حه‌روريیه‌كان كێن؟
نوسینی .أبوعبدالله البریدي
وەرگێرانی. خزمەتگوزاریی دووربين
به درێژای مێژوی ئیسلام ئه‌هلی بیدعه گه‌وره‌ترین هۆکار بوون بۆ شێواندنی ئاینی ئیسلام، چونكه زۆرێك له مسوڵمانان به قسه باق وبریقە‌كانیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون، به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی گشتی چونكه ئه‌وان به چاوێكى کراوەوە سه‌یری بانگه‌وازی رێچکەکانیان نه‌كردوه، به‌ڵكو ته‌نها سه‌یری قسه باق وبریقه‌كانیان كردووه و حكومیان لە‌سه‌ر قسەکانیان داوه، عبدالله كوری عومەر خوا لێیان رازی بێت ده‌فه‌رموێت: ئێمه كاتێك فێڵمان لێكرابێت، به‌ناوی خواوه فێڵمان لێكراوه، هه‌ر تائیفه‌یه‌ك بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ی به‌رگێكی ئیسلامی یاخود زانستی پۆشيوە،له پێناو بره‌وپێدان و راکێشانی مسوڵمانان، تا خوای گه‌وره كه‌سێكى ناردووه‌و نهێنیه‌كانی هەڵماڵیوەو، راستیه‌كانی ئاشکرا کردووەو رووه ناشیرنه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵك رونکردۆتەوە، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆگه‌نی بیروباوه‌رەکەیانی بۆ ده‌ركه‌وێت، كه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك له گومڕای رۆچووه، ئه‌مه لە سه‌ر زۆرینه‌ی رێچکە گومڕاكان جێبه‌جێ ده‌بێت،ئەمما ئه‌و گروپانه‌ی كه جه‌خت له‌سه‌ر ئاره‌زوبازی ده‌كه‌نه‌وه، پێویست به‌وه ناكات ناسنامه‌یان بۆ خه‌ڵك روون بكه‌ینه‌وه، چونكه گومڕاییه‌كه‌یان بۆ هه‌مو خه‌ڵكێكى خاوه‌ن هۆش دیاره.
به درێژای مێژوو تائێستاش كێشه‌مان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن گومانه‌كان بووه، بۆیه ده‌بێ به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ین بۆ ئاشکراکردنی گومانه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان، هه‌ستان به‌م كاره باشترین كارێكه كه زانایان پێی هه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م فكره بۆگه‌نانه له رەگەوە هه‌ڵكێشن و بیانخه‌نه زبڵدانی مێژووه‌وه.
له سه‌رده‌می ئێستاماندا به‌شێك له‌وانه ده‌ركه‌وتونه‌ته‌وه، كه بنه‌ماكه‌یان له پێشینه‌كانیان وه‌رگرتووه، كه ئه‌وانیش موعته‌زیله‌و خه‌واریجه‌كانن و گومڕای بڵاوده‌كه‌نه‌وه له ناو خه‌ڵك، موناقه‌شه له‌سه‌ر گومڕاییەکەیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه شتێكى نامۆ نیه چونكه هه‌مو خاوه‌ن بیدعه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت بیدعه‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه، ئه‌وه‌ی نامۆیه ئه‌وه‌یه ئه‌وان رێگر ده‌بن له‌و كه‌سانه‌ی كه حه‌ق بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌وان شایه‌نترن، كاتێك یه‌كێك بیه‌وێت باطله‌كانیان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و دەمیان داخات ئه‌وان وه‌ڵامی ئەوه‌ی ناده‌نه‌وه، به‌ڵكو ده‌ست ده‌كه‌ن به تۆمه‌تباركردنی ئه‌هلی ئیسلام و چه‌ندین ناو ناتۆرەی ناشرينیان لێدەنێن ، كه خۆشیان نازانن بنه‌مای تۆمه‌تەکانیان چین، هه‌رکە به‌ڵگه‌یان نه‌مێنێت ده‌ست ده‌كه‌ن به دروستكردنی تۆمه‌تی تر له‌سه‌رئه‌هلی حه‌ق و گومان لەسەر راستییان دروست دەکەن.هه‌ركه‌س بگه‌رێته‌وه بۆ مێژووی بیدعه‌كاران ئه‌بينێت ئه‌هلی سوننه، ناونراون، به (موشه‌بیهه، موجه‌سیمه، حه‌شه‌ویه)و چه‌ندین ناوی تر، تائێستاش ئه‌وانه‌ی پێشینه‌كانیان وتویانه ئه‌مانه ده‌یڵێنه‌وه.
