رێپۆرتاژ

تێپەڕبوونی 3 ساڵ بەسەر سەركەوتنە ئاشكراكەدا

بە خەیاڵی كەسدا نەدەهات كە ڕۆژی 24 ی مانگی "شێر" (15/8/2021ز) جیاوازتر دەبێت لە ڕۆژەكانی تر، چونكە لەدوای دوو دەیە لە تێكۆشان و جیهادو خۆڕاگری وقوربانیدان، خۆر لەگەڵ تیشكی ڕووناكییەكەی دا موژدەی ئازادی ئەم وڵاتەو سەركەوتنی ڕۆڵە نەبەردەكانی و دەركردنی دوژمنە شەڕانگێزەكانی هەڵگرتبوو، هەروەها بەڕاستی ڕۆڵەكانی ئەم خاكە سەربەرزە – بەدرێژایی 20 ساڵ – ڕاهاتبوون لەسەر ئەوەی كە جیهاد و تێكۆشان دژی داگیركەران لە ڕۆتنیی ڕۆژانەیان بێت، دەخۆن و دەخۆنەوە و نوێژ دەكەن و جیهاد دەكەن، تاوەكو - لە كۆتاییدا - ناچاریان كرد كە لەبەرامبەر ئازایەتی و نەبەردی و چاونەترسییان خۆڕانەگرێت و لێیان بتۆقێت و ڕابكات.
ئەوەتا ئەمڕۆ ئێمەش – بەفەزڵی خوا – ئاهەنگ دەگێڕین بەبۆنەی یادی 3 ساڵەی ئازادبوونی وڵاتەكەمان و چەسپاندنی یاسای ئیسلامی لەناو جەرگەی قاعیدەدا، ئەو قاعیدەیەی ڕۆژانێك داگیركار دەیكردە بیانوویەك و هۆكارێك بۆ بۆردوومان كردن و بەسەردادان و دەستگیركردن و ئازاردانی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان. بەڵام چاومان و ڕوون و گەش بوویەوە بە ئاهەنگی ساڵیادی ئەم سەركەوتنە ئاشكرایە، لەناوجەرگەی قاعیدەدا، و بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەسەركردەكانی میرنشینی ئیسلامی ئەفغانستان كە چەند وتەو ڕێنماییەكی بە پێزیان پێشكەش كرد.
لەماوەی ئەم 3 ساڵەدا لەئازاد كردنی وڵات و گرتنەدەستی جڵەوی دەسەڵات لەلایەن میرنشینی ئیسلامی ئەفغانستان، حكومەتی میرنشین بەردەوام لەهەوڵدا بووە بۆ ساڕێژكردنی ئەوبرینە قوڵانەی كە ماوەی 40 ساڵە بەهۆی جەنگەكانەوە تووشی ئەفغانستان بووە، ئەمەش بە بەرەو پێشچوون لەبەدیهێنانی كۆمەڵێك دەسكەوتی بەنرخ لە بوارە جیاجیاكاندا، كە لەم چەند خاڵەدا كورتی دەكەینەوە:
ئه‌مان: بڵاو كردنەوەی ئاسایش و ئاشتی لە تەواوی ناوچەكانی وڵاتدا بەشێوەیەك كە پێشتر ئەفغانستان ئەم ئاسایشەی بە خۆیەوە نەبینیوە. هەروەها كۆتایی هێنان بە مافیاكانی كوشتن و بڕین، ئەوەش لەڕێگای جێبەجێكردنی یاسایەكی دادپەروەر و توند كە مافی هاووڵاتی دەپارێزێت، و ڕێگری لە تاوانبار دەكات تاوان ئەنجام بدات.
- پاكسازی: نەهێشتنی ڕواندنی مادە هۆشبەرەكان، لەكاتێكدا ڕواندنی ئەو ماددانە زۆر بەربڵاو بووە لە ماوەی حوكمی داگیركەرو به‌كێرگیراوه‌كه‌یدا، هەزاران ئالودەی مادە هۆشبەرەكان له‌ناوه‌نده‌كانی تەندروستی چارەسەریان بۆ كرا، و دووبارە ئامادە كرانه‌وه‌ بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ ناو كۆمەڵگا، ئەوەش بە كردنەوەی خولی فێركاری و پیشەیی بۆیان.
- چاكسازی: لەناوبردنی گەندەڵی و پاككردنەوەی جومگەكانی دەوڵەت لە گەندەڵكاران، لەكاتێكدا گەندەڵی ڕۆچووبوو لە هەموو جومگەكانی دەوڵەت لە سەردەمی حوكمی ئەمریكای داگیركەردا، كە لەسەردەمی داگیركەردا ئەفغانستان لە پلەی دووەم دا بوو بۆ گەندەڵی لەسەر ئاستی جیهان!
