رێپۆرتاژ

جەلادێک باسی مێژووی ڕەشی خۆی و حیزبه‌كه‌ی دەکات

ئا: پێگەی دووربین

 

سەرکەوتی فەلافل؛ ئەو جەلادە لاتەیە کە چەندین جار لە حیزبەکەیدا تڕۆکراوەو بەپێی نوێترین لێدوانی خۆیشی بێت: ناچاریانکردووە یەکێتی بەجێبهێڵێت و بڕواتە ناو گۆڕانەوە، واتە: ئەو هەرگیز بڕوای بەبزووتنەوەی گۆڕان و گۆڕانکاری نەبووەو بڕیارێکی وای نەدەدا، ئەگەر لە یەکێتیدا تڕۆنەکرایەو دەریاننەکردایە، هەروەها لەو دیدارەیدا کۆمەڵێک شینە درۆی دەربارەی ڕووداوی کوژرانی حەمەحسێنی جێگری خۆی ڕیزدەکات و بەحسابی خۆی دەیەوێت ئەو ڕووداوە بەتەواوی بشێوێنێت، لە کاتێکدا زۆرینەی خەڵکی شاری سلێمانی و تەنانەت بەشێکی زۆری ئەندامانی یەکێتییش، بەتەواوی ڕاستیی ئەو ڕووداوە دەزانن، کە کوژرانی ناوبراو، بە پیلانی خۆیان بووەو هەموو ئەو سیناریۆیەی سازیانکردبوو، بەپلەی یەکەم مەبەستیان لەناوبردنی حەمەحسێن بوو، پاشان بۆ شاردنەوەی راستیی ئەو ڕووداوەیش، پەنایانبردە بەر دەستگیرکردن و پاشان بەبێ دادگاییکردن: کوشتنی کاک نامۆ (فەرهەنگ ئەحمەد عەزیز)، کاک هەردی جەمال سەعیدو هونەر جەمال سەعیدی برای، کە ئەمان لەو ڕووداوەدا هیچ تاوانێکیان نەبوو، هەروەک ئاشکرایە بۆ دیزەبەدەرخۆنەکردنی کوشتنی حەمەحسێن، وەک سەرکەوت خۆی دەڵێت: دواتر ئەوانیشیان کوشتووە، لە کاتێکدا کاک نامۆ پێشتر بەر لێبوردنی گشتیی حکومەتەکەی سلێمانی کەوتبوو، دەبوو هەفتانە واژۆی بکردایە، بەڵام بەپیلانی سەرکەوتی فەلافل و وەستا حەسەنی مۆمیاکراو، میلیشیا دڕندەو بەکرێگیراوەکانی یەکێتی، لە مێژووی (27/8/2003ز)دا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی کاک نامۆ لە گەڕەكی شێخ محێدینی شاری سلێمانی و داوایانلێکرد خۆی بەدەستەوەبدات، لە سەرەتادا کاک نامۆ رازینەبوو خۆی بەدەستەوەبدات و شەڕە تەقە لە نێوانیاندا دروستبوو. پاشان خۆیان بەپیلانێکی پێشوەختە داڕێژراو، لەدواوە تەقەیان لە حەمەحسێن؛ جێگری پێشووی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی کردو کوشتیان، دواتر داوایان لە کاک نامۆو ئەو دوو برایەی تریش کرد، ئەگەر خۆیان ڕادەستبکەن، ئەوا هیچیان لێناکەن! وەک لەبڕگە ڤیدیۆییەکدا دەردەکەوێت: مامێکی کاک نامۆ داوا لەسەرکەوت دەکات، کە تەقە ڕابگرن، بۆئەوەی ئەوانیش خۆیان ڕادەستبکەن، بەڵام ئاشکرایە لە دوای خۆ ڕادەستکردنیان، ئەو میلیشیا کۆیلەو کرێگرتانە بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە پەلاماریاندان، وەک سەرکەوتی كوبه‌ دەڵێت: هەر ئەو شەوە کوشتوویانن! لە کاتێکدا کاک هەردی هاوسەری خوشکەزای کاک نامۆ بوو، واتە: خزمی یەکتری بوون، کاک هونەریش، کە فێرخوازی پۆلی پێنجەمی ئامادەیی بوو، تەنها هۆکارێک بەستبوویەوە بەوانەوە ئەوە بوو، کە برای کاک هەردی بوو، نەک هیچی تر.

