كه‌ی ئه‌مه مه‌عقووله؟!!
كه‌ی ئه‌مه مه‌عقوله؟!
ن: شێخی زیندان؛ جه‌نابی رێبه‌ر مامۆستا كـرێـ، ـكـــار
سەیدونا عومه‌ری كورِی خه‌تتاب (خوا لێیڕازیبێت) برِێك سامانی بەیتولمالی لابوو بۆ به‌شینه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌ژاران و موسته‌حه‌قانیدا، هه‌ندێك گواره‌ی تێدابوو، ئه‌وانیشی دابه‌شكرد، له‌كۆتاییدا یه‌كێكی به‌ده‌سته‌وه مابوو، وتیان: ئه‌ی ئه‌میری موسوڵمانان ئه‌وه‌یشیان بده به ئوم كەلسومى كچی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) -مه‌به‌ستیان ئوم كەلسومى كچه‌زای بوو- ئەویش فه‌رمووی: نا، ئوم سولەیت شایه‌نتره، ئوم سوله‌یت له‌و ئافره‌ته ئه‌نسارییانه بوو كه به‌یعه‌تیاندا به‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌غه‌زای ئوحودیشدا گۆزه ئاوی ده‌گه‌یانده موجاهیده‌كان[١].
ئه‌مه فه‌زڵی گۆزه ئاوی جیهاده له‌سه‌ر ئه‌و نه‌سه‌به پیرۆزه!
ئیمام بوخاری ده‌گێرِێته‌وه: "سأل جبریل النبي، كیف أهل بدر فیكم؟ قال: خیارنا. قال: كذلك من شهد بدرا من الملائكة هم خیار الملائكة"[٢]. واته: كه جوبره‌ئیل له‌پێغه‌مبه‌ری پرسی (صلى الله عليه وسلم): ئێوه چۆن ده‌ڕواننه به‌شداربووانی غه‌زای به‌در؟ فه‌رمووی: چاكترینمانن. ئه‌ویش فه‌رمووی: ئێمه‌یش ئه‌و فریشتانه‌ی به‌شداریی غه‌زای به‌دریان كردووه به‌چاكترین فریشته داده‌نێین. ئه‌مه‌یش رێزی ئه‌وانه‌ی به‌شداریی جیهاد ده‌كه‌ن.
ئیمام موسلیم ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: "كُلُّ مَیِّتٍ یُخْتَمُ علَى عَمَلِهِ إلا المُرابِط فَاِنَّهُ یُنمَى لَهُ الى يَومِ القیامَة"[٣]. واته: هه‌موو مردوویه‌ك كۆتایی به‌كرده‌وه‌كانی دێت، ته‌نها سه‌نگه‌رنشین نه‌بێت -ئه‌وەی له‌ڕێگەی دینی خوادا پاسه‌وانه- چونكه ئه‌م كرده‌وه‌كانی تا رۆژی دوایی هه‌ر گه‌شه‌و نه‌شونماده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌یش پاداشتی ئه‌و كه‌سه‌یە کە حه‌ره‌سیات ده‌گرێت! چ جای شه‌هید.