- بوژانه‌وه‌: دروست كردن و ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی جیاواز بۆ بەرەو پێش بردن و دووبارە بونیادنانی ژێرخانی ئابووری لە وڵاتدا، هەر بۆ نمونە چەند دانەیەكی باس دەكەین:
دروست كردنی چەند تونێل و ڕێگایەكی تیژڕەوی نوێ كە نێوانی ویلایەتە جیاوازەكان بەیەكەوە دەبەستێتەوە یاخود نۆژەن كردەوەی چەندین ڕێگا كە تێكچووبوون، وەكو ڕێگای كابوڵ-قەندەهار، و كابوڵ-ڕۆجەر، و قەندوز-تەخار، وتونێلی سالنج و .... تاد.
پێدانی گرنگی تایبەت بە پڕۆژە ئاویە بەردەوامەكان و ئەو وزەیەی لێیەوە بەرهەم دێت، كە خۆی دەبینێتەوە لە دروست كردنی 500 بەنداوی بچوك لە ناوچە جیاوازەكانی وڵاتدا، وهەروەها دروست كردنی چەندین بەنداوی گەورە وەكو بەنداوی (كەمال خان)، و بەنداوی (شاهو عەروس)، و بەنداوی (باشدان)، و دروست كردنی چەند كەناڵێكی ئاوی، وەكو پڕۆژەی كەناڵی ئاوی (قوشتەپە) كە سەرچاوەی ئاودانی زۆرێك لە زەویەكانی باشوری وڵاتە.
- سیاسەتی حەكیمانەی میرنشینی ئیسلامی لە ناوەو دەرەوەی وڵات، لەناوەوەی وڵات بە پارێزگاری كردن و پاراستنی وڵات لە پشێوی و ناكۆكیە ناوەكیەكان دەبێت، هەروەها لەڕێگای دەركردنی بڕیاری لێخۆشبوونی گشتی لەلایەن ئەمیری باوەڕداران بۆ ئەو كەسانەی بەشداریان كردووە لەشەڕەكان دا هاوشانی داگیركەر، و پێكهێنانی ئیدارەیەك كە ئەركی سەرشانی ئەوەیە پەیوەندی بكات بەو كەسایەتیە ئەفغانیە دژەكانمان لەدەرەوە.
بەڵام سیاسەتی دەرەوە پەیوەستە بە هاوكاری ئەرێنی و پێكەوەكاركردنی بونیاتنەر بەپێی بەرژەوەندی هاوبەش، هەر ئەمەش هۆكاری پاڵنەربوو كەچەندین وڵات دووبارە پەیوەندی بكەنەوە بە میرنشینی ئیسلامیەوە لەڕێگەی كەناڵە دیبلۆماسیەكان و بەشێوەیەكی فەڕمی.
لێرەدا ناتوانین كە سه‌رجه‌می ئەو كارانەی حكومەتی میرنشینی ئیسلامی لەماوەی 3 ساڵی ڕابردووی حوكمیدا ئەنجامی داوە كورتی بكەینەوە و باسی بكەین، كە ئەو ماوەیە زۆر كورتە لە بەرامبەر ئەو هەموو كێشە و گیروگرفتانەی لەهەموو بوارە جیاوازەكاندا چەندین دەیەیە لە شەڕ و ناكۆكی بە جێماوە.
بەڵام نابێت ئەوەمان لەبیر بچێت كە ئێمە ئاهەنگ دەگێڕین بە بۆنەەی ساڵیادی سەركەونتە مەزنەكە، كە دروستكەرانی ڕاستەقینەی بەرزی و بڵندی ڕوح و خوێنە پاكەكانیان بەخشی تاوەكو دەوڵەتی ئیسلام دامەزرێت لە خاكی ئەفغانستان كە شەرعی خوا تێیدا بەرز و بڵند بێت و حوكم بكات.
سەلامی خوا لە ڕوحە پاكەكانیان بێت بەردەوام و شە و ڕۆژ، سەلامی خواش لەسەر هەردووی ئەمیری كۆچ كردوومان مەلا موحەممەد عومەر موجاهید و مەلا ئەختەر موحەممەد مەنسور –ڕەحمەتی خوایان لێ بێت- به‌ئه‌ندازه‌ی سه‌دای به‌رزی ئه‌و باگبێژانه‌ی كه‌ بانگ ده‌ده‌ن بۆ سه‌ربه‌رزیی و شكۆمه‌ندی. 

ئاماده‌كردنی: گۆڤاری (الصمود)ی ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان.

وه‌رگێڕانی: پێگه‌ی دووربین - باوكی عومه‌ر

254 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2024-09-09
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.