تۆمەتەکەی ئەمجارەش فشە دەرچوو
تۆمەتەکەی ئەمجارەش فشە دەرچوو
دووربین: لە کۆتایی ساڵی 2016 دا هەواڵیکی تۆمەتبارکردن وەک بۆمبای دەنگ و دوكەڵ لە ئیتالیاوە دژی زیاتر لە 10 موسوڵمانی کورد بڵاوبۆوە کە گوایە باندێکی "تیرۆریستی" لە بیستوهەشت ووڵاتەوە پلانیان داناوە بۆ رفاندنی کەسانی دیپلۆماتی ئەوروپایی تا بکرێنە فشار لەسەر نەرویج بۆ ئازادکردنی مامۆستا کرێکار کە لە زینداندابوو.. هەواڵەکە هەر جارەو شتێکی "گرنگ"ی لێبڵاودەکرایەوە. جارێک دەوترا هەموو قسەکانی مامۆستا کرێکار لە زیندانەکەیدا تۆمارکراوە کە چۆن خۆی لەوێوە ئەو پلانەی داناوەو کەسانێکی لە نەرویجەوە بۆ ئیتالیا ناردووە بۆ راپەڕاندنی. نووسیان دۆکۆمێنتی کێشەکە 000ر16 لاپەڕەیەو تۆمەتباران لە نەرویج (3 کەس) و لە ئیتالیا (3 کەس) و لە بەریتانیا (4 کەس) ولە سویسرا (1 کەس)ن و گومان دەکرێت کە لە ووڵاتی تریش هەبن! ئەم هەواڵە زۆرینەی سەرچاوە میدیاکانی ئەوروپاو ئەمریکای گرتەوە! بەڵام سەرۆک وەزیرانی نەرویج خاتوو ئارنا سۆلبێرگ ـ کە دیاربوو فشەی بە هەواڵەکە دەهات ـ بە رۆژنامەوانانی ووت: "ئەگەر ئەمە وابێت دیارە موخابەراتی ووڵاتی ئێمە ئاگای لە هیچ نییە"! ئیتر چاوەڕوان دەکرا کێشەکە ببێتە گەورەترین کێشەی ساڵی 2017 کەچی ساڵ تەواوبوو، رۆژبەڕۆژ دەردەکەوت کە لە فشەیەکی سیاسییەکانی نەرویج زیاتر هیچی تر نەبوو! دەرکەوت کە وەزیری دادی نەرویجی ـ کە لە حزبی رەگەزپەرستانی نەرویجییە ـ خۆی و کەسێکی نزیکی خۆی بە نهێنی چۆتە ئیتالیاو ئەم شانۆگەرییەیان رێکخستووە، ئامانجەکەش هەر دەرکردنی مامۆستا کرێکار بووە لە نەرویج! کە پێشتر شانۆگەری تری وایان لەگەڵ ئەڵمانیاو بەریتانیاو بولگاریاو فنلەنداو ئوسترالیادا کردووەو هەموو ئەو ووڵاتانە رەفزیان کردۆتەوە بکەونە ژێر باری کێشەیەکەوە کە لە رووی یاساییەوە هیچیان بەرامبەریی پێناکرێت.. چەندڕۆژێک لەمەوبەردا هەواڵەکە دیسان لە زیاتر لە 30 سەرچاوەی ئەوروپایی و ئەمریکاییەوە بڵاوبۆوە (تەنانەت لە واشنتۆن پۆستیش) کە گوایە ئەمڕۆ 15/1/2018 دادگاییکردنی مامۆستا کرێکارە لە ئیتالیا.. هەواڵەکە زۆر ئاڵۆز دادەڕێژرا. سەرچاوەیەک دەیووت: دادگایی پێنج کەسی ترە نەک هی مەلا کرێکار. سەرچاوەیەکی تر دەیووت: بەڵی هی ئەویشە. یەکی تر دەیووت: نا هەر هی مەلا کرێکارە. سەیر ئەوەیە هەندێکیان نوسیبوویان لە 10/1/2018 دا دەبێت. هەندێکی تریان نوسیبوویان لە 15/1/2018 دادەبێت. هەندێک سەرچاوەی نەرویجی نوسیبوویان کە دیاریکردنی رۆژی دادگاکە هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە!!
لە دوای بەدواداچوونێکی ووردەکارانەی دووربیندا دەرکەوت کە هەموو هەواڵی سەرچاوەکە ماڵپەڕێکی نەرویجییە بە ناوی (abc) کە نوسێوێتی پەیوەندیمان بە پارێزەرێکەوە کردووە کە حکومەتی ئیتالی بۆ پێنج کەسە تۆمەتبارەکەی داناوە، ئەو ووتوێتی کە رۆژی دووشەممە 15/1/2018 دادگاییکردنیانە.. ئیتر نە ئاژانسی ئێن تی بی نەرویجی کە سەرچاوەی سەرەکی هەواڵی وڵاتەو نە کەناڵی ئێن ئاڕ کەی کە نیمچە حکومییەو نە کەناڵی دوو(تێڤێ توو) و نە رۆژنامە سەرەکییەکانی ووڵاتی نەرویج وەکو (ڤێگە)و (ئافتن پۆستن) و (داگبلادە) و هیتر هیچیان لەسەر هەواڵەکە نەنوسیووە..
برینیار مێلینگ پارێزەرەکەی مامۆستا کرێکار کە لە هەمووان زیاتر فشەی بە مەسەلەکە دێت دەڵێ: لە بەیانییەوە پەیامنێران پەیوەندییم پێوە دەکەن کە چ باسە؟ هەر دەڵێم: هیچ زانیارییەکامان لا نییە! تەنانەت نامەم بە ئیتالیش نوسیووە بۆ حکومەتی ئیتالی و پێشتریش بۆ موخابەراتی نەرویج کە زانیارییمان بدەنێ لەسەر کێشەکە، بەڵام هیچیان وەڵامیان نەداومەتەوە! مێلینگ دەڵێ: "ئەوە جێی سەرسووڕمانە کە تا ئێستا دادگای ئیتالی داوای کرێکاری نەکردووەو کرێکاریش پارێزەری نییە! کرێکار پەیوەندی بە چەندین پارێزەری ئیتالیەوە کردووە تا کێشەکەی بگرنە دەست، نەیانکردووە"! دیارە دەزانن لە بناغەوە کێشەکە بۆشەو ئەساسیاتێکی نییە کێشەکەی لەسەر بیناکرابێت.
#پێگهی_ههواڵی_دووربین
15/1/2018
|