یه‌كێك له‌و نازناوە گرنگانەی، كه له‌م رۆژگاره ده‌یبیستینه‌وه، وشه‌ی (حه‌روریه)، گومان له‌وه‌دا نیه ئه‌وان ئەزانن حەرورییەکان چيیە، به‌ڵام بە دڵنیاییەوە مه‌نهه‌جی حه‌روریه‌كانی سەرەتا نازانن، هۆكاری گومڕاییه‌كه‌یان نازانن، من بۆتانی رون ده‌كه‌مه‌وه، كه ناوی حه‌روریه شایه‌نی كێیه؟
حه‌روریه‌كان گروپێکن له سه‌ردەمی پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم ده‌ركه‌وتن و له سه‌رده‌می علی كوری ئه‌بو تالیب به‌هێز بوون و له‌دژی ده‌رچوون، ئیمامی عه‌لی زۆری لێ كوشتن، چونکە فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ریان صلی اللە علیە وسلم لە سه‌ر جێبه‌جێ ده‌بوو.
ناونراون به حه‌روریه، نیسبه‌ت بۆ گوندی حەروراءی سەر بە شاری کوفە، کە مه‌ڵبه‌ندی ده‌رچونیان بوو له دژی ئیمامی علی كوری ئه‌بو تاڵیب.
هۆکاری گومڕایییان ئه‌وه‌بوو عه‌قڵیان خسته پێش نه‌قڵ(بەڵگەی قورئان و سوننەت) ، بەڵێ ئه‌مه بنه‌مای گومڕاییه‌كه‌یان بوو، هه‌ركه‌س تەماشای هەڵسوکەوتیان بكات، بە دڵنیاییەوە ئه‌وه‌ی بۆ روون ده‌بێته‌وە. حەرورییەکان سوننه‌تی صه‌حیحیان ره‌ت ده‌كرده‌وه و به عه‌قڵی خۆیان قیاسیان ده‌كرد، بۆیه ئیبن حه‌جەر و جگە لەویش ده‌فەرمون: حەرورییەکان دانبه سوننەتدا نانێن، هەرچيش وەرگرن دەبێت لەگەڵ عەقڵيان بگونجێت، خاوه‌ن گوناحی گه‌وره کافر دەکەن بە عەقڵی خۆیان، ئیمامی عەلی یان كافركرد خوای لێ رازی بێت، کوشتاری موسڵمانانیان كرد هەر بە عەقڵی خۆیان، هه‌مو كرده‌وه‌و قسه ناشیرنه‌كانیان له عه‌قڵیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوە، بۆیه به‌و سیفه‌ته‌وه ناسراون، له‌و كاته‌وه‌ی كه ده‌رچوون،ئیمامی علی خوای لێ رازی بێت به‌و جۆره ئه‌م ئایه‌ته‌ی بۆ ته‌فسیركردن كه ده‌فه‌رموێت: (قُلْ هَلْ نُنَبِّئُكُم بِالْأَخْسَرِينَ أَعْمَالًا * الَّذِينَ ضَلَّ سَعْيُهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ يَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ يُحْسِنُونَ صُنْعًا[1] ) الکهف/103-104 فەرموی: ئه‌ی خه‌ڵكی حەروراء ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئێوه‌یه‌تی.
بوخاری ریوایه‌تی كردوو له قه‌تاده كه ئافره‌تێك به عائیشه‌ی وتووه، ئایه ئه‌گه‌ر پاك بوینه‌وه لە حەیز، نوێژه‌كانمان بكه‌ینه‌وه؟عائیشه‌ی دایکی ئیمانداران پێی فەرموو : تۆ حه‌روریت؟، ئێمه له كاتی سوری مانگانه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم بوین فه‌رمانی پێنه‌كردووین كه نوێژ بكه‌ینه‌وه، یاخود نوێژه‌كانمان نه‌كردۆته‌وه.
