رێپۆرتاژ

دۆسییه‌ی مامۆستا ئیسماعیل سوسه‌یی له‌ پێگه‌ی دووربین

چه‌ند ڕۆژێكه‌ موژده‌ی ئازادبوونی ئه‌و زانایه‌ سۆشیال میدیای ته‌نیوه‌، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆیش (2/9/2024ز) هه‌واڵی ئازادكرانی مامۆستای عه‌مامه‌ پاك (ئیسماعیل نه‌جمه‌دین سوسه‌یی) بڵاوكرایه‌وه‌، پێگه‌ی دووربین هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌دواداچوونی وردی بۆ بابه‌ته‌كه‌ كرد، ئه‌م ڕیپۆرتاژه‌ پوخته‌ی بابه‌ته‌كه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌ست و دیده‌ی خوێنه‌رانی به‌ڕێز:

له‌ مێژووی (3/7/2018ز) مامۆستا ئیسماعیل سوسه‌یی له‌لایه‌ن هێزێكی دژه‌تیرۆره‌وه‌ له‌ماڵه‌كه‌یدا (كه‌ باخێك بوو له‌ نزیك هه‌ولێر) ده‌ستگیركرا، دواتر به‌ سیناریۆیه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كوردستان وه‌كو تیرۆریستێك ناسێنراو له‌ (2/8/2018ز) ڤیدیۆیه‌كی به‌زۆر دروستكراویان به‌ مامۆستا تۆماركردو كۆمه‌ڵێك په‌یویوه‌ندی پچڕاویان به‌یه‌كه‌وه‌ گرێداو خستیانه‌ ئه‌ستۆی جه‌نابی مامۆستا ئیسماعیله‌وه‌. 

هه‌ر له‌و ستاته‌دا پێگه‌ی دووربین ئیدانه‌ی ده‌ستگیركرانی مامۆستا ئیسماعیل سووسه‌یی كرد به‌م ده‌قه‌ی خواره‌وه‌: 

ئێمه‌ وه‌كو پێگه‌ی هه‌واڵی دووربین ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی مامۆستای به‌ڕێز ده‌كه‌ین و پێمان وایه‌ گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌ی مامۆستایانی عه‌مامه‌ پاك و دانانی خه‌ڵكێكی چڵكاوخۆر له‌ شوێنیان ڕووی ڕه‌شی تاغوتانی عه‌لمانیه‌تی پارتی و یه‌كێتی سپی ناكاته‌وه‌، و ئۆباڵی هه‌ر ئازارێك و ناره‌حه‌تیه‌كیش به‌سه‌ر مامۆستا ئیسماعیل سوسه‌یه‌یی ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆی ئاسایشی پارتی له‌هه‌ولێر.  (كه‌ دواتر به‌و هۆیه‌وه‌ پێگه‌ی دووربین له‌ سۆشیال میدیا سزادرا)

دواترو له‌مێژووی (14/10/2021ز) دوو په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ، توانیان له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌ردانی مامۆستا ئیسماعیل سوسه‌یی بكه‌ن له‌ ته‌ندروستی و حاڵه‌تی زیندانییه‌كرانه‌كه‌ی دڵنیاببنه‌وه‌، و نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی داواكاریشی له‌ زیندانه‌وه‌ پێبنووسن و دواتر ده‌قی ده‌ستنووسه‌كه‌یشیان بڵاوكرده‌وه‌. 

شایانی باسیشه‌ جه‌نابی مامۆستا كرێكار (خوای گه‌وره‌ ڕزگاری بكات) به‌ر له‌ زیندانیكردنی چه‌ند جارێك هه‌ڵوێستی سه‌رڕاستانه‌ی خۆی له‌ پشتگیریكردنی مامۆستا ئیسماعیل سوسه‌یی دوپاتكردۆته‌وه‌. 
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ مامۆستا ئیسماعیل سوسه‌یی هێشتا ئازادنه‌كراوه‌ به‌ڵكو بڕیاری لێبوردنی له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ جێگره‌كانی پارتی بۆ ده‌ركراوه‌. وایش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سبه‌ی به‌ته‌واوی ئازاد ده‌كرێت و به‌خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی شادده‌بێته‌وه‌، ان شاء الله.

ده‌قی ئیدانه‌ی پێگه‌ی دووربین بۆ ده‌ستگیركرانی مامۆستا ئیسماعیل سوسه‌یی
نامه‌كه‌ی مامۆستا ئیسماعیل سویه‌یی له‌ زیندانه‌وه‌
پێگه‌ی دووربین

260 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2024-09-02
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.