ئیمام مه‌سروق (رحمه الله) ده‌فه‌رموێت: له‌عەبدوڵڵای كوڕی مه‌سعودمان ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته پرسی: {وَلاَ تَحْسَبَنَّ الّذِینَ قُتِلُواْ فِی سَبِیلِ اللّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاء عِندَ رَبِّهِمْ یُرْزَقُونَ} -ال عمران: ١٦٩- واته: وا مه‌زانن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا كوژراون، مردوون، نا ئه‌وانه زیندوون و رۆزییان لای خوای خۆیانه‌وه پێدەدرێ. ئیبنو مه‌سعود فه‌رمووی: ئێمه‌یش هه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌وه پرسیومانەو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: "ارواحُهم فی جَوفِ طَیرٍ خُضْرٍ لها قَنادِیلُ مُعَلَّقَه‌ٍ بالعَرشِ تَسْرِحُ مِن الجَنَّه‌ِ حیثُ شاءَتْ ثُمَّ تأوی الى تِلْكَ القنادیلِ، فَاطَّلَعَ الیهِم رَبُّهُم اِطّلاعَه‌ً، فقالَ: هَلْ تَشتهونَ شیئاً؟ قالوا: أیُّ شئ نَشتَهی؟ ونَحْنُ نَسْرَحُ مِن الجَنَّه‌ِ حیثُ شِئنا، فَفَعَلَ ذلِكَ بِهم ثَلاثَ مَرَّاتٍ، فَڵمَّا رَأوا أنَّهُم لَنْ یُتْرَكُوا مِنْ أنْ یُسْأَلُوا قالُوا: یا رَبِّ نُریدُ أنْ تَرُدَّ أرواحَنا فی أجْسادِنا حتَّى نُقتَلَ فی سبیلِكَ مَرَّه‌ً اخرَى.."[٤]. واته: رۆحی شه‌هیدان، له‌بۆشایی (سینه‌ی) باڵنده‌ی سه‌وزدان، چرایان هه‌یه، به‌عه‌رشی خوای په‌روه‌ردگاره‌وه هه‌ڵواسراون، هه‌ر كاتێك حه‌زكه‌ن به به‌هه‌شتی به‌رینی خوادا دێن و ده‌چن، پاشان دێنه‌وه لای ئه‌و چرایانه. خوای گه‌وره لایه‌كیان به‌لادا ده‌كاته‌وه‌و لێیانده‌پرسێت: ئاره‌زووی هیچ شتێك ده‌كه‌ن؟ ده‌ڵێن: ئاره‌زووی چیدی بكه‌ین؟! به‌به‌هه‌شتدا -هه‌ر كاتێك حه‌زكه‌ین- دێین و ده‌چین.. سێ جار ئاوا خوای گه‌وره لێیانده‌پرسێت، كه ده‌زانن هه‌ر لێیانده‌پرسێته‌وه، ده‌ڵێن : ئه‌ی خوایه، ده‌مانه‌وێت رۆح بكه‌یته‌وه به‌به‌ر لاشه‌كانماندا، تا جارێكی تریش له‌پێناوی جه‌نابتدا بكوژرێینه‌وه..[٥]. ئه‌مه‌یش پاداشتی شه‌هید!.
ئه‌مانه ئه‌و كه‌سه ئازا‌و چاونه‌ترس و دنیا نه‌ویستانه بوون، كه دینه‌كه‌ی ئێمه‌یان سه‌رخستووه.. ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن كه وه‌ك ئێمه باوه‌شیان به‌دنیادا نه‌كرد. ئه‌وانه‌ن كه غیره‌تیان بۆ دینه‌كه زیاتر ده‌جوڵا.. ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن كه وه‌ك ئێمه نه‌ترسان و به‌سه‌د (حیله شه‌رعی!) ناشه‌رعیی خۆیان له‌جیهاده‌كه بدزنه‌وه.. ئه‌مانه ئه‌و خواویستانه بوون كه ئه‌و هه‌موو سه‌رما، گه‌رما، ترس، ناسۆرو موعاناتانه‌یان له‌به‌ر خاتری پاراستنی دینه‌كه‌ی ئێمه چێشت.. ماقوله كه نه‌یشمانتوانیوه له‌ڕیزیاندابین، یان گۆزه ئاوێكیان بگه‌ێنینێ، ئێستا له‌بیریانكه‌ین؟!
مه‌عقوله له‌ترسی ته‌حقیقاتێك بڵێین: به‌خوا وەلیاندا نه‌بووین؟!
مه‌عقوله بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مانخه‌نه ریزیانه‌وه(!) بڵێین: هه‌ر نه‌مانناسیون و نایانناسین؟!
مه‌عقوله كوژراوی خه‌ڵكیی تر، په‌یكه‌ریان له‌فلكه‌ی شه‌قامه‌كان بۆ دانرێ و ئه‌وانه‌ی ئێمه‌یش كه‌س نه‌وێرێت ره‌سمیان له‌ماڵه‌وه‌یش له‌ئه‌لبومدا هه‌ڵگرێت؟!
