پرسه‌نامه‌ی مامۆستا كرێكار بۆ كۆچی دوایی مامۆستا كامه‌ران كه‌ریم
پرسه‌نامه‌ی مامۆستا كرێكار
بۆ كۆچی دوایی مامۆستا كامه‌ران كه‌ریم
دووربین: مامۆستا كرێكارپرسه‌نامه‌یه‌ك بۆ كۆچی دوایی مامۆستا كامه‌ران كه‌ریم ده‌نوسێت و تێداده‌ڵێت: بە دڵێکی پڕ ناسۆرو خەمەوە هەواڵی کۆچی دوایی ناکاوی برای بەڕیزو موجاهیدی سەرکەوتووی تاقیکردنەوەو داعی چالاک و عەقیدە پاکمان مامۆستا کامەران کەریممان پێگەیشت کە ئەمڕؤ3/6/1439 بەرامبەر 18/2/2018 لە ماڵی خۆیداو زۆر بێنازانە گیانی سپارد..!
له پرسه‌نامه‌كه‌دا كه له پێگه‌ی فه‌رمی ڕه‌وتی شاخ بڵاو كراوه‌ته‌وه ڕێبه‌ری ڕه‌وتی شاخ به‌م شێوه‌یه باس له مامۆستا كامه‌ران كه‌ریم ده‌كات: برای کۆچکردوومان خوێندکارێکی جیددی دینەکەبوو. خەمخۆرێکی سەرڕاستی تەوحیدەکەبوو. خاوەن هیممەت و هەستێکی قیامەتیی بەرزبوو. جوامێرێکی پشوودرێژو داعییەکی هیواگەش بوو. ئارامگرێکی دلێربوو بەرامبەر نەفس و خۆگرێکی سەلەفانەبوو لە رووی طاغووتانی کوردایەتییدا. نە مەحروومکردن لە ماف و نە زیندان و نە ئەشکەنجەو نە هیچ بەربەستێکی ڕیگا کاریگەریی لەسەر دیدو رێ و بزاوت و هەڵوێستی ئیماندارانەی دروستنەکرد. بە پێچەوانەوە هەموو کۆسپەکانی رێی زیاتر دەبوونە مایەی رەسەنبوونەوەی مەنهەجەکە لە لای. رۆیشتنی زانای وا بە دڵنیاییەوە کەلێنی گەورە بەجێدەهێڵێت بەڵام یەقینمان هەیە کە هەموو بزاوت و سرەوتێکی وجود بەپێی قەدەری خوای تاکوپاکەو ئێمەش تەسلیمین و رازین بە هەموو قەدەرێکی خوای خاوەنمان..
له كۆتاییدا مامۆستا كرێكار ده‌پاڕێته‌وه و ده‌ڵێت: خوای گەورە بیخاتە بەر شنەی رەحمەتی بەرفراوانی خۆی کە هەموو شتێکی گرتۆتەوە. خوای میهرەبان سوکنایی دڵی هاوسەرو ئەولادو کەسوکارو قوتابیانیشی بدات .. ئامین
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه له پێگه‌ی فه‌رمی ڕه‌وتی شاخ بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌م لینكه‌وه ده‌توانن بیبینن:
http://www.rawtyshax.com/Drizha2.aspx?id=26&LinkID=13
|