سه‌ر ئێوه .كه‌وا بوو میانڕه‌وێتی نه شێوازێكی به‌رنامه داڕشتن و هه‌ڵوێست دیاری كردنه، نه هه‌ڵبژاردن و په‌سه‌ند كردنی راو بۆچوونێكیشه كه موجته‌هید بۆی هه‌بێت یه‌كێك له دیدو بۆچوونه پێچه‌وانه‌كان یان به‌ڵگه تێكچڕژاوه‌كان له حوكمی مه‌سه‌له‌یه‌كدا په‌سه‌ند كات و هه‌ڵبژێرێت .
ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه كه موسوڵمانی حه‌قخواز بزانێت كام راو بۆچوونه كه‌وتۆته نێوان دوو راو بۆچوونی جوداو دووره‌وه‌و ، گونجاوێكیان بۆ خۆی بگرێته به‌ر ! نا ؟؟ میانڕه‌وی ئه‌وه‌یه كه موسوڵمان بزانێت حوكمی شه‌رع كامه‌یه ( كه به زانینی به‌ڵگه شه‌رعیه‌كانی روون ده‌بێته‌وه ) كه زانی ئیتر ده‌بێت پێوه‌ی پابه‌ند بێت ، ئا ئه‌مه‌یه ئه‌و میانڕه‌وێتییه‌ی خوای گه‌وره كردوێتییه سیفه‌تێكی نه‌گۆڕی ئه‌م ئوممه‌ته .
به روون بوونه‌وه‌ی ئه‌م راستیانه‌ی سه‌ره‌وه لاف و گه‌زافی ( نوێخوازانی سه‌رده‌م ) ده‌رده‌كه‌وێت له‌وانه‌ی له ره‌نجی ئه‌وه‌دان ئیسلام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دید و راو بۆچوونه نامۆیه بسازێنن كه له شارستانێتی و رۆشنبیری رۆژئاواوه هاتۆته سه‌رمان . له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ش روون بوو بێته‌وه كه ئه‌و میانڕه‌وێتییه‌ی هه‌ندێك (ئیسلامی) پاڵانته‌ی بۆ لێ ده‌ده‌ن كه گوایه هه‌ر ئاسانكاریه‌كه‌و له ئه‌حكامه ئیسلامییه‌كاندا ده‌یكه‌ن ، له راستیدا هه‌ر ته‌نازوله‌و له دینه‌كه‌ی ده‌كه‌ن .
نابێ بهێڵرێت هه‌ندێ كه‌س ته‌نازوله‌كه‌ی خۆی به ناوی میانڕه‌وێتییه‌وه بكاته شمشێرێكی بڕنده‌و له‌سه‌ر گه‌ردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی راگرێت كه راو بۆچوونیان له‌گه‌ڵیدا یه‌ك ناگرێته‌وه ، ئینجا به ناوزه‌دیان كات گوایه توندڕه‌ون و دژی میانڕه‌وێتی و پارسه‌نگین ! چونكه هه‌ر له‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م ئاوا شمشێری له‌سه‌ر ملی راگرتووه‌و تۆمه‌تی توندڕه‌وی ناوه‌ته پاڵی ، له‌سه‌ر حه‌ق بێت و ئه‌و زیاتر نیشانی پێكا بێت وه‌ك له‌م . له‌وانه‌ی ئه‌مه‌ی ئه‌م هه‌ر دۆڕاندن و له ده‌ستدان بێت ! هەڵاتنێك بێت له پابه‌ندی و وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی ره‌سه‌نی شه‌رعی .
ئه‌گه‌ر دیدی لێڵ و بۆچوونی هه‌ڵه‌ی ئه‌وانه‌شمان پێ راست نه‌بێته‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئه‌م دینه بخه‌نه ژێر ركێف و ده‌سەڵاتی سه‌رده‌مه‌وه ، شه‌رع ئامۆژگاری كردنیانی هه‌ر له‌سه‌رمان فه‌رز كردووه ، هه‌ر ده‌بێت ئه‌وه وه‌بیر زانایان و داعیانی ئیسلام بهێنینه‌وه كه هه‌ڵوێستیان راست كه‌نه‌وه ، نابێت رێ خۆش كه‌ن تین و ته‌وژمی ئه‌و واقیعه سه‌خته‌ی ئوممه‌ته‌كه‌مانی تێدایه روانگه شه‌رعیه‌كانمان هه‌ڵته‌كێنێت كه له‌سه‌ر ئه‌حكامێكی خوایی دامه‌زراون ، نابێت ئه‌وان ئه‌وه‌نده ته‌نازول كه‌ن رێسا‌و ئوسوڵی دین و دینداریمان لێ تێك چێت ! هه‌ر دیدو بۆچوونێك ، هه‌ر هه‌ڵوێستێك شه‌رع فه‌رمووی توندڕه‌وییه ، ئه‌وه توندڕه‌وییه ، ده‌نا ئه‌وی دی هه‌ڵه ناساندنه ..