مه‌عقوله كوژراوی خه‌ڵكی، یادی ساڵانه‌و مه‌راسیمی تایبه‌تییان بۆ بكرێ و موچه‌ی شه‌هیدانه‌و زه‌ویوزاریان پێبدرێ و ئه‌وانه‌ی ئێمه‌یش ـدوای فه‌وتانی خۆیان- كه‌سوكاریان له‌زیندانه‌كان توندكرێن؟!
مه‌عقوله ده‌یانی بێئه‌سه‌ری وه‌كو هۆشیار سه‌نعان -له‌ساڵی (١٩٨٤)دا له‌زیندانی ئه‌منی عامه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا شه‌هیدبوو- یان مارف چوخماخی -له‌ساڵی (١٩٨٨)دا له‌تەک (١١) برای تری ته‌نزیمیی بزوتنه‌وه‌دا به‌ڕاپۆرتی شه‌ریفه دزه‌ی كوڕه‌داوێیی، بێسه‌روشوێن بوون- هه‌موو له‌زیندانی سه‌دامی تاغوتدا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا بمرن؟! ئه‌مرِۆ كه‌سمان نه‌بێت له‌شوێن كاسه‌ی سه‌ریان بگه‌رِێت، یان گۆرِێكی به‌كۆمه‌ڵیان بۆ هه‌ڵداته‌وه؟ چونكه كه‌س ناوێرێت خۆیان تێگه‌ێنیت! نه‌بادا به‌ئیسلامی بمانده‌نه قه‌ڵه‌م و بمانپه‌ستنه نێو زیندانه كۆنه نوێكانه‌وه؟!
مه‌عقوله (شه‌هید!)ی نه‌كوژراوی پارتی و یه‌كێتی، له‌بارِه‌كانی ئه‌وروپادا بخۆنه‌وه‌و موچه‌ی شه‌هیدانه‌كه‌یشیان له‌كوردستان وه‌ربگرن، کەچی پۆله شه‌هیدی ئیعدامكراوی ئێمه‌ی ئیسلامی‌یش وه‌كو پۆلی كه‌یوانی سلێمانی (٣٦) كه‌س و یاسین ره‌حمانی هه‌ولێر (٣٥) كه‌س، یان ئاری و نه‌وزادو جیهاد -له‌باره‌گای (جیش الشعبي)یه‌كه‌ی رێی عه‌نكاوه گوللـه‌بارانكران- كه‌س نه‌بێت له‌جه‌ژنیشدا لایه‌ك بكات به لای كه‌سوكاره داماوه‌كانیانه‌وه؟!
مه‌عقوله شه‌هیدانی ئێمه له‌مالومه -نۆ شه‌هید له‌ساڵی (١٩٨٢)دا به‌ده‌ستی یه‌كێتی- بێناوو ئه‌سه‌ر بكوژرێن و برِۆن، كوژراوی به‌رانبه‌ره‌كه‌یشیان -سه‌لاحی موهه‌ندیس كه هه‌ر له‌و شه‌رِه‌دا كوژرا- ببێته پاڵه‌وانی نه‌ته‌وایه‌تی؟!
مه‌عقوله شه‌هیدانی سیوه‌یل -عه‌لی دێگه‌ڵی و براكانی تری له‌ساڵی (١٩٨٥)دا به‌ده‌ستی یه‌كێتی كوژران- كه‌سێك نه‌توانێت مه‌یته‌كانیشیان بهێنێته‌وه بۆ گۆڕستانی كه‌سوكاریان؟!
مه‌عقوله شه‌هیدانی گردی ره‌مكانی ئێمه -مامۆستا ئەحمەد شاسوار، عومه‌ر بۆسكێنی، تاهیر مه‌مه‌نداوه‌یی و هیی تریش كه له‌مێژووی (١٩٨٨/٧/٢٢)دا شه‌هید بوون- كه‌س به‌ئازادیخواز نه‌یانداته قه‌ڵه‌م، كه‌چی جاشه بكوژه‌كانیان له‌ژێر باڵی یه‌كێتی و پارتیدا -له‌جێی موحاسه‌به- نۆتی ئازایه‌تی وه‌رگرن؟!
