ئابووری

قه‌واره‌ی زایۆنی 44 ملیار دۆلار له‌جینۆسایدی غه‌ززه‌دا خه‌رج ده‌كات!

وەزیری دارایی قەوارەى زایۆنی، بتسلئيل سمۆتریچ، بودجەی گشتیی وڵاتەکەی بۆ ساڵی داهاتوو ئاشکرا کرد، کە بە پێی ڕاپۆرتێکى کۆمپانیای پەخشی زایۆنیی، بریتییه‌ له‌ تەرخانکردنی ١٦٠ میلیار شیکڵ (نزیکەی ٤٤ ملیار دۆلار) لە خەرجییەکانی تایبەت بە بوارى سەربازى و جەنگی لەخۆگرتبوو.
 هەروەها لە پێشنیازی بودجەدا 44 ملیار شیکڵ (كه‌ نزیکەی 11 ملیار دۆلاره‌) بۆ پێداویستییە مەدەنییەکان، و 20 ملیار شیکل (نزیکەی 5.5 ملیار دۆلار) بۆ ئاوەدانکردنەوەى لەخۆگرتبوو، بەپێی وتەی سمۆتریچ، 9 ملیار شیکڵ بۆ سەربازانی یەدەگ تەرخان دەکرێت، هەروەها 10 ملیار شیکڵ بۆ سەربازانی یەدەگ تەرخان دەکرێت ئەوانەی لە شارۆچکەکانی خۆیان کە لە نزیک بەرەی باشوور و بەرەی باکوورن لە وڵاتەکەدا ئاوارە بوون.
 هەروەها بڕی یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار شیکڵ بۆ چاودێری تەندروستی کۆمەڵایەتی و دەروونی خەرج دەکرێت.  و خەرجکردنی ١٦ ملیار شیکڵ وەک قەرەبوو بۆ کۆمپانیاکان..
ڕۆژنامەی "هارتز" تیشکی خستە سەر ٥ "نیشانەی مەترسیدارى نیگەرانکەر" بۆ ئابووری زایۆنیستەکان، ئەمەش پاش نزیکەی ١١ مانگ دوای ئەو شەڕەی کە لە ئەنجامى هێرشەکانى حەماس بۆ سەر شارۆچکەکانی ئیسرائیل لە ٧ی ئۆکتۆبەردا ده‌ستیپێكرد.
 هەروەها ملیارەها شیکڵی دیکە بۆ گەشەی کەرتی تەکنەلۆژیای پیشکەتوو تەرخان دەکرێت، دوو ملیاریش بۆ پێشخستنی کەرتی خانووبەرە، دوو ملیار شیکلی دیکەش بۆ بەهێزکردنی تیمەکانی پاسەوانی و بەرگرى لە شارۆچکەکان و بەهێزکردنی پۆلیس تەرخان دەکرێت.
 لە لایەکی دیکەوە نوێنەرانی کوتلەى تەحالوفى یەهودى "يهدوت هتوراة" ڕایانگەیاند کە هەفتەی داهاتوو خۆیان لە دەنگدان لەسەر بودجە دەپارێزن، تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت، لەنێویاندا یەکلاییکردنەوەی قەیرانی بودجەی پەروەردە بۆ جولەکەکانی "هاریدی" توندڕەوی ئایینی.
 بە هەمان شێوە ئاژانسی بلومبێرگ لە ڕاپۆرتێکی درێژدا کە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاندووە، دوای دواکەوتنى پەسەندکردنی بودجەی زایۆنی بەهۆی شەڕی بەردەوامی غەززە بۆ ماوەی نزیکەی 11 مانگ نیشانەى لەرزۆکی ئابووریی زایۆنیستییە لە "A+". بۆ  "A"، بەپێی هەواڵەکانى ئاژانسی "بلومبێرگ".
هەروەها ئاماژەدان بە توندبوونەوەی مەترسییە جیۆپۆلیتیکییەکان لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕ لە غەززەدا، دەزگای هەڵسەنگاندنی قەرزی( فیچ ) ئاسۆی داهاتووی خۆی بۆ هەڵسەنگاندنەکە لە ئاستێکی خراپ ونەرێنیدا هێشتەوە، ئەمەش بە واتای ئەگەری دووباربوونه‌وه‌ی دابەزینی كه‌رتی ئابووری له‌ ئیسرائیلدا، بەپێی ئاژانسی "بلومبێرگ"ی ئەمریکی.


287 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2024-09-06
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.