لە ڕاستیدا پێشتر سەرکەوت شەڕی بەکاک نامۆ گێڕابوو داوایلێکردبوو: لەکاتی هاتنی مەسعود بارزانیدا بۆ شاری سلێمانی، دەبێت ئەو تەقەی لێبکات -ئاشکرایە ئەو ڕووداوە لە مانگی ئابدا ڕوویداوە، دیارە لەو مانگەدا پارتی ئاهەنگی گێڕاوەو مەسعودیش سەردانی سلێمانی کردووە- ئەویش بەو داواکارییە ڕازینەبووبوو، پاشان بەو شێوەیە پیلانەکەیان داڕشتبوو کە بەسەدان چەکدارەوەو بەشێوەیەکی نمایشکاری – هەروەک لەو بڕگە ڤیدیۆییانەدا دەردەکەوێت کە خۆیان تۆماریانکردووە- هەڵیانکوتایە سەر ماڵی کاک نامۆ کە ئەو دوو برایەی تریشی تێدابوو. چونکە لەو ڕۆژەدا سەرکەوت هەڕەشەی لەکاک نامۆ کردبوو داوایلێکردبوو کە دەبێت سەردانیبکات، ئەویش بەو داواکارییە ڕازینەبوو شەڕەقسە لە نێوانیاندا ڕوویدابوو، دیارە ئەوانیش ناچاربوون لەو ماڵەدا پێکەوە کۆببنەوە، بەمەبەستی بەرگریکردن لەخۆیان.

ئاشکرایە لەو کاتەدا بنەماڵەی حەمەحسێن ڕاستیی ڕووداوەکەیان بۆ دەرکەوت و ناڕەزاییان دەربڕی، چونکە بۆیان ئاشکرابوو کە ناوبراو لەدواوە تەقەی لێکراوەو پێکراوە، هەروەها داوای لێکۆڵینەوەیان کرد، بەڵام ئەوانەی پیلانەکەیان داڕشتبوو، لە یەکێتیدا باڵادەست بوون و مەبەستەکەی خۆیان پێکاو کەسیش نەیتوانی سزایانبدات.

جا سەرکەوت لە دوای تڕۆکرانی لەناو یەکێتیدا، خۆی کرد بەناو گۆڕانداو پاشان کە زانی لەوێش هیچی دەستناکەوێت، ئەوەتا ئێستا لەپێناوی بەدەستهێنانی لەتە ئێسقانێکدا، کچەکەی خۆیی کردووە بەکۆیلەو بوکەڵەی بەردەستی بافێڵ! کەچی هیچ شەرمیش لەوە ناکات، بەڵام بەشانازییەوە باسی کوشتنی سێ موسوڵمانی بێتاوان دەکات.

لە دوای هەوڵدانێکی زۆری هەردوو بنەماڵەی ئەو برایانە، بەڕێوەبەرایەتیی پزیشکی توێکاریی سلێمانی پێیانوتوون: "ئێمە ناتوانین بڕوانامەی مردنیان بۆ درووستبكەین، چونكە ئەو تەرمانە نەهاتوونەتە پزیشكی توێكاری و شوێنی ناشتنیشیان نازانین". واتە: تا ئێستایش بنەماڵەکانیان تەرمەکانیان نەبینیون و نازانن گۆڕەکانیشیان لەکوێن!

ان شاء الله، سەرکەوتیش هەمان چارەنووسی وەستا حەسەن و جه‌به‌ڕووته‌ی دەبێت و لەوانیش ڕیسواتردەبێت. 

بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌ كرته‌ لێره‌دا بكه‌

325 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2024-07-13
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.