بیروڕا

بگەنە هاوارو قوروسکەی نوخبە عەلـمانییەکان!

بگەنە هاوارو قوروسکەی نوخبە عەلـمانییەکان!
ن: ماکوان کەریم
(١٥٠) نوخبەی داماوی عەلـ، ـمانی، ناڵەو هاوارو قیژەیان بەرزکردۆتەوە بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم و دڵسۆزیی خۆیان نیشاندەدەن بۆ ئاسایشی نەتەوەیی، خێراکەن بەقسەیان بکەن! ترسی ئەم (ڕۆشنبیرانە!) لەوەیە کە زۆرترین فرۆش لەپێشانگەو کتێبخانەکاندا کتێبە ئیسلامییەکانن، هەرچی کتێبی ئیسلامییە یاساغ و قەدەغەیبکەن! ئافەرین بۆ ئەو ڕۆشنبیرو نوخبانە کە لەکتێب و بڵابوونەوەیان بترسن، ئەمەیش تەنها یەك واتای هەیە ئەویش ئەوەیە: ئێوەی نوخبەی عەلمانی و خوانەناس، ناتوانن بەهیچ شێوەیەك ڕووبەڕووی قەڵەم و نووسینی موسوڵمانان ببنەوە، بەناچاری هاوارو ناڵەو قوروسکەتان بگەیەننە دەسەڵاتێك کە وەکو خۆتانە، قەدەغەیبکەن کە چیتر خەڵك بخوێنێتەوەو بنووسێت و قسەبکات، بەڵکو تەنها گوێ بۆ ئێوە بگرن، تا جیلێکی نەخوێندەوارو هیچ لەبارانەبووی وەك خۆتان پەروەردە بکەن، تەنها خەیاڵی لای جێندەرو کاری نەشیاو بێت، بەهەموو پێوەرێکی ڕەوشتی و فەلسەفی و عەشایەری، لەبەرانبەر قەڵەم و کتێب و نوسیندا، ئەگەر داوای قامچی و هێزی فیزیکی و ئاسایش و قامچیبەدەست کرا، ئەوە لەئێستاوە مژدەتان لێبێت دۆڕاون و عیزەت و مۆڕاڵتان لەدەستداوەو زەلیل بوون، بۆیە پەنا بۆ ئەو داوایانە دەبەن، ئەم نوخبە قەبە! عەلمانییە خوانەناسە کوردانە، ئەڵێن: گوایە هەندێك بانگخواز ترسناکن بۆ ئاسایشی نەتەوەیی (وەی لەبەرتان بمرم) بۆ خۆتان و هاوارو ناڵەو قوروسکەتان، ئاخر نوخبە چاوشینە قژلول و سپی و سۆڵەکانی کورد، بەناز پەروەردەکراوەکان، نوخبەی موسوڵمانان زۆربەیان لەزیندان و دەربەدەرن، یان لەژێر خاکن بەدەست ئێوەی بەناو ڕۆشنبیرو ئازادیخوازەوە، ئەوانەشی کە وەك شێر لەمەیدانن و کاردەکەن بەپەنجەی دەست دەژمێررێن! فێڵبازی و تەڵەکەبازیی ئێوەی ناسك و نازدار، ئەوەیە کە ئەم هێندە بگشتێنن و وەك جاسوسەکانی سوڵتان، ئەوەی بەدڵتان نەبێت پێیبڵێن: ئیرهابی و تیرۆریست و چاوزەق، ئەم داوایەتان زۆر شەرمەزارییە لەوی تر، حەیاچوونترە بۆتان وەکو کورد دەڵێت: "عوزر لەقەباحەت خراپتر" تۆی ئەقڵانیی عەلمانی کە شەوو ڕۆژ وەکو توتی داوای ئازادیی ڕادەربڕین دەکەیت، ئێستا ئەقڵ و توانای نەقڵتان بەستوویەتی و ناتوانێت ڕووبەڕووی ئاوی پاک و سازگاری ئیسلام ببنەوە، داوای قامچی و زیندان دەکەن بۆ بانگخوازان، بۆچی وا ترساون و زیڕەتانکردووە؟ ئەوەتا زۆربەمان لەزیندان توندکراوین! دیسان ئەمەشتان بەهەموو پێوەرێکی سیاسی و ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی و زانستییش نەك تەنها دۆڕاندووتانە، بەڵکو واتان لێهاتووە پەلاماری پوش ئەیەن بۆ خۆ ڕزگارکردن، نوخبە پەروەردەکراوەکان بەشوکلادەو نەستەلە، بەکارهێنانی هێزو داواکردنی ئەوەی کە خەڵکی خاوەن فیکر خەفەبکرێ و دەنگی کپبکەنەوە، دووبارە دڵنیاتان دەکەمەوە کە بەدەردی خۆتانەوە دابنیشن، دۆڕاندوتانە، کۆتا قسەم بۆ (١٥٠) نوخبە قەبەکە! ئەزانن ئێوەی نوخبەی عەلمانی بۆ ڕەزاتان قورسبووەو باوتان نەماوەو دەبێت بڕۆن لەمۆزەخانەکان دابنیشن؟! زۆر بەسادەیی دەڵێم: چونکە خەڵك لێتان تێناگات! قسەتان زل و بێمانایە! ئەوەی دەیڵێن کرداری پێناکەن! هەمووتان مووچەخۆرن و لەسەر پشتی میللەت دەژین! نووسین و شیعرو ڕۆمان و زانیاریتان بەگشتی بێتام و بێ بۆن و بێ ڕەنگە! وەکو ئاوی گۆماوەکان لێڵ و بۆگەنە! پڕیەتی لەسەرەمێکوتەو بۆق و کرم و ڤایرۆسی ترسناك! بۆ خۆتان دەژین و خۆویست و نارسیست و مەسڵەحەتچین! پارەو سەروەتی ئەو خەڵکە هەژارە لەپێکی شەرابەکانتاندا خەرجدەکەن! تەنانەت هونەری مێدیاو ڕاگەیاندنیشتان قیزەون و تەماوی کردووە! لەبەرانبەردا نوخبەی ئیسلامی وەکو هەنگ کاردەکەن و هەنگوین دەبەخشن، ئەخلاق و مۆراڵ و کولتووری ڕەسەنی کوردی بڵاودەکەنەوە، خەڵکی لێیان تێدەگەن و لەگەڵ ناخی چین و توێژەکاندا دەدوێن و بۆ ئەوان کاردەکەن، تا وڵات لەدەستنەچێت و چەتەو ورگ زل و ماستاوچییەکان حەپەلوشی نەکەن و پڕی نەکەن لەبەرەڵڵایی و یاسای جێندەرو داڕمانی خێزان! ئێوە تازە باوتان نەماوەو ناویشتان نەماوە! لەتاریکیی بیرو فکرەکەتاندا دەخولێنەوە! بەدەردی خۆتانەوە دابنیشن باشترە، چونکە چاوی ئێوە بەرگەی ڕووناکیی ئیسلام ناگرێت.
نەرویج - زیندانی ئیولەشمۆ (٢٠٢٢/١٢/١٧)
418 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-12-25
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.