له ریوایه‌تێکی تردا هاتووه، كه معاذة پرسیوێتی و ، عائیشه خوای لێ رازی بێت لە وەڵاميدا فەرمویەتی: فه‌رمانی پێكردووین بۆ رۆژوو گێرانه‌وه، به‌ڵام فه‌رمانی پێنه‌كردوین بۆ نوێژ گێرانه‌وه.
بروانه چۆن عائیشه بە معاذة ئەفەرموێت تۆ حه‌روریت؟ به‌هۆی یه‌ك پرسیاره‌وه تێگه‌یشت كه عه‌قڵ پێش دەق (قورئان و سونەت) ده‌خات، هەروەها به حه‌روری شوبهاند، عائیشه تێگه‌یشت ئه‌م ئافره‌ته مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه، كه نوێژ گێرانه‌وه گرنگتره له رۆژوو گێرانه‌وه، مادام ئافره‌ت فه‌رمانی پێكراوه به گێرانه‌وه‌ی رۆژوو، نوێژ گرنگتره، چونكه گه‌وره‌تره له رۆژوو، ئه‌مه رێنیشاندانی عه‌قڵه كاتێك پێش دەق بخرێت، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه موعاذة دەقی جێهێشتوه بۆ عه‌قڵ، عائیشه پێی فەرموو، تۆ حه‌روریت، چونكه حوكم کردن له‌سه‌ر دەقەکان یاخود ره‌تكردنه‌وه‌یان له مونته‌له‌قێكى عه‌قڵیه‌وه پیشه‌ی حه‌روریه‌كان (خەواریج) بووه.
ئاشکرایە له سه‌ره‌تای یه‌كه‌مه‌وه هه‌ركه‌سێك عه‌قڵی پێش نه‌قڵ بخستایه حه‌روری بوو، بۆیه عائیشه خوای لێ رازی بێت ره‌دی نه‌دایه‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ستی كرد به دەق، فه‌رموی (فه‌رمانمان پێده‌كرا، نه‌ك فه‌رمانمان پێنه‌كراوه، یاخود فه‌رمانی پێنه‌ده‌كردین) ئه‌م زاراوانه شه‌رعین، ناكرێت ره‌خنه‌ی عه‌قڵیان له ئاست بگیرێت، چونكه ئه‌مانه بۆ واجب و حه‌رامن، ئەوە‌ی دەق حه‌رامی كردبێت ئه‌گه‌ر عه‌قڵیش ده‌رك به حیكمه‌ته‌كه‌ی نه‌كات به پێش ده‌خرێت، ئه‌مه وتەی ئیمامی عەلییە خوای لێ رازی بێت، كه ده‌فەرموێت: ئه‌گه‌ر دین به ره‌ئی بوایه باشتر بوو مه‌سحی خوف له‌ژێر پێ بوایه، نه‌ك له سه‌ره‌وه، به‌ڵام من پێغه‌مبه‌ری خوام صلی اللە علیە وسلم بینیوە مه‌سحی له‌سه‌ر خوف كردووه، ئه‌مه رێنیشاندراوانن له ئاستی كاركردن بە دەق ده‌وه‌ستن كاتێك دەق ده‌بینن، هه‌ركاتێك دەقێکی جێگیر هه‌بوو هیچ بوارێك بۆ عه‌قڵ نامێنێته‌وه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌و ده‌ستكاریكردنی وەیان شلگیری له ئاستیدا، لێرەدا ئیمامی علی پێچه‌وانه‌ی عه‌قڵه، چونكه هیچ مه‌جالێك نیه بۆ عه‌قڵ ئه‌گه‌ر دەق هه‌بوو.
حه‌روریه‌كان کە دژی ئیمامی علی وەستانەوە، ئیمامی علی عبدالله كوری عه‌باسی نارد بۆ لایان تا مناقه‌شه‌یان بكات، چونکە له به‌ڵگه هێنانه‌وه پشتیان به چه‌ند قیاسێكى باتڵ به‌ستبوو، كه رایكێشا بوون بۆ بیدعه‌و دەرچوون.
یه‌كه‌م بیانویان بۆ ته‌كفیركردنی ئیمامی علی ئه‌وه‌بوو، كه پیاوی كردۆته حكومران و قورئانی پشتگوێ خستووه، ئیبن عباس وه‌ڵامی دانه‌وه به قورئان و پێی فەرمون بگه‌رێنه‌وه بۆ قورئان بۆ ئه‌و دەقە‌ی كه عه‌قڵ حكومی ده‌كات، خوای گه‌وره پیاوی داناوه بۆ حكوم كردن له‌كاتی ناكۆكی ژن ومێرد، كه ده‌فه‌رموێت: ( فَابْعَثُوا حَكَمًا مِّنْ أَهْلِهِ وَحَكَمًا مِّنْ أَهْلِهَا إِن يُرِيدَا إِصْلَاحًا يُوَفِّقِ اللَّـهُ بَيْنَهُمَا[2] ) حكومه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پیاو، یاخود له نرخی كه‌روێشكی راوكراودا کە سزاکەی روبعە درهەمێكە، ده‌فه‌رموێت: (ياأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْتُلُوا الصَّيْدَ وَأَنتُمْ حُرُمٌ ۚ وَمَن قَتَلَهُ مِنكُم مُّتَعَمِّدًا فَجَزَاءٌ مِّثْلُ مَا قَتَلَ مِنَ النَّعَمِ يَحْكُمُ بِهِ ذَوَا عَدْلٍ مِّنكُمْ هَدْيًا بَالِغَ الْكَعْبَةِ[3] ) ئه‌مه به نیسبه‌تی ئه‌وان به‌ڵگه‌ی رووشكێن بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی له خه‌وێكى قوڵ به خه‌به‌ریان بهێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حه‌روریه‌كان هاوه‌ڵانیان لابچوك بوو، نوێژ‌و رۆژو قورئانخوێندنی هاوه‌ڵانیان لا كه‌م بوو، چونكه خۆیان تێنه‌گه‌یشتبوون، چه‌ندين جار ئه‌م ئایه‌تانه‌یان خوێندبویەوە، و لە قورئانەکەدا چاویان پێکەوتبوو، به‌ڵام به‌هۆی كاركردنیان به‌عه‌قڵ له‌سه‌ر دەقەکان ئه‌م ئایه‌تانه‌یان لا وون بو، كاتێك ئیبن عباس خوا لێیان رازی بێت سوێندی پێ خواردن، پێی فەرمون ئێوه ده‌زانن خوێنی نێوان مسوڵمانان گه‌وره‌تره، یاخود كه‌روێشك، وتیان به‌ڵێ خوێن گه‌وره‌تره، دوای پێی فەرمون رازین وتیان به‌ڵێ، كاتێك ئیبن عه‌باس ئه‌وانی گێرایەوه بۆ دەق عه‌قڵیان به‌تاڵ بویه‌وه، گه‌رانه‌وه ريزی موسڵمانان.
بيانوی دووه‌میان كه دەرچوون لە دژی موسڵمانان و خوێنیان حەڵالکردن
وتیان ئه‌میری ئیمانداران جەنگ و کوشتاریکردن[4] ، ، به‌ڵام ماڵی نه‌كردن به‌غه‌نیمه، ئه‌گه‌ر ئیماندارن بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵیان جائیزه؟، به‌ڵام غه‌نیمه و جوێن پێدانیان جائیز نیيه؟، ئه‌مه قیاسێكى عه‌قڵی باتڵه، چونكه ئه‌وان پێیان وابوو شه‌ركردن و كافركردن لازمی یه‌كترن، هه‌ركه‌سێك شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیمام بكات كافره، ئیبن عەباس بۆ ئەوە‌ی بیانگێڕێتەوە بۆ دەق، لە وەڵامی هۆکاری شەڕکردن و نەبردنی غەنیمەتدا پێی فەرموون، ئایه ئێوه جوێن به‌عائیشه‌ی دایكتان ده‌ده‌ن، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ربڵێن: دایكی ئێمه نییه، ئه‌وه له ئیسلام ده‌ردەچن، چونكه خوای گەورە ده‌فه‌رموێت: ( النَّبِيُّ أَوْلَىٰ بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ ۖ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ[5] ) ئیبن عه‌باس ئه‌وانی په‌یوه‌ست ده‌كرده‌وه به دەق، كارێكى سه‌رسورهێنه‌ری له‌گه‌ڵ ده‌كردن، ئه‌وان هیچیان بۆ نه‌ده‌مایه‌وه، ته‌نها راگه‌یاندنی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی عه‌قڵی خۆیان نه‌بێت، كاتێك پێی ده‌فەرمون له‌م گومانه‌ش ده‌رچوون ده‌یان وت به‌ڵێ: ده‌رچوین.
