رێپۆرتاژ

وەلید زاخۆیی؛ ئەو بڕوادارەی ‌(٢٤) ساڵە له‌زیندانه‌كانی پارتیدا به‌ندكراوه!‌

مامۆستا کرێکار دەیان جار باسیکردووە

وەلید زاخۆیی؛ ئەو بڕوادارەی ‌(٢٤) ساڵە له‌زیندانه‌كانی پارتیدا به‌ندكراوه!‌


ئا: پێگەی دووربین

چیرۆكی بڕوادارێك؛ ‌(24) ساڵ دەبێت‌ له‌زیندانه‌كانی پارتیدا به‌ستەمکاری به‌ندكراوه‌، ئەویش‌ وه‌لید یونس ئه‌حمه‌دە کە ناسراوە بەوەلید زاخۆیی، یان ئەبوخوبەیب. لەساڵی‌ (1999)دا له‌لایه‌ن ئاسایشی‌ پارتییه‌وه‌ فڕێنراوه‌و لەدوای‌ (11) ساڵ براوه‌ته‌ دادگاو (8)‌ ساڵ لەمەوبەریش ماوەی سزادرانەكه‌ی‌ ته‌واوكردووه‌، به‌ڵام تا ئێستایش به‌بێ‌ هیچ پاساوێك ئازادنه‌كراوه‌و پاش ئەو ماوەیەیش گواستراوە‌ته‌وه‌ بۆ زیندانی (زركا) لەشاری ‌دهۆك.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی لەمێژووی‌ (5/6/2016)دا ده‌رباره‌ی قەزییەی وه‌لید زاخۆیی، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی: مه‌سعود بارزانی، كه‌ریم سنجاری، حاكم ئه‌حمه‌د زوبێرو دیندار زێباری كردووه،‌ كه ‌وێنه‌یه‌كی نامه‌كه‌ ئاراسته‌ی لیژنه‌ی مافەکانی مرۆڤ لەپەرلەمانی کوردستان کراوەو داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی ده‌كه‌ن. به‌پێی ناوەرۆکی نامه‌كه‌ی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی؛ وه‌لید یونس ئه‌حمه‌د لەمێژووی‌ (6/3/2015)دا ماوه‌ی یاسایی سزادان و زیندانیكرانی كۆتاییهاتووه‌، به‌ڵام لەدوای ئەو ماوەیەیش ناوبراو به‌بێ هیچ پاساوێك گواستراوه‌تەوە‌ بۆ زیندانی (زركا) له‌شاری دهۆك، واته:‌ لەکاتی ئاراستەکردنی ئەو نامەیەدا ساڵێك و سێ مانگ به‌سه‌ر واده‌ی ئازادكردنیدا تێپه‌ڕبووه‌، به‌ڵام تا ئێستایش ئازادنه‌كراوه.
تیمی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به‌گرتنی زۆره‌ملێ، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن: گرتنی وه‌لید زاخۆیی ده‌چێته‌ خانه‌ی هێشتنه‌وه‌ی به‌زۆره‌ملێوه‌و داواده‌كه‌ن به‌زووترین كات ئازادبكرێ و بەته‌واوی قه‌ره‌بوویشبكرێته‌وه. کاک وه‌لید زاخۆیی لەساڵی (1999)دا له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتی دیموكراته‌وه‌! فڕێنراوە، لەپاش (3) ساڵ زانراوە‌ كه‌ ناوبراو له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه‌ فڕێنراوه‌، بۆ ماوه‌ی (11) ساڵ به‌بێ دادگاییکردنی هێڵراوه‌ته‌وه‌و زۆریش ئه‌شكه‌نجه‌دراوه‌، له‌ساڵی (2010)دا له‌ژێر فشاری ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی و لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌خولی سێیەمی په‌رله‌مانی كوردستاندا، درایه‌ دادگاو ماوه‌ی (5) ساڵ سزای به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سەپێنرا، به‌بێئه‌وه‌ی ئه‌و (11) ساڵەی پێشووی ‌زیندانیكرانی بۆ ئه‌ژماربكرێ! لەئێستایشدا (8) ساڵی تریش به‌سه‌ر ته‌واوكردنی واده‌ی یاسایی بۆ ئازادكردنیدا تێده‌په‌ڕێت، کەچی لەجیاتیی ئازادکردنی، لەزیندانێکی ‌شاری هه‌ولێره‌وە رەوانەی‌ زیندانێکی تری شاری دهۆك كراوه!
کاک وه‌لید زاخۆیی؛ ئەندامی ‌بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی بووە، لەساڵی (1999)دا لەلایەنی ئاسایشی پارتی دیموكراتەوە فڕێنراوە، لەدوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوەی (3) ساڵ له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و به‌ندكردنی ژووری تاكه‌كه‌سیدا بووە، پاشان دۆزراوەتە‌وه‌. هەروەک نوێنەری ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، كه‌ سه‌ردانیكردووه‌و دۆسییەكه‌ی بینیوه،‌ ئاماژەی بەوە داوە: ناوبراو هیچ تۆمه‌تێكی ئاراسته‌نه‌كراوه،‌ جگه‌ له‌وه‌ی وتراوه:‌ كه‌سێكی مه‌ترسیداره!
كاتی خۆی سیناریۆیه‌كیان بۆ سازکردبوو: لەکاتێکدا سواری ئۆتۆمبێلێك بوو، پاشان ئۆتۆمبێله‌كەیان‌ ‌پشكنی و رایانگەیاند کە ته‌قینه‌وه‌ی تێدابووە‌! ناوبراو خۆی ئاگاداری ئه‌م سیناریۆیه‌ نەبوو‌ە، لەبەرئەوە ‌فڕاندیان، کەچی لەپاش (3) مانگ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كەیان‌ ئازاد‌كرد!
ئەوەی شیاوی باسکردنبێت: مامۆستا کرێکار دەیان جار باسیکردووەو لەساڵی (2016)دا بەپەیامێکی رەسمی داوای لەمەسعود بارزانی کرد: کاك وەلید زاخۆیی، کاک ئاسۆ هەولێری و زیندانییانی تریش ئازادبکات.


1484 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2023-03-06
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.