مه‌عقوله له‌و كاته‌ی گه‌ردنی به‌رزی (٩) له‌شه‌هیدانی ئێمه له‌مێژووی (١٩٩٠/١٢/٢٦)دا به‌سێداره‌ی به‌عسدا ده‌كران -مامۆستا مه‌لا موحەمەدی كونه‌فلوسه، عەبدوسەمەد مەجروم، دكتۆر خالیس، حاجی منه‌وه‌ر، موحەمەد ساڵح، تاریق و حاجی حازمی موسڵاوی، وەعدوڵڵای موسڵاوی و ئەنوەر حه‌دید- ئه‌و كاته شێخ جه‌عفه‌ر به‌رزنجی، سه‌رچۆپیی ره‌شبه‌ڵه‌كی له‌به‌رده‌م سه‌دامدا به‌كچی كورد ده‌كرد، ئێستایش ئه‌وانه‌ی ئێمه بێناوو بێمێژوو بڕۆن و شێخ چۆپییش له‌ژێر باڵی نێچیرڤان بارزانیدا بخواته‌وه؟!
مه‌عقوله شه‌هیدانی ئێمه لەدۆڵه‌ڕووت -سه‌لمان مەحمود حسێن، نه‌سره‌دین مارف یاخسه‌مری، ئازاد حه‌مه‌ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌یی، باوه‌رِ عوسمان ساڵح وڵاغلویی، هیدایه‌ت حه‌مه‌كه‌ریم سیوه‌یلی، كه له‌شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ردا له‌مێژوو (١٩٩٠/٦/١٣)دا پێش شه‌هیدبوونیان (٢١) ئه‌فسه‌رو سه‌ربازو جاشیان كوشت- كه‌سێكیان نه‌بێت كرێ خانووی مانگێكیش بۆ كه‌سوكاره داماوه‌كانیان بدات؟! كه‌چی جاشه بكوژه كارێزه‌ییه‌كانیان به‌وه‌ره‌قه‌ی یه‌كێتی رۆژانه بچنه سه‌رچنارو به‌وه‌ره‌قه‌ی پارتی‌یش موچه‌ی رێكخستن وه‌رگرن؟!
مه‌عقوله له‌ڕاپه‌رِین و رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی پرِ شكۆ‌و شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ی پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ره‌كانماندا، پێشمه‌رگه‌ی به‌ئه‌ده‌ب و ئازای وه‌كو كاكه زانای هێزی ئازادی، كاكه‌ی برای، براكه‌ی مامۆستا مه‌غدیدو ده‌یانی ترمان گیانی خۆیان بەخشیبێت، کە له‌مێژووی (١٩٩١/٣/٣٠)دا له‌ئازادكردنی كه‌ركوكدا شه‌هیدبوون- بهێڵین خه‌ڵكێك خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كه‌ركوكدا بادات، كه هه‌ر ئه‌وان مافی ژیانیان له‌وێ هه‌یه؟! ئاواره‌كانیشمان هێشتا له‌هه‌ولێرو -دوو جار ئاواره‌ی به‌نی سڵاوه-و سلێمانی -دوو جار ئاواره‌ی مەعه‌سكه‌ر سه‌لام- هه‌ر ئاواره‌بمێنن و كه‌سێك نه‌بێت نه ته‌عویزیانبداته‌وه، نه رێی گه‌رِانه‌وه‌یان بدات؟!