شوبهه‌ی عه‌قڵی سێیه‌م:
حه‌روریه‌كان ده‌یانوت: علی كوری ئه‌بو تالیب نازناوی ئه‌میرلموئمینینی له خۆی کردۆتەوە، ئه‌گه‌ر ئه‌میر نه‌بێت بۆ ئیمانداران، ئه‌وا ئه‌میره بۆ كافران، جێی سەرسوڕمانە ئه‌م قیاسه سه‌قه‌ته، عه‌قڵی ئه‌وان دووشتی هه‌یه و سێیه‌می نییه، به یه‌ك بابه‌تی لاوه‌كی عه‌قڵیان كرد به بنه‌مای ئیسلام كه دروست نییه راجیای تێیدا، ئه‌م جۆره عه‌قڵه شتێک گه‌وره ده‌كات ئه‌گه‌ر ورد نه‌بێت، شتێكیش زۆر سوك ده‌كات ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ش بێت،هەر بەو عەقڵەوە وشه‌ی ئه‌میرلموئمینینیان گه‌وره كرد، بە هه‌مان عه‌قڵ خوێنی مسوڵمانانیان حه‌ڵاڵ كرد‌و، سکی ئافره‌تانی حامیله‌یان له رێگاوبان هەڵدڕی، ئه‌مه چ گومڕاییه‌كی گه‌وره‌یه كاتێك عه‌قڵ ده‌چێتە چوارچێوەی داواکاری! ، به‌ڵام كاتێك ئیبن عەباس بە به‌ڵگه بۆی رونکردنەوە،چ وه‌ڵامێكیان دایه‌وه؟ گومان له‌وه‌دا نییه جارێكى تر گه‌رانه‌وه بۆ دەق، به‌ڵام ئه‌م جارە بە دەقی قورئانی نا بەڵکو بە دەقی فەرمودە، كه ئه‌مه‌ش گرنگی كه‌متر نییه له قورئان، پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم ده‌فه‌رموێت: (أوتيتُ القُرآنَ و مثلهُ معهُ) سوننەت سه‌رچاوه‌ی دووه‌می ته‌شریعه هه‌ركه‌س ئینكاری بكات كافر ده‌بێت، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت به راشكاوی ئینكاری بكرێت به‌ڵكو هه‌ر بوترێت فه‌رموده به كه‌ڵكی ته‌شریع نایه‌ت، كافر ده‌بێت، بە دەقێکی فەرمودە کە ئیبن عه‌باس وه‌ڵامی حه‌روریه‌كانی دایه‌وه، ئەو گومانەشی پوچەڵکردنەوە کە لە عەقڵیانەوە بوو، پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم کاتێك رێکەوتننامەی ئاشته‌وای كرد له‌گه‌ڵ قوره‌یش بە ئیمامی عه‌لی فەرموو بنوسه(ئه‌مه ئەوەیە کە محمدی پێغه‌مبه‌ری خوا رێکەوت لە سەری) موشریكه‌كان وتیان ئه‌گه‌ر بێگومان بوینایه كه تۆ پێغەمبە‌ری خوای ، جەنگمان لە دژت نەدەکرد. پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اللە علیە وسلم فه‌رموی: (اللهم إنك تعلم أنی رسول الله امح یا علی واكتب هذا ماصطلح علیه محمد بن عبد الله) ئیبن عەباس ده‌فەرموێت: سوێند به خوا پێغه‌مبه‌ری خوا زۆر باشتر له‌علی ناوی خۆی سرييەوە. به‌م دەقە ئیبن عه‌باس خوا لێیان رازی بێت ئه‌و دەردەشی چاره‌سه‌كردن، كه عەقڵی خۆیان پێش دەق خستبوو، له‌و كاته‌ی گه‌رانه‌وه بۆ دەق گه‌رانه‌وه بۆ راستی، پاش ئه‌م موناقه‌شه‌یه دوو هه‌زار كه‌س گه‌رانه‌وه، ئه‌وانه‌ی تر ده‌رچوون،ئیمامی علی جەنگ و کوشتاری کردن.
