بیروڕا

ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌بوو به‌كری به‌غدادی بۆ چی رووخا؟

ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌بوو به‌كری به‌غدادی بۆ چی رووخا؟

ئه‌مه‌ ناونیشانی ئه‌و پرسیاره‌ بوو كه‌ پێگه‌ی دووربین له‌میانی دیدارێكیدا ئاراسته‌ی به‌ڕێز مامۆستا كرێكاری كرد: ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌:

هۆکار زۆرن. هۆکاری ناوەکی و هۆکاری دەرەکیی.. هۆکاری سەرەکی ناوەکی نەبوونی فرەدیدیی بوو، کە ئەو هەموو خوێنڕێژییەی لێکەوتەوە. هەردەبوو ئەو هەموو کوشتارە ناهەقەی لەو خەڵکەو لەو هەموو جیهادییانە کرا دەولە بگەێنێتە ئەوەی کە زانایەکی شەرعناس روویان تێنەکات و ئاوا لایەنگرانی هەڵوەرێن.. ئەمە چۆن دەشەرعێنرێت کە کەسانێکی عەشیرەتێکی وەکو (شعێطاط) کە گوایە لە بەیعەتدانیان پەشیمانبوونەتەوە بەڵام دوایی حەملە بکرێتە سەر ناوچەکەیان و 700 پیاویان بکوژرێت بەم تۆمەتە؟! یان زیاتر لە 3500 موجاهیدی بۆ خوا لێبڕاو لە جەنگەکانی دەولەدا دژ بە ئەنصارو قاعیدەو ئەحرارو ئەوانیتردا کوژران! ئەبومحمـدی قەحطانی وەزیری راگەیاندنی دەولە رحمەاللە دەیووت (سنحرر المحرر) واتە ئەو ناوچانەی ئازادکراون لە رژێمی بەششار ئازادیان دەکەینەوە لە کۆمەڵە جیهادییەکانی تر کە دەولە بە کافری دانابوون ! یان موجاهیدی طالیبانیان لەو دوورەوە گرت و لوغمیان خستە ژێریان و بە کۆنترۆڵ تەقاندنایننەوە بە تۆمەتی ئەوەی ئەمانە بە پەیمانی سایکس پیکۆ رازین!! داماوێکی ئەفغانی چوازانێت سایکس پیکۆ چییە؟! ئێ عاقیبەتی ئەمە هەر ئەوەیە کە شمشێرەکەت بەر سەری خۆت دەکەوێتەوە.. پاشان هۆکاری دەرەکی. دەولە جگە لە ئەردەن هێرشی کردە سەر هەموو ئەوەی دەستی گەیشتنێ.. خەتەرترینیان تورکیابوو. چونکە دەبوو ئەوەیان لەبەرچاو بێت کە تورکیا چاوپۆشی لەوەکرد کە بەهێزببن، چاوپۆشی لەوە کرد کە 000ر35 دینداری دنیا لە تورکیاوە هاتنە ریزیانەوە.. ئەو کاتەی لە حەلەب و ئیدلیب بەهێزبوون، ئەو هەموو چەکەیان لەرێی سنووری تورکیاوە تەئمین کرد. دوایی بە سیاسەتی هەڵەی خۆیان تورکیایان _کە لەژێر تین و فشاری ناتۆدابوو_ راکێشایە بەرەی بەرامبەر خۆیان. دەولە _خواش دەیزانێت_ دەیتوانی بەو هەموو ئیمکانیاتەی کەوتە بندەستی دەوڵەتێکی بەهێز دروست بکات. ئەگەر پشوودرێژانە بکەوتایەتە دامەزراندنی دەزگاکانی سیستمی خیلافەت.. دەولە هەشت ملیۆن کەسی لەژێر دەستدابوو، 5ر31 ملیار دۆلاری لە بانکەکاندا دەسکەوتبوو، واریداتیشی زۆر بوو، چەکی نوێی سێ لیوای سوپای عێراقی کەوتبووە بندەست، سەدهەزار چەکداریی هەبوو. جگە لە فڕۆکە هەموو چەکێکی مۆدێرنی هەبوو. پارەی ئیسلامی هێنابووەوە کایەوە.. پسپۆڕێتی لە هەموو بوارەکانی ئیدارەی دەوڵەتدا هاتبووە بەردەست.. بە راگەیاندنی خیلافەتەکەش دەکرا ئەو فەراغە پڕکاتەوە کە نزیکەی سەد ساڵە لە ئوممەتەکەدا هەیە. دەیتوانی _لەجیاتی ئەوەی بە شۆفڵێک ساترە خۆڵەکەی سنوری عێراق و سوریا لابدات_ پشوودرێژانە خۆی بە دانیشتوانی ووڵاتەکانی دەوروبەریی بیناکات (وەکو ئیران بە عێراق و بە بەحرەین و بە پاکستان و بە شیعەی ووڵاتانی تر خۆی بینادەکات) و لەگەڵ ووڵاتانی تریشدا دەیتوانی پراگماتییانە (سیاسەتی بەرژەوەندیی پاراستن) رەفتاربکات، هەروەکو کە لەسەرەتایدا لەگەڵ ئەردەندا کردی..  پێم وایە هەبوونی دەولە خراپیی زۆری لێکەوتەوە، بەڵام نەمانیی کارەساتی زۆری لێکەوتۆتەوە.. دەولە لەم سەدەی بیستویەکەمدا دیدوڕێی بزاوتی توندڕەویی وەهابێتییەکەی کردبووە مەنهەجی دین و دنیا، کە پڕە لە غلوو  و تەکفیرکردن.. 

4672 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-02-20
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.