دۆسیەی مامۆستا کرێکار

روونکردنەوەیەکی پێویست و درەنگ وەخت

روونکردنەوەیەکی پێویست و درەنگ وەخت


ن: جولەیبیب

هەر کاتێک ناوی عەتا سەراوی دەهێنرێ، کۆمەڵێک یادگاریی خۆش و ناخۆش لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، یادگارییە خۆشەکە ئەوەیە کە مامۆستا ک.ــ.ــرێک.ـ،ــار بەچەند خولەکێکی کەم وەها وڵامیدایەوە، ناوبراو نە خۆی، نە ئەوانەی دەوروپشتیشی نەیانتوانی دوو رستەی درووست لەبەرانبەر مامۆستادا بڵێن، لەو بڕگە دەنگییەی خۆی بڵاویکردەوە، ئەگەر بەوردی گوێیلێبگرین، دەزانین عەتا سەراوی هەر خۆی نییەو چەندین کەسی تر وەک ڕاوێژکار لەگەڵیدان و شتی پێدەڵێن، (الحمد اللە) هەموویشی لەزیانی خۆیان شکایەوەو بەدەستی خۆیان ڕیسوابوونی خۆیان بەگوێی ئێمە گەیاند، پێمخۆشە هەر بەم بۆنەیەوە ئەوەتان بۆ بەیانبکەم، کە پەیوەندیی من و عەتا سەراوی لە مێژووی (٢٠١٧/٥/٢٠ تا ٢٠١٧/٥/٢٧)ی خایاند، واتە: یەک ڕۆژ لەدوای مردنی نەوشیروان مستەفا ئەو پەیوەندییە دەستیپێکرد، کاتێک بینیم عەتا لەپرسەی نەوشیروان مستەفایە، منیش ئەو کات نەمدەناسی و هەستمکرد زۆر بەهەڵوێستەو حساب بۆ یەکێتی ناکات! ئەژمارێکم هەبوو بەناوی (جولەیبیب ک.ــ.ــرێک.ـ،ــار)ەوە، خۆم نامەم بۆ ناردو دەستخۆشیم لێکرد کە لەڕقی سەرانی یەکێتی زیاتر لەخزمەتی نەوشیرواندایە، هێندەی پێنەچوو لەپەیجەکەی خۆی وەڵامی ئەو نامەیەی دامەوەو نووسیبووی: "هەڤاڵ گیان؛ ئەم ناوو وێنەیە غەریب نییە، تۆ کێیت؟" منیش نووسیم: "برازای مامۆستا کرێکارم" لەکاتێکدا ئاشکرایە وەک خزمایەتی، من هیچ شتێکی مامۆستا کرێکار نیم، جگە لەوەی مامۆستامان بوو (خوای گەورە ئازادیبکات).
عەتا سەراوی: "بەجدی تۆ برازای ئەوی هەڤاڵ؟" وتم: "بەڵێ، سەیری پرۆفایلم بکە" ئەوەبوو کە زۆربەی وتەکانی مامۆستام پۆستدەکرد، لەخوارەوە دەمنووسی: "مامم وای وت". ئەو ڕۆژە عەتا نووسیبووی: "ئێستا من لەخانەقینم، مەژغوڵی بەڕێوەبردنی ئەم پرسەیەم، هەڤاڵ گیان بمبورە". بۆ ئێوارەکەی نامەیەکی ناردەوەو نووسیبووی: "ئەگەر تۆ برازای ئەوی، دەتوانی ڕووبەڕووی یەکمان بکەیتەوە، چونکە مامت براو باوکی منی کوشتووە!". جا خۆشەویستان ئێستایش چاتەکانی بەوێنە لەلام ماون و هەر ئەو کاتەیش بۆ چەند برایەکم نارد، بەهەرحاڵ کە وای وت، منیش بەپێویستم زانی بەمامۆستا بڵێم، ئەوەبوو شەوێک سەعات (١١) تەلەفۆنێکم بۆ مامۆستا کرێکار کرد، لەدوای هەواڵپرسین و چاکوچۆنی وتم: "جەنابی مامۆستا؛ شتێکم کردووە، نازانم باشە یان هەڵەیە؟ مامۆستا بەبێ ئەوەی بزانێت چییە، وتی: "دڵم دەڵێت خراپەو زۆریش خراپ!" بەڕاستی یەکسەر ترسام، وتم: (ان شاء الله) وا نابێت، وتی: باسیبکە چیت کردووە؟ وتم: خۆم نامەم بۆ کەسێک ناردووە، کە ناوی عەتا سەراوییە، بەڵام ئەو درێژەی بەقسەکانی داوەو ئێستایش داوای مەوعیدێک دەکات، مامۆستا وتی: "تۆ بۆچی وا خۆت نیشاندەدەیت، کە برازای منیت و زۆر شت دێتەوە لات! من بەباشی نازانم ناوی منت لکاندووە بەناوی خۆتەوە" ئاشکرایە لەو کاتەدا لەچەند ئەکاونتێکدا خزمەتی بیروبۆچوونی مامۆستام دەکرد، چونکە پێشتریش گلەییکردبوو وتی: "تۆ بانگهێشتی فێرخوازان دەکەیت بۆ خوێندنی زانستی شەرعی، بەس خۆت ئامادەنیت بیخوێنیت، ئەمە یەعنی چی؟!" بەهەرحاڵ مامۆستا هیچ پێیباشنەبوو پەیوەندیی لەگەڵ ناوبراودا ببەستێت، هەروەها لە (٢٠١٧/٥/٢٢)دا قسەم لەگەڵ مامۆستادا کردەوەو پێموت: جەنابی مامۆستا؛ ئەو کەسە شتێکی سەیر دەڵێت! بۆیە پێمباشە کاتی پێبدەیت، کەس نازانێت خێر لەچیدایە، وتی: چی دەڵێت؟ منیش وێنەی چاتەکانم بۆ نارد، کە لەسەرەتاوە عەتا دەڵێت: "ئەو باوک و برای منی کوشتووە، ئایا مامت دەتوانێت بڵێت من نیم!" مامۆستا ک.ــ.ــرێک.ـ،ــاریش وتی: "کاکە گیان؛ گەنج هەیە تەمەنی (١٥) ساڵە، لەپاڵتۆک هەر بۆ خۆشی، شەوی چەند جارێک ئەو پرسیارەی کردووە، ئایا تۆ دەستت هەبووە لەڕووداوی خێڵی حەمەدا؟ منیش بەبێئەوەی بێزارببم، جوان بۆم ڕونکردووەتەوە، ئێستا چۆن بۆ کەسێکی ڕوونناکەمەوە، لەکاتێکدا ئەو پێیوایە: من باوک و برای ئەوم کوشتووە". پاشان ژمارە تەلەفۆنی ماڵی مامۆستام بەعەتا دا، بۆئەوەی سەعات (٢)ی پاشنیوەڕۆ بەکاتی کوردستان پەیوەندیی پێوەبکات، ئەوەندەی پێنەچوو، مامۆستا تەلەفۆنی کردو وتی: "تەواو" وتم: چی تەواو مامۆستا گیان؟ وتی: "لەسەر ئەو بابەتەی ڕێکەوتبووین، ئەو باسەکەی گۆڕی و قسەکانمان تەواوبوو". ئیتر بەڕاستی منیش لێمنەپرسی چی روویداوە؟ بەڵام دواتر عەتایش چاتێکی ناردو نووسیبووی: "هەڤاڵ، مامت ئامادەنەبوو بەرائەتی خۆی بسەلمێنێ، بۆیە سەوتەکەی تەسجیلەو ئەڵێ: من بووم، منیش شکاتی لێئەکەم لەنەرویج و سوید". لەڕاستیدا منیش زۆر ترسام، چونکە ڕوومنەدەهات بڵێم مامۆستا پوختەی قسەکان چی بوون؟ دواتر و لەو کاتەی کە سەوتەکەی بڵاوکردەوە، وەک ئێوە گوێم لێگرت، ئینجا تێگەیشتم عەتا درۆیکردووەو مامۆستا قسەی وای نەکردووە.. کاتی خۆی بەمامۆستام وت: "مامۆستا چی روویداوە؟ عەتا دەڵێت: شکاتی لێدەکەم! مامۆستا وتی: چی لەدەستدێت، با بیکات و ئیهمالیبکە" بینم مامۆستا زۆر ورەی بەرزە، منیش زۆر دەترسام بەهۆی منەوە شتێکی لێبێت، بۆیە چاتم ناردەوە بۆ عەتاو داواملێکرد کە شتی وا نەکات، مەبەستم ئەوەبوو بەهۆی منەوە مامۆستا دووچاری کێشەیەکی نوێ نەبێت، چونکە پێموابوو دواتر هەمووان گومان لەمن دەکەن، ئیتر زۆر هەستم بەخەجاڵەتی دەکرد! ئەوە بوو کاتێک مامۆستا دەستگیرکرا، عەتا بەفرسەتی زانی، کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی سازکردو وەک جارەکانی تر درۆ لەسەر درۆی ریزدەکرد! ئەو ڕیسوایە تەنانەت چاتەکانی من و سەوتەکەی مامۆستایشی بڵاوکردەوە، (الحمد للە) جگە لەسوکبوونی خۆی، هیچ شتێکی تری دەستنەکەوت. ئاشکرایە کاتێک لەگەڵ مامۆستادا قسەیکردووە، خۆی بەدەمی خۆی دەڵێت: "مامۆستا کەسێک پەیوەندی پێمەوە کردووەو (١٠) بۆ( ١٥) نامەیەکمان چووەتە نێوان" دواتر لەکەناڵی تەلەفزیۆنی (ئێن ئار تی) وتی: "لەدوای (٢٠٠) نامەو (٦) مانگ هەوڵدان!" ئەوەبوو خەڵکانێک هەر ئەو کاتە لەکۆمێنت بۆیان نووسیبوو: "مام ساڵح زۆرە! چەند جار قسە دەگۆڕیت؟! ئەم هەموو درۆیە چییە؟!". لەڕاستیدا هەموو چاتەکانی نێوان من و عەتا (٣٠ -٤٠) چات دەبوون، لەوانە تەنها (١٤) چاتیانم بۆ مامۆستام ناردبوو، تا پەیوەندییەکە دروستبوو، لەدوای پەیوەندییەکە خۆم سەربەخۆ داواملێکرد شکاتنەکات، چونکە لای من وتی: "مامت دەڵێت: من ئەوانم کوشتووەو لێی پەشیماننیم، تۆیشم دەستکەوێت ئەتکوژم" منیش وتم: ئەگەر ڕاستبکات و شکاتبکات، ئەم قسانە مامۆستا توشی کێشە دەکات، چونکە گوێم لەقسەکان نەبووبوو، نەیشمدەزانی کە چییان باسکردووە، بۆیە بەبێ پرسی مامۆستا چەند چاتێکی ترم بۆ عەتا نارد، هەر ئەو کاتەیش ویستم روونکردنەوەیەک سەبارەت بەم پەیوەندییەی نێوان مامۆستا ک.ــ.ــرێک.ـ،ــارو عەتا سەراوی بڵاوبکەمەوە، بەڵام چەند برایەک وتیان: هیچ پێویست ناکات، چونکە عەتا دەیەوێت بەهۆی مامۆستاوە، لەناو خەڵک و حیزبەکەیدا خۆی گەورەبکات، هەروەها لەبەرئەوەی کەسێکی درۆزن و ماستاوچییە، کەواتە: ئیهمالیبکە، ئەمەیش تەنها هۆکاربوو وای لێکردم، لەو کاتەدا هیچ روونکردنەوەیەک لەو بارەیەوە بڵاونەکەمەوە، بەڵام لەڕاستیدا دواترو هەتا ئێستایش، هەمیشە خۆم بەکەمتەرخەم زانیوە، کە وەڵامی چەواشەکاری و درۆکانی ناوبراوم نەداوەتەوە، لەبەرئەوە بڵاوکردنەوەی ئەم روونکردنەوە درەنگ وەختە بەپێویست دەزانم.
تێبینی: هەرچەندە بڵاوکردنەوەی ئەم روونکردنەوەیە زۆر دواکەوت، بەڵام پێویستبوو راستیی ئەو بابەتە وەک خۆی بگات بەخوێنەران، بۆئەوەی چەواشەنەکرێن، جا لەبەرئەوەی لەئێستادا عەتا لەزیندانی حیزبەکەی دەرچووە، هیوادارم ئەم روونکردنەوەیە بخوێنێتەوە، بۆئەوەی درۆو چەواشەکارییەکانی خۆیی بیربکەوێتەوەو جارێکی تر ئەوانە دووبارەنەکاتەوە.

155 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2024-08-14
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.