مه‌عقوله له‌هه‌له‌كه‌سه‌مای حیزبی‌دا كه كورِو كچی هه‌رزه‌ی سلێمانی ده‌یانوت: "نه تۆپ و نه‌ته‌یاره، ده‌رمانناكات له‌م شاره!" ئێمه له‌تاسڵوجه‌و كه‌ڵه‌وانان بۆ به‌رگریی له‌و شاره، پیاوانی شه‌ریف و سه‌رڕاستی گۆشكراوی ئه‌م ئیسلامه‌مان وه‌ك؛ شه‌هید سه‌لاحه‌دین و شه‌هید مسته‌فای سلێمانی له (١٩٩١/٤/١٨)دا له‌ڕووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی تانكه‌كانی به‌عسدا، گیانیان بەخشیبێت، كه‌سێك نه‌هێڵێت له‌و سلێمانییه‌ی (٢٠٠) شه‌هیدی نازدارمان لەزیندانه‌كانی به‌عسدا وه‌ك شه‌هید موحەمەد، یان سه‌ردارانی شه‌هیدی وه‌ك؛ كاك شوان و كاك فه‌ره‌یدونمان تێدا داوه، نه‌هێڵن بچینه مزگه‌وته‌كانمان؟! لێیشگه‌رِێین مه‌لا عوزێرێكی به‌شه‌ره‌ف و به‌هه‌یبه‌ت، بێعه‌مامه‌و به‌سه‌ری رووت و له‌به‌رچاوی نوێژخوێن و گه‌رِه‌ك و له‌مزگه‌وته‌وه له‌ڕه‌مه‌زاندا راپێچرێ بۆ ئه‌منه سووره‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ڕزگاری؟!
مه‌عقوله ئیسلامییانی ده‌ستپاكی كه‌لار شه‌هیدببن –(١٩) شه‌هیدو (١٩) برینداریان له (١٩٩٢/٧/٢٨)دا گیانیان بەخشی، تا نه‌هێڵن كوردفرۆشان دوای فرۆشتنی ده‌زگاو كه‌ره‌سته‌ی خه‌سته‌خانه‌كان به‌ئێران، بورجه‌كەیش بفرۆشن!، کەچی به‌خائین و دزو جه‌رده بدرێنه قه‌ڵه‌م و خوێنیان به‌هه‌ده‌ر برِوات و سیاسه‌تمه‌دارانی كوردیش به‌لیست ناویان كه‌شفبێت كه چه‌ندو چۆن و كه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ڕژێمه‌وه هه‌بووه؟! لێیشگه‌رِێین ئه‌م میلله‌ته بێ زاكیرەیە؛ ئازادی و كه‌ركوك كاوێژكات؟!
مه‌عقوله ئه‌ونده بێوه‌فابین، ئه‌وه له‌بیری خۆمان ببه‌ینه‌وه كه كۆنه موسته‌شارو جاشولكه كورده‌كانی چه‌مچه‌ماڵ، چۆن ئیهانه‌یان به‌لاشه‌ی شه‌هیدی سه‌ربه‌رزی وه‌كو مامۆستا سەیفەدین ده‌كرد (١٩٩٣/١٠/١٨) یان كاوه بازیانیی كۆنه‌جاش كه یاریی به‌سه‌ری برِراوی هه‌ڵۆی به‌رزه فرِی ماوه‌ت؛ شه‌هید جەمیل سەیفوڵڵا ده‌كرد (١٩٩٣/١٠/٢١)؟!
مه‌عقوله ئه‌وه‌نده سپڵه‌و به‌دنمه‌كبین به‌رانبه‌ر به‌شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی (نه‌كسه)كه‌مان -شه‌رِی نێوان بزووتنەوە‌و یه‌كێتی له‌مێژووی (١٩٩٣/١٢/١٤ – ١٩٩٤/١/٧) له (٢١) ناوچەی جیاواز شه‌ڕبوو، ئێمه (١٩٩) شه‌هیدو (٢٧٤) بریندار‌و (٣٧٦) دیلمان هه‌بوو- كه شه‌هیدی سه‌ربه‌رزی وه‌كو؛ مامۆستا مه‌غدید، مامۆستا شه‌ریف، مامۆستا وریا، مامۆستا عەبدولحەمیدی هه‌ولێر -كه ته‌رمی خۆی و براكه‌ییان له‌سه‌ر جاده‌ی سایلۆ راده‌كێشا-و ده‌یانی تری ئەندام مه‌كته‌ب سیاسی و شورا‌و سه‌ركردایه‌تیمان لێگلان، جگه له‌ده‌یانی تر كه (١٧) كه‌سیان به‌دیلی له‌سه‌ر چیای ماكۆك به ده‌ستی جه‌بار فه‌رمان له (١٩٩٣/١٢/٢٧) لەدوای ده‌ست و