ملمـلانێی ئیسلام و ئەوروپا
ملمــلانێی ئیسلام و ئەوروپا
لەو رۆژەوەی ئیسلام هاتووە، بەنی رۆم (کە رۆژئاوای ئێستا لەوانن) جەنــگیان بەرانبەر ئیسلام نەوەستاندووەو ناشیوەستێنن و ئێستایش جـەنگێکی خــاچپەرستییان دژمانە. ئەوان وا هەستدەکەن کە تەنها ئیسلامە دەتوانێت لەلایەنی فەلسەفەو فیکرەوە بە (قل هو اللە أحد)ەکەی، لەلایەنی سیاسییەوە بە (سیستمی خیــلافەت)ەکەی، لەلایەنی قییەمییەوە بە(پاڵفتەی دەروون)، پارسەنگی رەوشت و بنەماکانی خێزان و دابوئادابە کۆمەڵایەتییەکانی رووبەڕوویان بووەستێتەوە. ڕۆژئاوا هەستدەکات کە ئیسلامی بۆ تێــ،ـناشکێت و گەڕانەوەیشی حەتمییە. جا ئەو کاتەی پارسەنگی هێزیان لەگەڵدا دروستدەکەین، دەکشێنەوەو هەوڵی رێكەوتن دەدەن، تا ئوممەتەکەمان نەچێتە سەریان.
* وتەی شێخی گەورە لەچاوپێکەوتنی گروپی گوڵنارەوە.
|