هۆکاری کافرکردنی موسڵمانان به‌هۆی گوناحی گه‌وره‌وه، ئەوە بوو کە ئەوان به قیاسی‌عه‌قڵی خۆیان وایان دانابوو هەر سزایەك لە لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه به ئاگر بێت بۆ کافرە ، بۆیە هه‌ركه‌سێك حكومی به ئاگر درا، ئه‌وه كافره، بروانه: ئاراسته‌ی عه‌قڵیان چۆن عه‌قڵ سەری لێشێواندون، حكومی کوفریان بە سەر ئەو کەسانە دا كه تاوانی گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه هه‌ره‌شه‌ی ئاگاریان لێكراوه، كه به‌رده‌وام ده‌مێننه‌وه له ئاگر، هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم له‌م پرسانه حكومیان له‌سه‌ر كه‌س نه‌ده‌كرد له ئه‌حكامی تایبه‌تی ته‌نها به‌سه‌نەدی قه‌تعی و بەڵگەی رۆشن نه‌بێت، حه‌روریه‌كان عه‌قڵیان به‌س بوو بۆ تێگه‌یشتن له شه‌ریعه‌ت به‌بێ دەق، عەقڵیان به‌س بوو بۆ ده‌ركردنی حوكم لە سه‌رخه‌ڵك، كه ئه‌مه‌ش گومڕاییه‌كى ئاشكرایه.
له‌و كاته‌ی كه ئه‌م گومانه‌یان هێنایه‌وه كه گوناحی گه‌وره به‌رده‌وام له‌ئاگره، هاوشێوەی ئیبن عەباس جابر وه‌ڵامی دانه‌وه خوا لێیان رازی بێت، ته‌نها به‌م دەقە، كه له فه‌رموده‌یه‌ك هاتووه، ئیمامی موسلیم ریوایه‌تی كردووه له یه‌زید، ده‌ڵێت بۆچونێك له دڵم دابوو له‌وانه‌ی خه‌واریج، ئێمه كۆمه‌ڵێك بوین ده‌رچوین بۆ حه‌ج ویستمان حه‌ج بكه‌ین پاشان ده‌رچین بۆ لای خه‌ڵك، به‌لای مه‌دینه‌دا تێپه‌رین جابر له‌گه‌ڵ قه‌ومێك دانیشتبوو، قسه‌ی بۆ ده‌كردن له پێغه‌مبه‌ری خواوه صلی اللە علیە وسلم، باسی دۆزه‌خیه‌كانی بۆ ده‌كردن، كه لە دۆزەخ ده‌رده‌چن و دەچنە بەهەشت دوای ئه‌وه‌ی سزای خۆیان چه‌شت، یه‌زید ئینکاری قسەکەی کرد، وای گومان ده‌برد كه هەر له دۆزخ ده‌مێننەوە، به‌ڵام جابر به فه‌رموده‌یه‌ك وه‌ڵامی دانه‌وه كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلی اللە علیە وسلم گوێی لێ بوو، به‌م دەقە دۆشدامانی خه‌واریجه‌كانی نه‌هێشت، كه ده‌فه‌رموێت:( ... أن قوما يخرجون من النار بعد أن يكونوا فيها قال يعني فيخرجون كأنهم عيدان السماسم قال فيدخلون نهرا من أنهار الجنة فيغتسلون فيه فيخرجون كأنهم القراطيس) واتە : كه‌سانێك له ئاگر ده‌رده‌چن دوای ئه‌وه‌ی كه سوتان، وه‌ك مێروله سوره‌یان لێهاتووه، دواتر له رووباره‌كانی به‌هه‌شت خۆیان ده‌شۆن، وه‌ك لاپه‌ره‌ی سپیان لێ دێت. خه‌واریجه‌كان گه‌رانه‌وه وتیان ئایه ئه‌م پیرە پیاوه درۆ به ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه صلی اللە علیە وسلم ده‌كات، نه‌خێر، سوێند به‌خوا ته‌نها یه‌ك كه‌سمان مایه‌وه.
