هۆکاره‌کانی بەرزبوونەوەی نرخی پاره‌ی نه‌ته‌وەیی و دابەزینی هه‌ڵاوسانی ئابووری له ئه‌فغانستان چییه؟
هۆکاره‌کانی بەرزبوونەوەی نرخی دراوی نه‌ته‌وەیی و دابەزینی هه‌ڵاوسانی ئابووری لەئهفغانستاندا چین؟
ئا: پێگەی دووربین
ڕاپۆرتێکی بانکی جیهانی ئاشکرایدەکات کە هه‌ڵاوسانی ئابووری لەئهفغانستاندا، لەچاو مانگه‌کانی پێشوودا که‌میکردووه‌و به‌های ئه‌فغانی -دراوی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فغانستان- لەچاو دراوه‌کانی تردا بەرزبۆتەوه. لەئەنجامدا ئامانجی سه‌ره‌کیی بانکی ناوه‌ندیی ئه‌فغانستان، که بریتییه لەجێگیرکردنی نرخه ناوخۆییه‌کان هاتۆتەدی و بەشێوازێکی دروستیش ئەمە ئیدارەدراوه. هه‌روه‌ها ئەوەیش زانراوه کە به‌هۆی جێبەجێکردنی نەخشە کاریگه‌ره‌کانی بانکی ناوه‌ندییەوە، بەشی بانکی ئەو وڵاته به‌ره‌و ئاستێکی باشتر ڕۆیشتووه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی ناو ئه‌م ڕاپۆرته، بانکی ناوه‌ندیی ئه‌فغانستان، له‌گه‌ڵ پێشوازیکردنی لەته‌واوی خاڵه شیاوەکان، له‌وه دڵنیایه: هاوکاریی شیاوی کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستاندا، لابردنی به‌ربه‌سته‌کانی ئێستا لەبه‌شی کاروباری بانکیداو نه‌بوونی داخستنی گه‌نجینه دراوییه‌کانی ئه‌فغانستان، ده‌بنه هۆکاری گهشەکردنی زۆرتری ئابووری و پاڵنه‌رێکیش ده‌بن به‌ره‌و به‌هێزبوون و جێگیربوونی زۆرتری ئەو بوارە.
وتەبێژی یه‌کێتیی دراوگۆڕەرەوەکانی بازاڕی شه‌هزاده لەکابوڵ رایگەیاند: "زۆرکردنی ههناردەو سیاسه‌تی دراوی، بوونەته هۆکاری جێگیربوونی پاره‌ی ئه‌فغانستان، به‌های ئه‌فغانی بەبهراورد بەدراوه ده‌ره‌کییه‌کان، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا بەرزبۆتەوەو نرخی دۆلاریش لەنزمبوونەوەدایه". لەئێستادا نرخی (١) دۆلار به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ (٨٤،١) ئه‌فغانیدا. عه‌بدولله‌تیفی نه‌زه‌ری؛ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ئابووریی ئەو وڵاتە ده‌ڵێت: "زیادکردنی هه‌نارده، پاڵپشتیکردنی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی، ڕێگری‌کردن لەبەقاچاغبردنی دۆلار و جێگیربوونی دراوی ئه‌فغانی، لەسهرهکیترین هۆکاره‌کانی دابەزینی هه‌ڵاوسانی ئابوورین لەوڵاتەکەماندا".
چاوگ: تیجاره‌ت نیوز.
|