چاو به‌ستنه‌وه‌یان گولـله‌ڕێژكران.. به‌ڵام قه‌ده‌ری خوا وابوو -بۆ فه‌زحكردن و گێرِانه‌وه‌ی ته‌فاسیلی رووداوه‌كه، خوای گه‌وره مامۆستا حه‌سه‌ن بابه‌كری وه‌كو شه‌هیدی زیندوو له‌ناویاندا نه‌جاتدا، ئێستایش (الحمد لله) سه‌ربه‌رزانه هه‌ر ماوه‌و به‌پێوه راوه‌ستاوه-.. جگه له‌ده‌یانی تری وه‌كو كاك به‌رزان كۆیی كه به‌دیلی كه‌وته به‌رده‌ستیان، چونكه له‌سه‌ر جیهازی گه‌یاندنی سه‌ركردایه‌تی بوو، ماوه‌ی (٢٦) رۆژ له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌یاندا مایه‌وه بێئه‌وه‌ی هیچ بدركێنێت، تا سه‌ره‌نجام سه‌ربه‌رزانه شه‌هیدبوو مه‌یته‌كه‌یان فرِێدا.. یان هیی تری وه‌ك شه‌هید ئاسۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه كه به‌برینداری كه‌وته ده‌ستیان و ئاگریان له‌ڕیشی به‌رداو سوتاندیان! یان كاك ئه‌بوبه‌كری ئاداب/ هه‌ولێری كه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا له‌مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی گیانی له‌ده‌ستدا! ئێستایش له‌كوردستانی داماودا دوو وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤیان دامه‌زراندووه! وه‌زاره‌تێكی تریش هه‌ر به‌كورده له‌حكومه‌ته‌كه‌ی بەغداددا.. رووره‌شبن.
مه‌عقوله (١٧) شه‌هیدی سه‌ربه‌رزو خواویست و قیامه‌تیی گه‌رمیانی، كه سەر بەمه‌لا جه‌لال جه‌وهه‌ری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی گه‌رمیان بوون، لەدوای دیلییان سه‌رو فیشه‌ك نرا به‌سه‌ریانە‌وه! فه‌رامۆشیانكه‌ین، سبه‌ینێ له‌قیامه‌تدا خۆمان شه‌رمه‌زاری لای خوا، پاشان رووڕه‌شی لای خۆیان بین؟! چ وه‌فایه‌كه له‌به‌ر سه‌لامه‌تیی خۆمان، له‌بكوژانی ئه‌وان خۆشبین، كه ئێستا له‌ژێر ركێفی سه‌لیبدا سه‌فته دۆلار وه‌رده‌گرن؟!
ئه‌دی (٢٣) شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه‌و خورماڵیی ساڵانی (١٩٩٥ و ١٩٩٧)؟! خوێنی ده‌یان پیاوچاكی وه‌كو شێخ عه‌زیزی سازانی، مامۆستا سه‌یفه‌دین، عەبدولقادری ئێناخی، عەبدوستار مەحمود، شه‌هید حه‌مه‌مراد كه خوێنیان به‌رده‌وامیی خوێنی ئازاد به‌رزنجی، حاجی به‌كر، بابه شێخ، شاوه‌یس مەحمود، عوسمانی حه‌مه‌ڕە‌شید، موحەمەد ئەحمەد فەتاح، موختاری خاڵه شێخ جافره‌و دیسان هیی هه‌مووان تێكه‌ڵه له‌تەک خوێنی (١٦) شۆڕه‌سواری سه‌ر شنروێ (٢٠٠١/١١/٤)، یان سه‌دان سه‌ربازی ونی وه‌كو؛ ئه‌بو یه‌حیای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی، مامۆستا سه‌عدی فێرگه كه گوڵاڵه‌ی سوورەی چیاكانی شرام و یاڵانپێ، ئاودراوی خوێنی ئه‌وانن..
ئه‌دی خوێنی (٢٥٧) شه‌هیدی بێ‌تاوان كه به‌فیتی جه‌لالییەکان لەمێژووی (٢٠٠٣/٣/١٩)دا له‌هه‌ورامان به‌ر رۆكێت و قه‌سفی فرِۆكه‌ی سه‌لیبی كه‌وتن؟!
