/١٢.. یادی شەهیدانی ئیسلام لەکوردستان
۲۷/١٢؛ یادی شەهیدانی ئیسلام لەکوردستان
لەمێژووی (١٩٩٣/١٢/١٤)ەوە لە (٢٣) شارو شارۆچکەی باشووری کوردستانەوە، یەکێتیی تاغـ، ـوت -لەشەڕی سێیەمین جاریدا لەماوەی ساڵ و نیوێکدا- هێرشێکی گشتگیری بێئامانی کردە سەر بزووتنەوەی ئیسلامی، کە هەتا (١٩٩٤/١/١٤) بەردەوامبوو. ژمارەی شەهیدانی بزووتنەوە گەیشتنە (١٩٩) شەهید، جگە لەوانەی دواتر تەرمەکانیان دۆزرانەوە، برینداران (٢٧٤) کەس و دیلەکان و تەنزیمییە گیراوەکانیش زیاتربوون لە (٣٨٠) کەس.. کەناڵی تەلەفزیۆن و دوو ئێزگەو (٤١) جیهازی راکاڵ -کە نێودەوڵەتییە-و زیاتر لەپەنجا سەیارە کەوتنە دەستی یەکێتی.. پۆلێک لەئەندامانی سەرکردایەتی شەهیدبوون، وەکو مامۆستا مەغدیدی بەرپرسی نوسینگەی سەربازی، جگە لەدیلکەوتن و پاشان شەهیدکردنی چەندین ئەندامی تری وەکو مامۆستا شەریف و هەشت یاوەرەکەی، کە لەمێژووی (١٩٩٣/١٢/٢٧)دا دوای دەستبەستنیان لەسەر چیای ماکۆکی پشت بێتواتە، کە سەرکردایەتیی بزوتنەوەی لێبوو، بەفەرمان و ئامادەبوونی جەبار فەرمان؛ سەرۆکی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی یەکێتیی رەمیکران.. مامۆستا حەسەن بابەکری کۆمەڵی ئیسلامییشیان لەگەڵدابوو، کە خوای گەورە بەبرینداری قوتاریکرد، تا ببێتە شاهیدو شەهیدی زیندوو.، بەڵام بەداخەوە لەجیاتیی سکاڵا تۆمارکردن لەلاهایی هۆڵەندا، دواتر چووەوە لای جەبار فەرمان و تەوقەی لەگەڵدا کرد! هەروەها دیلکردن و شەهیدکردنی ناودارانی وەکو کاک خدر کۆساریی شاعیر، لەگوندی ماخوبزنانی مامۆستا عەلی باپیر، کە کاک عەلی حەمە غەریبیشی لەگەڵدابوو، ئەمیش مایەوە تا ببێتە شاهیدو شەهیدی زیندوو، هەروەها کۆمەڵێک کادیریتری رێکخستن، وەکو مامۆستا مەلا عەبدولحەمیدی شەقڵاوە، کە لەشەقامەکانی هەولێردا بەدوای سەیارەدا رایانکێشا، کاک ئەحمەدی برایشی بەهەمان شێوە، کادیرانی راگەیاندن و پەیوەندیی جیهازو دەزگایتر لەهەموو مەڵبەندو ناوچەکان. ئەمە جگە لەبەدیلکەوتنی مامۆستا مەلا عوسمانی رابەری رەحمەتی، کە جەبار فەرمانی تاغوت لەکاتی دەستگیرکردنییەوە تا کاتی گەیشتنی بەلای مەسعود بارزانی سوکایەتیپێدەکرد..
لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا یەکێتی بەچاوپۆشیی پارتی و هاندانی دەرەکی، هێرشێکی گشتگیری لەبیستوسێ شوێنەوە کردە سەر بزووتنەوەی ئیسلامی و کارەساتێکی گەورەی بەسەر بزووتنەوەدا هێنا، کە نابێت ئەهلی ئیسلام بیریانبچێتەوە..
ئەمە لەدوای رێکەوتنێکی هاوبەشبوو، کە هەردوولا لە (٢٨-١٩٩٣/١٠/٣١)دا لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی، کە ئەو کاتە لەهەولێر بوو، واژۆیانکردبوو..
لەدوای تێپەڕبوونی (٢٩) ساڵ بەسەر ئەو دۆکیۆمێنتانەدا، وا بەئەمانەتەوە هەندێکیان دەخەینەڕوو، تا لەلایەکەوە نەوەی نوێی کوردستانی بزانن کە یەکێتی لەسەرەتای دروستبوونییەوە راپەڕێنەری پلانی دوژمنان بووەو نەیهێشتووە تاک و کۆی شایستەو دڵسۆزی کورد رۆڵیان هەبێت لەبونیادنانی کۆمەڵگەی کوردستانی و ئیدارەی دەسەڵاتیدا. ئەمەیش هەڵوێستی بووە بەرانبەر هەر هەموو کۆمەڵ و پارت و بزاوتە کوردستانییەکان، نەک هەر ئەوانەی باشوور، بەڵکو ئەوانەی رۆژهەڵات و باکووریش!
لەیادی (٢٩) ساڵەی ئەم کارەساتەدا چەند بڕگەیەکی دانیشتن و رێکەوتنی سەرکردایەتیی یەکێتی و بزووتنەوەی ئیسلامیی بڵاودەکەینەوە، تا بزانرێ کە یەکێتی چەند ئەهلی غەدرو خیانەت بووە، لەو کاتەی لەسەر کاغەز بارودۆخەکەی هێوردەکردەوە، بەنهێنی پلانی دوژمنکاری و سازکردنی لەشکرو هێرشکردنی دادەڕشت! لەو کاتەی بەناوی کوردایەتی، دیموکراسی، پەرلەمان، حکومەتی نیشتیمانییەوە دەدوا، نەخشەی گشتگیری هەموو جۆرە پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤی جێبەجێدەکرد..
ئەگەر ئەمە راستبێت کە دەوترێ: حزب قوتابخانەی گەلە، بەڕاستی یەکێتی قوتابخانەی کـ، ـوفر، بـ، ـەرەڵایـی، خـ، ـیانەتی ناوخۆ، کرێگرتەی دەرەکی، دزی، راوڕوت، گەندەڵی، داوێـ، ـنپیسی و هەموو رەوشتە نزمەکانی تری کۆمەڵگە بەرەڵاو دواکەوتووەکان بووە.. بۆیە پێمانوایە لادان و رادانی فەرزێکی شەرعی و ئەرکێکی نیشتیمانی و زەرورەتێکی واقیعییە.
|