چوار سەبازی زایۆنی لەباشووری کەرتی غەززە کوژران و پێنجی دیکەیش برینداربوون.
ئا: پێگەی دووربین
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوپای زایۆنی بڵاوی کردەوە: لە ناوچەی ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە ٤ سەربازی کوژراون و ٥ سەربازی دیکەیش برینداربوون، یەکێک لە کوژراوەکان جێگری فەرماندەی فەوجێکی شاکیدە لە لیوای گعفاتیە.
بەم شێوەیە و بەپێی ڕاگەیاندنی فەرمی، ژمارەی کوژراوان لە سوپای زایۆنی لە سەرەتای تۆفانی ئەقساو لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە گەیشتۆتە ٧١٤ کەس.
وتەبێژی سوپای زایۆنی داگیرکەر ئەوەیشی وت: کە ئەو سەربازانە بە هۆی تەقینەوەی باڵەخانەیەکی شاری ڕەفەح کوژراو و بریندار بوون.
چاودێرانی سیاسی و سەربازیش پێیان وایە ئەو ڕێژەیەی کە سوپای زایۆنی بەفەرمی دانیپێدادەنێت زۆر کەمترە لەوەی کە لە ڕاستیدا ڕوویداوە.
|