به‌م جۆره روون ده‌بێته‌وه، كه كێ له‌م سه‌رده‌مه حه‌روریه، ئایه زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ن، كه به‌ندازه‌ی سه‌رە په‌نجه‌یه‌ك له دەق (قورئان و سونەت) ده‌رناچن، عه‌قڵی خۆیان نه‌كردووه به به‌ڵگه؟
ئه‌گه‌ر زانایانی عه‌قیده حه‌روری بن چونكه به دەقی خوا ئه‌وانیان كافركردووه، ئه‌ی مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سوننه‌و هاوه‌ڵان له‌كوێ، ئه‌مه بوختانێكى گه‌وره‌یه، ئه‌وانه عه‌قڵی خۆیان كردوه به‌شوێنی ته‌كلیف و هیدایه‌ت ئه‌و دەقانه‌یان قبوڵه كه موافقه له‌گه‌ڵ خۆیان، ئه‌وانه‌ی تریان ته‌ئویل كردووه، كه عه‌قڵیان قوڵی ناكات، ئه‌وانه له هه‌مو كه‌س شایه‌نترن به ناوی حه‌روری، چونكه پشكی هاوبه‌ش هه‌یه له نێوانیان، گروپه‌كانی یه‌كه‌م عه‌قڵیان كرد به به‌ڵگه له‌سه‌ر دەق، یه‌كێك له دیاترین قیاسه‌كانیان قیاسی شوبهه، چۆن ده‌كرێت شتیك به‌شتێك قیاس بكرێت، كه نه عیله‌ت نه حوكم نه‌حیكمه‌تیان یه‌ك نه‌بێت، به‌ڵكو حه‌ق ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی قیاس ده‌كرێت ده‌بێت په‌یوه‌ندی هه‌بێت، كاتیك ده‌ڵێین حه‌روریه‌كان حومی دەقیان ده‌كرد به عه‌قڵی فاسیدی خۆیان، ده‌شڵێین هه‌ركه‌س دەق بگێرێته‌وه بۆ عه‌قڵی فاسیدی خۆی یاخود بیشیوێنیت، واتایه‌كی دووری بۆ لێك بداته‌وه، ئه‌وه حه‌روریه.
ئایه هه‌ركه‌سێك هه‌ڵوه‌سته بكات له فه‌رموده‌ی(أبی وأباك فی النار) کە لەسەحيحی موسلیمدا هاتووە و حكومی مورته‌د به‌هۆی عه‌قڵه‌وه، ئایه حه‌روری نییە ئه‌گه‌ر ئه‌مه مه‌نهه‌جی بێت؟ هه‌ركه‌سێك بڵێت: ئه‌بو هه‌وره‌یره فه‌رموده ده‌گێرێته‌وه، له‌گه‌ڵ سروشتی مرۆڤ ناگونجێت، كه مه‌به‌ستی پێی فه‌رموده‌ی (مێش كه‌وتنه ناو شله‌مه‌نیه) ئه‌گه‌ر ئه‌وه مه‌نهه‌جی بێت ئایه ئه‌وه حه‌روری نيیه؟، هه‌ركه‌سێك بڵێ ئه‌دیسۆن شایه‌نی به‌هه‌شته به‌گوێره‌ی عه‌قڵ با شه‌رعیش فه‌رمانی نه‌كردبێت، چونكه جیهانی روونكرده‌وه، ئایه ئه‌و كه‌سه شایه‌نێتی پێی بوترێت: ئه‌هلی سوننه؟، حه‌روری ئه‌وكه‌سه‌یه كه هه‌ڵه ده‌كات، یاخود هاوڕایە له‌گه‌ڵ حه‌روریه‌كان له ره‌تكردنه‌وه‌و قبوڵكردنی دەقی شەرعی به‌گوێره‌ی عه‌قڵ، ئایه ئه‌مانه نه‌زعه‌ی حه‌روری نین، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت چه‌ندین نمونه‌ی له‌م جۆره‌مان هه‌یه، به‌ڵام له به‌ر درێژبونه‌وه‌ی ته‌نها به‌م نمونانه‌م كۆتای ده‌هێنین.
