عێراق پێویستی به 100 ملیار دۆلاره بۆ نۆژه‌ن كردنه‌وه!
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ڵێ: عێراق پێویستی به بڕی 100 میلیار دۆلاره بۆ چاكسازی بچنه‌یی و ناوچه خاپووركراوه‌كان و شاره رووخاوه‌كانی ده‌رئه‌نجامی شه‌ڕ كه پێویستییان به نۆژه‌كردنه‌وه‌یه!
له كاتێكدا واشنتۆن رایگه‌یاند كه ده‌یان كۆمپانیای ئه‌مریكی ئاماده‌یی نۆژه‌نكرده‌وه‌یان هه‌یه له عێراق.
عه‌بادی له مه‌كۆی ئابووری جیهانی له داڤۆس روونی كرده‌وه كه ووڵاته‌كه‌ی پێویستی به كۆمه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و هاریكاری ده‌یان پرۆژه‌یه.
وه عێراق ئاماده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ربڕیوه له‌مانگی داهاتوودا واژووی وه‌رگرتنی 18 ملیار دۆلار له كوێت به‌یارمه‌تی بانكی نێوده‌وڵی بكات بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی..
كوێت له نێوان 12 تا 14ی مانگی داهاتوودا كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامده‌دات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق، به به‌ژدارییه‌كی به‌رفراوان له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیی و بیانییه‌كان و دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وایه‌تییه‌كان.
وه‌زیری پلاندانی عێراق سه‌لمان جه‌میلی گووتی: حوكومه‌تی عێراق ئاماده‌ی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كۆنگره‌ی هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه بۆ ئه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت هه‌یه بۆ پرۆژه‌ی ستراتیژیی له ده‌وڵه‌ته دراوسێكان هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
له لایه‌كی تر بالیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند كه 400 كۆمپانیای جیهانی به‌ژداری ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌كه‌ن و له نێویشیاندا 100 كۆمپانیای گه‌وره‌ی ئه‌مریكی ئاماده‌ن بێنه ناو خاكی عێراق بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه.