قودس و مه‌سحی سه‌ر خوف !!
نوسینی : شوان هه‌ورامی
سوڵتانی زانایان ( عیزی كوڕی عه‌بدوسسه‌لام ) ده‌فه‌رموێت : { ﻣﻦ ﻧﺰﻝ ﺑﺄﺭﺽ ﺗﻔﺸﻰ ﻓﻴﻬﺎ ﺍﻟﺰﻧﻰ ﻓﺤﺪﺙ ﺍﻟﻨﺎﺱ ﻋﻦ ﺣﺮﻣﺔ ﺍﻟﺮﺑﺎ ﻓﻘﺪ ﺧﺎن } واته : گه‌ر زانایه‌ك چووه شوێنێك ؛ له‌و جێگه‌یه‌دا زینا بڵاو بوو بووه‌وه ؛ به‌ڵام ئه‌و باسی حه‌رامبوونی سووخۆریی بۆ كردن ؛ ئه‌وه خیانه‌تی له ئه‌مانه‌ت كردووه .
هاوكات له‌گه‌ڵ بڕیاره شوومه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ ؛ بۆ به‌خشینی قودس وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل ، نه‌ك هه‌ر دوو وتاربێژهكهی حه‌ره‌می مه‌ككه و مه‌دینه خۆیان له گێلییداو باسی لاوه‌كیان بۆ نوێژخوێنان كرد ، به‌ڵكو بانگخوازه‌كانی ده‌رباری سعودیی و دامه‌زراوه‌ی باڵای زانایان ( هیئة كبار العلما‌ء ) و ئه‌ندامانی دامه‌زراوه‌ی وه‌هابیی ئه‌و وڵاته ؛ له‌م كاته زۆر هه‌ستیاره‌دا بۆ گه‌وجاندنی شوێنكه‌وتوانیان و پاراستنی خۆیان له تووڕه‌یی نۆكه‌رانی ترامپ و ناتانیاهۆ ؛ به ته‌نیا وشه‌یه‌كیش باسی ئه‌و تاوانه‌یان نه‌كرد ، كه زۆر له تاوانه‌كه‌ی به‌لفۆڕ ترسناكتره .
بۆ نمونه شێخ موحه‌مه‌د عورێفیی له وه‌ڵامی بڕیاره‌كه‌ی { ترامپ } دا باسی جۆره‌كانی مه‌سحی سه‌ر خوف و گۆره‌وی كرد‌و لاپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی له توێته‌ردا به‌وه پڕ كردۆته‌وه ، ئه‌مه له كاتێكدایه ؛ نانسی عه‌جره‌م له لاپه‌ڕه‌ی خۆیدا له توێته‌ر نووسیویه‌تی : قودس عه‌ره‌بییه و پێشتر‌و ئێستاش هه‌روایه‌و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه . هه‌روه‌ها هه‌یفا وه‌هبی ده‌ڵێت : قودس پایته‌ختی هه‌میشه‌یی فه‌له‌ستینه !!
له‌كاتی هاتنی ترامپ دا بۆ سعودیه ، هه‌موان له‌بیرمانه كه چۆن سه‌لمان و بنه‌ماڵه‌ی ئالی سعود سه‌مای شمشێریان له‌گه‌ڵدا كرد ، وه‌كو پێشوازیی له میوانێكی خۆشه‌ویست ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو عه‌بدوڕه‌حمان سوده‌یسی پێشنوێژ و وتاربێژی حه‌ره‌می مه‌ككی رایگه‌یاند كه " ئه‌مه‌ریكا و سعودیه دوو ته‌وه‌ره‌ی بهرپاكهری ئاشتین له جیهاندا " ، هه‌ر بۆیه نزای سه‌ركه‌وتنی بۆ كردن .
ئه‌مڕۆش گۆشه‌یه‌كی تری خیانه‌تی ئالی سعود به ئاشكرا ده‌ركه‌وت ، ئه‌ویش به ناردنی شاندێكی بێهێز به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ئه‌وقاف بۆ كۆنگره‌ی ئه‌سته‌مبوڵ ، كه بۆ دژایه‌تی ئه‌و بڕیاره‌ی ترامپ گرێ درابوو ، كه كاتی خۆی بۆ سوتاندنی مزگه‌وتی ئه‌قسا شا فه‌یسه‌ڵ كوڕی عه‌بدولعه‌زیز ؛ بۆ خۆی به‌شداریی ده‌كرد له‌و كۆنگره‌و كۆبوونه‌وانه‌دا كه بۆ به‌رگریی له قودس گرێ ده‌دران . ئه‌مه له كاتێكدایه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رۆژنامه‌كانی ئیسرائیل و میدیای ئه‌مه‌ریكیی ئاماژه‌یان به سه‌ردانێكی نهێنیی موحه‌مه‌د كوڕی سه‌لمانی جێنشینی سعودیه كرد بۆ ئیسرائیل ، بۆ باسكردنی سازشی سه‌ده ( صفقة القرن ) ، كه به پێی ئه‌وه سعودیه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كاته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی پشتیوانیی بكات له دژی ئێران ، به‌بێ هیچ جۆره چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی فه‌له‌ستین !!
جا ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه ژه‌هراوییه‌ی وههابیهته ، كه سعودیه‌كان به ملیاره‌ها دۆلاریان له پێناویدا خه‌رجكردووه ، بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه جێگره‌وه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت ، كه دیاره ئه‌و سوننه ته‌زویره‌ی سعودیه ، دژی ئازادیی و هیواو ئاواتی گه‌لانی ئازادیخوازی ناوچه‌كه‌و نۆكه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی تاغوت خۆسه‌پێنه ، وه‌كو له پشتیوانیی كوده‌تاكه‌ی سیسی و حه‌فته‌ری لیبیا و پلانه‌كه‌ی كه‌نداو بۆ رزگاركردنی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح له كه‌وتن جێبه‌جێیان كرد ، ته‌نانه‌ت ئه‌م وههابیهتهی ئه‌مڕۆ مۆدێلی موحه‌مه‌د كوڕی سه‌لمان و موحه‌مه‌د كوڕی زایدی ئیماراته و له‌و جۆره‌یه كه یوسف عوته‌یبه باسی كرد ، كه له ده‌یه‌ی داهاتوودا خزمه‌تكاری ئه‌و عه‌لمانیه‌ته‌یه ، كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌م ناوچه‌یه‌دا بیچه‌سپێنن !!