با ئه‌وه‌ش وه‌بیر ئه‌وانه بهێنمه‌وه كه ئه‌وه‌ی ئه‌وان به پێچه‌وانه‌ی میانڕه‌وی پێناسه ده‌كه‌ن ، كۆڕا ( ئیجماع ) ی ئوممه‌تی له‌سه‌ره كه نه‌ك هه‌ر حه‌قه ، به‌ڵكو هه‌ر ئه‌و حه‌قه ، له‌ویش بترازێت گومڕاییه ..
شێخی ئه‌زهه‌ر ( ته‌نتاوی ) له دوای دیده‌نییه‌كی ئه‌نبا شنۆده‌ی رابه‌ری مه‌سیحییه‌كانی میسر كه به بۆنه‌ی (جه‌ژنی فه‌سح ) ه‌وه كرد بووی : بۆ رۆژنامه‌كان ئاوا دووا :( دیاری ئه‌نبا شنۆده‌و باقی رابه‌رانی كه‌نیسه‌ی میسری به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر برایه‌تییه‌كی راسته‌قینه‌و یه‌كتر خۆشوویستن له‌به‌ر خاتری خوا ) ! له هه‌مان دیار‌و به هه‌مان بۆنه‌وه موفتی میسریش ووتی : ( سه‌ردانمان له سه‌رانی تری كه‌نیسه‌ی میسر به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر یه‌ك ئامانجی میسرییه‌كان و نموونه‌یه‌كی عه‌مه‌لی میسرییه بۆ هه‌موو جیهان له‌سه‌ر پێكه‌وه ژیان و ته‌ساموحی دینی له میسر ، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر وازهێنان و تووڕ هه‌ڵدانی ته‌عه‌سسوبی دینی وحه‌رام كردنی فه‌رق و جیاوازی نێوان خه‌ڵكی به هۆی عه‌قیده‌وه) !! ( رۆژنامه‌ی الحیاة : 24/12/1418 )
یه‌كێك له كۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌كانیش كه كردوێتی به عاده‌ت هه‌موو ساڵێك وه‌ڤدێك ده‌نێرێته كه‌نیسه بۆ پیرۆز بایی كردنیان به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانیانه‌وه . له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌یانێكیان ده‌ركرد كه تێیدا ده‌ڵێن : (هاووڵاتێتی و جنسیه كه ده‌وڵه‌تێك ده‌یداته رۆڵه‌كانی جێی ئه‌حكامه‌كانی ئه‌هلی زيممه‌ی گرتۆته‌وه ، بناغه‌ی ئه‌مه‌ش به‌شدار بوونی ته‌واوی هه‌مووانه له هه‌موو ئه‌رك ومافێكدا ) . ( الحیاة : 30 /2/ 1415 ـ 1995 )
خۆ ئه‌م هه‌ڵوێستانه دیاره كه گۆڕینی ئه‌حكامێكی نه‌گۆڕی شه‌رعه‌و هۆكه‌شی ئاشكرایه كه تین و ته‌وژمی ئه‌و واقیعه‌یه كه موسوڵمانانی تێ كه‌وتوون ، ئه‌گینا خۆ خوای گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رموێ : ( قاتِلوا الذينَ لا يؤمِنونَ باللهِ ولا باليومِ الآخِرِ ولا يُحَرِّمونَ ما حَرَّمَ اللهُ ورسُولُه ولا يَدينُونَ دِينَ الحقِّ مِنْ الذينَ أُوتُوا الكتابَ حَتَّى يُعطُوا الجِزْيَةَ عن يَدٍ وهُم صاغِرونَ )التوبة/ 29. ئیدی چۆن له دوای ئه‌م ده‌قه رۆشنانه‌وه ئه‌و هه‌ڵوێسته پڕ ته‌نازولانه ناو ده‌نرێن میانڕه‌وی؟! میانڕه‌وی له نێوان چی و چیدا ؟! له نێوان فه‌رمایشتی خوای گه‌وره‌و رای كه‌نیسه‌دا ؟!!
فه‌توای لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی 1/541 ( شێخی بن بازو ئه‌وانی تر ) ده‌فه‌رموێ : ( ئه‌مما ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌نها نیشتیمان ده‌كاته هۆكاری جیاوازی نێوان جوله‌كه و مه‌سیحی و كافری تر و ئه‌حكامی هه‌ر هه‌موویان وه‌ك یه‌ك لێ ده‌كات ، ئه‌وه كافره . )
____________________________
- الطبری (3/142)
- مدارج السالكین ( 2/496)
- العقیده الواسطیه لشیخ الإسلام ابن تیمیه/ خلیل هراس ص:124-132
- أخرجه البخاري ( 6830)
- أخرجه البخاري ( 3339) والترمذي (2961) وابن ماجه (4284)
- فتح الباري (13/316)
- انظر تفسير الطبري (3/144-145)
- سەرچاوەی پێشتر (3/145)
- تفسير القرآ‌ن العظيم (1/191)