ئه‌مه رووباری خوێن و عه‌هدو وه‌فایه.. له‌زه‌مانی وشیار سه‌نعانه‌وه بۆ نامۆ‌و هه‌ردی و هونه‌ر، له‌مه‌نزڵیش له‌شه‌هیدانی هه‌ورامانه‌وه بۆ ئه‌بوعوبه‌یده‌ی چه‌لكی له‌بێگۆڤه، له‌حسێن كه‌لارییه‌وه بۆ كاك موجاهیدی سه‌ری هه‌یبه‌تسوڵتان.. له‌دكتۆر موباره‌كه‌وه له‌بیاره بۆ كاك كه‌مالی حیمایه له‌موسڵ شه‌هیدبوو..
ئه‌مه رێی پێغه‌مبه‌رانه.. كاروانی هه‌ڵمه‌تبه‌رانه.. كاروانی ئه‌هلی جیهادو رێی غیره‌تی جوامێرانه.. ئه‌وەی زۆر له‌خۆی رابینێ، كه خواویسته، چاونه‌ترسه، پشوودرێژە، ماندوویینه‌ناسە.. با ئه‌ویش بێت وه‌كو ئێمه خزمه‌تكارێكی كاروانه..
ئێمه به‌یعه‌تی سه‌رخستنی ئه‌م ئیسلامه‌مان به‌خوای خاوه‌نمان داوه.. په‌یمانی گێڕانه‌وه‌ی خیلافه‌تمان به‌پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان (صلى الله عليه وسلم) داوه.. په‌یمانی وه‌فای شه‌هیدانمان له‌گه‌ردنه‌و ئه‌هلی وه‌فایشین، چۆن قبوڵمانه بۆ له‌ته عومرێكی تر، لای خوا رووڕه‌ش و لای پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان (صلى الله عليه وسلم) خه‌جاڵه‌ت و لای مامۆستا عوسمانی رابه‌ری خواناسمان، شه‌رمه‌زاربین، كه ئێستا سه‌ربه‌رزانه له‌خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) پۆلێك عه‌مامه‌ی پاكی به‌خوێننه‌خشاوی پێش شه‌هیدان داوه‌و شانازیی به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كانی تره‌وه ده‌كات، كه له‌هه‌موویان زیاتر مه‌لای شه‌هیدی داوه.. مه‌گه‌ر نایبینیت وا مامۆستا مه‌لا عه‌لیی بیاره، مامۆستا شێخ له‌تیف، مه‌لا مه‌غدید، مه‌لا شه‌ریف، مه‌لا ئه‌حمه‌دی سینه‌مۆكی، مه‌لا عەبدولحەمیدی هه‌ولێر، مه‌لا عەبدوڵڵا‌ی خه‌لیفانیی خستۆته پێش زوبێر‌و سه‌عیدی جه‌رگی خۆی و (٢٠٠٠) شه‌هیدی تری باسك و شێرزاده‌كانی و به‌حه‌یاو شه‌رمه عوسمانییه‌كه‌یه‌وه لەلای خوای میهره‌بان و له‌كۆڕی پێغه‌مبه‌ره نازداره‌كه‌یدایه (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ویش پێیانده‌فه‌رموێت: سه‌رقافڵه‌ی شه‌ریفانی كورد، به‌خێربێن.. وه‌ر‌ن به‌قه‌د غه‌ریبیی دونیاتان، نزیكتربن لێم.. ئا ئه‌مەیشه سه‌رفرازیی راسته‌قینه.
[١] البخاري (٤٠٧١)، فتح الباري (٧/٣٦٦).
[٢] فتح الباري (٧/٣١٣).
[٣] شرح النووي على المسلم (١٣/٦١).
[٤] صحیح رواه المسلم والترمذي وابن ماجة وغیرهم.
[٥] بۆ راڤه‌ی زیاتر برِوانه: شه‌رحی ئیمام نه‌وه‌وی له‌سه‌ر سه‌حیحی موسلیم: بابه‌تی جیهاد (١٣/٣١-٣٢).
|