دۆسیەی مامۆستا کرێکار

مامۆستا کرێکار دەردەکەوێتەوە!

مامۆستا کرێکار دەردەکەوێتەوە!

بسم الله الرحمن الرحيم
برايانى ئازيزو خوشكانى بەڕێز؛ السلام عليكم ورحمة الله وبركاته..
ئێمە وەک به‌ڕێوه‌به‌راتی پێگەی مامۆستا کرێکار، مژدەیەکی دڵخۆشکار بەدۆستان و لایەنگرانی جەنابی مامۆستا رادەگەیەنین، کە مامۆستا کرێکار سەرلەنوێ دەردەکەوێتەوە!
بەفەزڵی خوای گەورە، لەپێگەی فەرمیی جەنابی مامۆستاوە کۆمەڵێک زنجیرە بابەتی مامۆستامان ده‌خه‌ینه‌ به‌ردیده‌ی ئێوه‌ی ئازیزو به‌ڕێز، كه‌ زۆرینه‌یان بڵاونه‌كراوه‌ن، یان پێشتر به‌نیوه‌ناچڵی بینیوتانه.
ئاشکرایە له‌لای به‌ڕێزتان، پێگه‌كانی جه‌نابی مامۆستا كرێكار هه‌میشه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر شاڵاوی ریپۆرت‌، جا چ له‌ڕێی خودی باندکردن بووبن له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه،‌ چ له‌ڕێی ریپۆرتی مولحیدان و هاوبارانیانەوە بووبێت. په‌یجی فاتیح كرێكار لەدوای زیاتر لە (100) هه‌زار فۆڵۆوه‌رس له‌لایه‌ن فه‌یسبوكه‌وه‌ سڕرایه‌وه‌! كه‌ناڵی فه‌تاوای مامۆستا كرێكار له‌یوتیوبدا كه‌ زیاتر لە (40) ملیۆن بینه‌رو زیاتر له‌ (120) هه‌زار سه‌بسكرایبی هه‌بوو، به‌هه‌مان شێوه‌ داخرا! جگه‌ له‌وه‌ی ده‌یان هه‌ژمارو په‌یجی ترمان هەمان کردەیان به‌سه‌رداهاتووه..
حه‌تمه‌ن‌ ئێمه‌ له‌گه‌یاندی په‌یامی خواویستیمان كۆڵناده‌ین، له‌خزمه‌تكردنی ئیسلامه‌كه‌مان و ئێوه‌ی موسوڵمانی خۆشه‌ویست به‌رده‌وامدەبین، ئێمه‌ سه‌نگه‌ری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چۆڵناكه‌ین، به‌ڵام میحوه‌ری سه‌ره‌كیمان لەدوای پێگه‌ی فه‌رمیی (krekar.co) ده‌هێنینه‌وه‌ بۆ كه‌ناڵی تێلیگرام، بۆ ئه‌م مه‌به‌ستەیش‌ داوا له‌به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین:‌ هاوكارمان بن له‌گه‌یاندنی تێلیگرامی فه‌رمیی مامۆستا بۆ زیاتر (2000) فۆڵۆوه‌رس، ئێمه‌یش لەدوای ئه‌وه‌ وتاره‌ بڵاونه‌كراوه‌كان ده‌خه‌ینه‌وه‌ به‌رده‌ستتان.. هه‌ر به‌ڕێزێك له‌لای خۆیه‌وه‌ (یوزه‌ر نه‌یم @krekar_co)ی ئه‌م كه‌ناڵه‌ بگه‌یه‌نێت به‌زۆرترین هاوڕێی و جگه‌ له‌وەیش به‌پێی پێویست له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تری وەک؛ فه‌یسبوك، تیكتۆك، تویته‌رو كه‌ناڵه‌كانی تری تێلیگرامدا بانگەشە بۆ كه‌ناڵی فه‌رمیی مامۆستا كرێكار بكه‌ن.
به‌شێك له‌زنجیره‌ بڵاونه‌كراوه‌كان ئه‌مانه‌ن: ده‌ریای زمانه‌وانی، ره‌وانبێژیی قورئان، ئادابی موسوڵمان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریدا، قۆناغی دوای داڕمانی كوردایه‌تی، حه‌تمییەتی پوكانه‌وه‌ی پارتی، ئاغای تاڵه‌بانی؛ سه‌رابی فیكرو خەبات، بۆچی زیندانییانمان ئازادناكرێن؟!، شیعه‌گه‌رێتی، روكنه‌كانی شۆڕش، وه‌ڵام بۆ ته‌كفیركردنی مامۆستاكرێكار، به‌هه‌ڵه‌داچوویت!. ئه‌مانه‌و چه‌ندین شیعر، وتارو ده‌رسی تایبه‌تی مامۆستا، كه‌ زۆرینه‌یان پێشتر بڵاونه‌كراونەتە‌وەو نه‌بینراون! داواکارین هاوكارمان بن.
لینكی كه‌ناڵی فه‌رمی
https://t.me/krekar_co
@krekar_co
785 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2023-05-26
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.