برای به‌رێزم دوای هه‌مو ئه‌مانه تێگه‌یشتی واتای حه‌روری چيیه؟ كێن ئه‌وانه‌ی ئه‌م قسه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌بێت، كه ده‌ڵێت: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه منت تۆمه‌ت بارده‌كرد، دوای خۆت بویت، نامۆنیه كاتێك ئه‌هلی سوننه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به حه‌روری، كاتێك هه‌ستیان به یه‌ك له‌م دوو واتایه كرد ئه‌وان ویستیان ده‌ستپێشخه‌ربن، له‌م له‌قه‌به بۆ ئه‌هلی سوننه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگایان لێ بگرن، وایان ده‌زانی ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانی تر تۆمه‌تبار بكه‌ن ئه‌وا خۆیان ده‌بن به ئه‌هلی سوننه، وایان ده‌زانی ته‌نها خۆیان عاقڵ مه‌ندن.
به‌ڵام بابزانن یه‌كه‌م كه‌سێك كه ویستی به‌عه‌قڵی خۆی پەرستن بکات، نه‌ك به دەق شه‌یتان بوو، خوای گه‌وره دووری خسته‌وه له به‌هه‌شت، هه‌ركه‌سێك رێگای شه‌یتان بگرێت، هەر ئەوە‌ی دەست ئەکەوێت کە شەیتان دەستی کەوت، هه‌ركه‌سێك رێگای ئه‌و كه‌سانه بگرێت، كه خوای گەورە له باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێت: (سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ) ئه‌مه بریاری خوایان بۆ هه‌یه.
نسأل الله الهدى والتقى والعفاف والغنى
والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه أجمعین .
_____________________
[1] واتایی ئایەتەکە: ئه‌ی محمد (صلی الله علیه و سلم) پێیان بڵێ: ئایا هه‌واڵی ئه‌و که‌سانه‌تان بده‌مێ که له کار‌و کرده‌وه‌یاندا زۆر زه‌ره‌رمه‌ند و خه‌ساره‌تمه‌ندن؟ ! * (ئه‌وانه) ئه‌و که‌سانه‌ن که هه‌وڵ و کۆششیان له‌ژیانی دنیادا، به‌زایه و به‌هه‌ده‌ر چووه به‌مه‌رجێک وایان ده‌زانی که به‌ڕاستی کاری چاک ده‌که‌ن و کرده‌وه‌ی ڕه‌وا ئه‌نجام ده‌ده‌ن . (تەفسیری ئاسان)
[2] واتە : خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی نێوان ژن و مێرد بشێوێت (کێشه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌کرێت)، دادوه‌رێک له خزمی پیاوه‌که و دادوه‌رێک له خزمی ژنه‌که بنێرن (بۆ ڕێکخستنیان) ئه‌گه‌ر چاکسازی و ڕێکخستنیان بوێت، ئه‌وه خوا پێکهاتن فه‌راهه‌م ده‌هێنێت. (تەفسیری ئاسان)
[3] واتە : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌کاتێکدا ئێوه له ئیحرامدان (نیه‌تی حه‌ج یا عه‌مره‌تان هێناوه) نێچیر ڕاو مه‌که‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ئاره‌زوو ڕاو بکات و نێچیر بکوژێت له تۆڵه‌یدا ده‌بێت قوربانیه‌کی وه‌ک ئه‌و نێچیره پێشکه‌ش بکات و ئه‌و بڕیاره‌ش ده‌بێت دووکه‌سی شاره‌زای دادپه‌روه‌ر له خۆتان بیده‌ن و قوربانیه‌که‌ش ده‌بێت پێشکه‌ش بکرێت له ده‌وروبه‌ری که‌عبه‌دا.
[4] وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو شەڕو ناکۆکییەی لە نێوان ئیمامی علی و عائیشەی دایکی ئیمانداران ڕویدا خوا لێیان رازی بێت.
[5] واتە : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نزیکتره به‌ئیمانداران له‌خودی خۆیان (واته‌ده‌بێت له‌خۆیان زیاتر خۆشیان بوێت و فه‌رمانه‌کانی له‌سه‌رو فه‌رمان و داخوازی خۆیانه‌وه‌بێت) خێزانه‌کانیشی دایکیانن.