دهستێوهردانی ڕوسیا له سوریا چ كارهساتێكی دروستكردووه؟
پێگهی دووربین
تۆڕی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: دوای دەستێوەردانی سەربازیی مۆسکۆ بۆ پشتگیری رژێمی سووریا، نزیکەی ٧ هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا لە ماوەی ٩ ساڵدا کوژراون، ئێستایش نۆیهمین ساڵیادی دەستێوەردانی سەربازی ڕووسیایه لە سووریا، کە بە بیانووی "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" دەستی پێکرد.
بەپێی راپۆرتەکە، لانیکەم ٦ هەزار و ٩٦٩ هاوڵاتی مەدەنی، لەوانە دوو هەزار و ٥٥ منداڵ، گیانیان لە دەست داوە بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی کە ڕووسیا لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا ئەنجامی داون لەو کاتەوەی لە ٣٠ی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠١٥ دەستێوەردانی سەربازی لەم وڵاتە دەست پێکردووه، ئهوهی بهدیی دهكرێت ئهوهیه كه زیاتر له ٣٦٢ هێرشی هێزەکانی ڕووسیای وەک "کۆمەڵکوژی" ههژمار دهكرێ . وهك له راپۆرتەکەیشدا ئاماژەی بهوهكراوه کە ڕووسیا لە هێرشەکانیدا 1٢٥١ ناوەندی گرنگی مەدەنی کردووەتە ئامانج، لەوانە ٢٢٤ قوتابخانە، ٢٠٩ دامەزراوەی پزیشکی و ٦١ بازاڕ.
راپۆرتەکە بەڵگەی کوژرانی ٧٠ کەس لە ستافی پزیشکی ئاماكردووه، لەوانە ١٢یان ژنن، ههروهها ٢٤ کەس لە ستافی ڕاگهیاندنكاران بهركهوتوون و كوژراون زۆرینهیان لە پارێزگاکانی حەلەب و ئیدلیبن
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە هێرشە ئاسمانییە چڕەکانی هێزەکانی ڕووسیا، بەتایبەتی دژی کۆمەڵگە مەدەنییەکان، بوونەتە هۆی شەپۆلی گەورەی کۆچ و ئاوارەبوون. کە بهو هۆیهوه نزیکەی ٤.٩ ملیۆن هاوڵاتی مەدەنی كۆچیان كردووه، زۆربەیان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلب و ناوچەکانی باشووری شامهوهن.
|