هەواڵ

تۆفانی تەلئەبیب: ٨ کوژراوی سەهیۆنی و زیاتر له‌١٠ برینداری تر بەهۆی کردەوەیەکی دووانەییه‌وه‌


پێگه‌ی دووربین
فەلەستینییەکان کردەوەیەکی چەکدارییان لە ناوەڕاستی شاری تەلئەبیب و یافا ئەنجامدا کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆرو برینداربوونی کەسانێک، بەپێی ڕاگەیاندنی عیبری. میدیا ئیسرائیلییەکان باسیان لەوە کرد کە "حەماس ٧ی ئۆکتۆبەر دووبارە دەکاتەوە بەڵام ئەمجارە لە تەلئەبیب".
هەواڵە سەرەتاییەکان جیاوازییان هەبوو سەبارەت بە ژمارەی کوژراو و بریندارەکان. ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هەیۆم" ئاماژەی بەوە کرد کە ژمارەی کوژراوەکانی هێرشەکەی یافا گەیشتە ٨ کەس، هەندێک سەرچاوەی عیبری باسیان لە ٦ برینداری سه‌خت و مەترسیدار کرد.
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە ١٠ برینداری هەیە کە ٦یان لە دۆخێکی مەترسیداردان، لە کاتێکدا ڕادیۆی سوپای ئیسرائیلی باسی لە ٤ برینداری مەترسیدار کرد.
چاودێران ده‌ڵێن: ئەمە گەورەترین کردەوەیە کە تەل ئەبیب لە دوای ڕاپەڕینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٠ەوە بەخۆیەوە بینیوە.
ماڵپەڕە هەواڵییەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە دوو جێبەجێکارە فەلەستینییەکە چەکی ئۆتۆماتیکیان بەکارهێناوە بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە.


153 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2024-10-01
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.