هێزەکانی کۆماری موتعەگەری؛ مامۆستایەکی ئەهلی سوننە دەفڕێنن و یەکێکی تریش شەهیددەکەن
هێزەکانی کۆماری موتعەگەری؛ مامۆستایەکی ئەهلی سوننە دەفڕێنن و یەکێکی تریش شەهیددەکەن
تایبەت بەپێگەی دووربین
کاتژمێر (١٢:١٥)ی شەوی رابردوو (٢٠٢٢/١٢/١٢)ز هێزەکانی ڕژێمی شیعەگەریی ئێرانی، لەشاری جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، ھەڵیانکوتایە سەر ماڵی مامۆستا سەیفوڵڵا حوسێنی؛ پێشنوێژى مزگهوتى خاتهمولئهنبیاو دەستی چەپی خوشکە خاتون قادریی ھاوسەریان شکاند، پاشان جەنابی مامۆستایان بۆ شوێنێکی نادیار فڕاند! لەئێستادا خێزانی بەڕێزی مامۆستا، کە تەمەنی لەسەرووی (٦٠) ساڵییەوەیە، لەنهخۆشخانهى رەسولى ئهكرەمى شارى جوانڕۆیەو لەحاڵەتی وەرگرتنی چارەسەردایە.
هەروەها چاوگە هەواڵییەکان رایانگەیاند: لەلایەکی ترەوە شێخ عەبدولواحید ریغی؛ یەکێک لەزانا گەورەکانی ئەهلی سوننەی بەلوچستانی ئێران، کە ئیمام و وتاربێژو پرۆفیسۆری پەیمانگەی ئایینی ئەهلی سوننە بووە، شەهیدکراوە. شێخ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە فڕێنراوەو لەناو ئۆتۆمبێلێکی بێژمارەدا تەرمەکەی بەمردوویی دۆزراوەتەوە.
ئاشکرایە رژێمی شیعەگەریی ئێرانی، ئەمە جاری یەکەمیان نییە کە مامۆستایانی ئەھلی سوننەت دەستگیردەکەن و پاشان بەتۆمەتی ناڕاست و ناڕەوا ئەشکەنجەیاندەدەن، وەک مامۆستا نوسوحیی رەحمەتی و مامؤستا موحەممەدی خزنەژاد, بەڵکو لەماوەی ساڵانی رابردوودا بەشێوازە دڕندەییەکەی خۆیان، چەندین مامۆستای ئەهلی سوننەیان شەھیدکردووە.
|