دووربین: زۆرینەی منداڵانی لادێكانی ئیدلیب و حهمای باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دۆخێكی نالهبار دەژین، لە ژێر كەش و هەوایەكی سەختی زستانیدا لەدوای ئەوەی لە ماڵ و حاڵ و كەسوكاریان بوون و ئاوارەبوون بەهۆی بەرەوپێش هاتنە خێراكەی سوپای ڕژێمی سوریاوە.
ئەو خێمانەی كە ئاوارەكان پەنایان بۆ هێنابوون شڕ بوون و ناتوانن بەرگەی هەواو سەرماو بارانی زۆری زستان بگرن لە چونكه ئەم خێمانە بەشێوازێكی كاتی و خێرا دامەزرێندرابوون.
دووای ئەوەی لە كۆتای تشرینی دووەمی ڕابردوودا سوپای سوریا لە شاری حهماو باكوری پارێزگای(إدلب) هێرشهكانی چڕكردهوه و هاته پێشهوه، ژمارهی ئاوارهكان رووی له زیادبوون كرد
وه هێرشه ئاسمانییهكانیش وای كرد كهخهڵكه لادێنیشینییهكانی دوور له ناوچه شهڕییهكان كرد ئهوانیش ئاواره ببن.
ئامارەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە نزیكی 13هەزار خێزان ئاوارە بوون، كە نزیكی 53 هەزار منداڵ لە خۆ دەگرن، هەر ههمووشیان پێویستیان بە فریاگوزاری خێرا هەیە.
نوسینگەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری مرۆیی دەڵێت: جەنگەكان و هێرشە ئاسمانیەكان زیاتر لە 60 هەزار خەڵكیان ناچار كردوە كە خانەكانیان بەجێبهێڵن لە 1\11 مانگی ڕابردووەوە.
هەر خێزانێكی ئاوارە بوو چیرۆكێكی خۆی هەیە كە شایستەی ئەوەیە باس بكرێت بەڵام سەختە ئەم هەموو چیرۆكانە باس بكرێن بەهۆی زۆری ژمارەی چیرۆكی خێزانە ئاوارەكان,بەڵام ئەوەی كە سەرنجی نێردراوەكەی جەزیرەی ڕاكێشا دەگی چەند منداڵێك بوو كە وادیارە لەناو ئەو خێمانەدا كە بەرگەی ئەو سەرماو سۆڵەیە ناگرن و هانا دەبەن بۆلای نەنكیان كە ناوی (ئوم بەشار)ـه و داوای زۆپای لێ دەكەن.
وە دایكی بەشار نەنكی منداڵەكان دەیگووت: نەمانتوانی ئامێری گەرمكەرەوە و زۆپاكان لەگەڵ خۆماندا بهێنین, وە زۆربەی شت و مەكەكانمان لە دێیەكانمان بەجێ هێشتوە, هەموو خەڵكی لادێنشینەكان دێیەكانیان جێهێشتووەو ئێمەش بەناچاری لەژێر بۆردومانەكاندا لادێكەمان جێهێشت.
نەتەوە یەكگرتوەكان ڕاپۆرتی ئەوەیان داوە كە ئاوارەكان لە دۆخێكی زۆر دواكەوتوودان وە پێكدادان لە شاری(إدلب) كار دەزگا خێرخوازییەكانی قورس كردوە تاوەكوو هاوكاری و كۆمهكی بگەیەننە ئاوارەكان.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی(مصطفی حاجی یوسف) لە شاری إدلب ئەوەی باسكردوە كە هەڵهاتوانی ژێر بۆردومانەكان و جەنگ بەدەست بۆردومانی چڕی ناو جەرگەی شارەكەوە دەناڵێنن.
وە ئەوەشی باسكرد كە ناوچەكە ڕەشماڵ و خێمەی پێویستی تێدانیه كە ئاوارەكان لەخۆ بگرێت, وە هۆشیاری ئەوەشی داوە كە ڕێژەی ئاوارە زیاتر دەبێت ئەگەر سوپای سوریا زیاتر پێش بكەون و بگەنە فڕۆكهخانەی(أبو الظهور)و ناوچەكانی چواردەوری.
وە دەشڵێت كە: زۆربەی ئاوارەكان لە خێمەكاندا لەسەر زەوین و ڕاخەریان نیە تاوەكو لە تەڕبوون و سەرمای زستان گهرمییان بكاتهوه تهنانهت ههر ناشیان پارێزێت.
پارێزگای ئیدلیب شوێنی دەیان هەزار چەكداری هێزی بهرههڵستكاران و خەڵكی بێتاوان كە ناچار بوون ماڵەكانی خۆیان بەجێبهێڵن لە ناوچەكانی تری ڕۆژئاوای سوریا كە سوپای سوریا و هاوپەیمانەكانی دەستیان بەسەردا گرتووە كە بۆتە ئامانجی بۆردومانە چڕەكانی سوریا و ڕوسیا كە هەزاران خهڵكی بێتاوانیان كوشتوە هەرچی خەستەخانە و بەرگری فریاكەوتن هەیە كاول كراوە.
(كریستی دیلافیلد)_ئەندام لە ڕێكخراوی (مێرسی كوربس) كە یەكێكە لە ڕێكخراوە گەورەكان كە هەڵدەستن بە پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ سوریا_دەڵێت: خواردن گرنگترین پێویستی ئەكەسانەیە كە دەمێننەوە لەو بەشەی سوریادا, وە بەهۆی ئەوەی دهیان جار ئاوارەبوون ماڵ و حاڵییان لەدەست چووە و كەمێك نەبێت هیچی وایان نەماوە لە كەل و پەل و سامان.
وە دەشلێت:وادیار نیە كە كارەكان بەم نزیكانە چاك ببن.
سەرچاوە:الجزیرە+روترز وەرگێرانی: نوح شارهزووری