ده‌نگدان له نێوان فڕوفێڵی عه‌لمانیی و وه‌همی ئیسلامییدا
نووسینی: مامۆستا موسلیمی ڕزگاری
ته‌رازووی مه‌حكه‌م له نێوان فڕوفێڵی عه‌لمانی و بانگه‌شه‌كارانی دیموكراتی و وه‌همی گێڕانه‌وه‌ی حوكمی خوایی له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌كان
گۆڕانی واقیع وگرتنه‌به‌ری هۆكاری جیاواز، تورهگهیهكی به‌تاڵه بۆ كه‌سی رێبوار:
دونیای ئه‌مڕۆ به‌ره‌و ئاقارێكی زۆر ته‌م ومژاوی ده‌ڕوات به‌جۆرێك ژماره‌ی نه‌زانه‌كان وبه‌ناو زاناكان وگومڕابووهكان زۆر به خێرایی به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌ڕوات. ته‌وژمێكی رۆژئاوایی زۆر ترسناك له ووڵاتانی موسڵمان له هه‌ڵكشاندایه، ئه‌و ئاڕاسته‌یه بریتییه له بازاڕگه‌رمی ده‌نگدان وگه‌یشتن به حوكم له ژێر چه‌تری درۆیینه‌ی زۆرینه ودیموكراسی توێكڵ بریقه‌داری ناوهڕۆك بۆگه‌ن وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و ڕاكێشانی ئیسلامییه‌كان بۆ ناو گۆڕه‌پانی په‌رله‌مان به‌جۆرێك ئه‌وان ئه‌مڕۆ به جیهادی گه‌وره‌ی سه‌رده‌م ناوزه‌ردی ده‌كه‌ن! پێیان وایه له‌م ڕێیه‌وه ده‌توانن له چاوتاریكی خۆر رزگاربكه‌ن! به‌داخه‌وه هه‌ندێك جار چوونیشیان بۆ په‌رله‌مان قه‌تیسی ده‌كه‌نه‌وه ئایا كێ ده‌بێته چاودێری خه‌زێنه‌كان نه‌وه‌ك مه‌سه‌له‌كه گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری حوكمی خوایی بێت وه به‌رپێگرتنی گۆڕین وجێ گۆڕكێكردنی یاساكانی قورئان. پێمان وایه دواجار ته‌نها ئاڕاسته وبروسكهی په‌یامی ئه‌هلی ده‌عوه وجیهاد ده‌بینرێ وباش ده‌بیسترێ ئه‌وانی تر ده‌بنه كهف وكوڵ .
ده‌نگدان وصندوقی زبڵدان: سه‌ره‌تا پێویسته هه‌قیقه‌تی په‌رله‌مان وناوهڕۆكهكهی بناسین وبزانین پاشان حوكمی شه‌رعی به‌شداریكردنی زۆر جوان روون ده‌بێته‌وه، وه پاش روون كردنه‌وه‌ی پێویست، بۆ كه‌س نییه پێچه‌وانه‌ی ده‌قی راسته‌وخۆ بجوڵێته‌وه به بۆچون و پێباشبوونی خۆی و هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی چونكه گه‌رنا ئه‌وكات رێگای گومڕابوون ده‌گرێته به‌ر، خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ ( وَأَنِ احْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللَّـهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ عَن بَعْضِ مَا أَنزَلَ اللَّـهُ إِلَيْكَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللَّـهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ ﴿49﴾ أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّـهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ ﴿50﴾ المائدة) واته: حوكم به‌وه بكه كه دامان به‌زاندووه، به دوای هه‌واو وئارهزووهكانی ئه‌هلی شیرك وكوفر مه‌كه‌وه ئاگاداربه و خۆت بپارێزه له‌وه‌ی لاتبدهن له به‌رنامه‌ی قورئان، ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه پشتییان هه‌ڵكرد و به‌و حوكمه رازی نه‌بوون ئه‌وه بزانه خوا ده‌یه‌وێ به‌هۆی هه‌ندێك له تاوانه‌كانییان سزایان بدات، به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵك له خه‌ڵكی له رێگای ڕاست لایانداوه. ئایا ئه‌وان داوای حوكمی خراپی سه‌رده‌می نه‌فامی ده‌كه‌ن، ئایا كێ حوكم وبڕیاری له هی خوا باش وجوانتر ورێكوپێك تر بێت، لای كه‌سانێك بڕوای ته‌واویان هه‌یه. ئه‌وه‌ی له‌م دوو ئایه‌ته به كورتی وه‌ریده‌گرین بریتییه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه زۆر به كورتی :
1 - واجب بوونی حوكم كردن به قورئان به ته‌نها نه‌وه‌ك تێكه‌ڵ كردنی هه‌وا وئاره‌زووی خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ قورئان یان ئایه‌تی خوا بخرێته به‌ر ده‌نگدانی ناو هۆڵی په‌رله‌مانی شیركی
2 - زۆری هه‌وا وئاره‌زووی خه‌ڵكی وه‌ك كه‌مییه‌كه‌ی وایه هه‌ردووكیان به ره‌هایی ره‌ت كراوه‌یه بۆیه شه‌رعییه‌ت دان به په‌رله‌مان بریتییه له شه‌رعییه‌ت دان به هه‌قی خه‌ڵكی بۆ ده‌ست نیشان كردنی هه‌ق له‌لایه‌ن زۆرینه .
3 - هۆشداری دانی خوای گه‌وره بۆ ئیمانداران له لادان یان ته‌نازول كردن له به‌شێك له به‌رنامه‌ی خوا كه ئه‌وه به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی دووباره بۆته‌وه، وه ئه‌وه‌ش دێته جێ به خستنه به‌ر ده‌نگدانی حوكمی خوایی!؟
4 - زۆربه‌ی خه‌ڵكی به دوای هه‌وا وئاره‌زووی خۆیان ده‌كه‌ون كه ئه‌وه‌ش شه‌رعیه‌ت دانه به گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له لای زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وه‌ش هه‌ڵبه‌ته خۆی له ده‌نگدانی په‌رله‌مانی جاهیلی ده‌بینێته‌وه .
5 - لای ئێمه هه‌موو جۆره‌كانی حوكم جگه له حوكمی خوایی بریتییه له حوكمی جاهیلی كه "جمله وتفصیلا" ره‌ت كراوه‌یه، هۆڵی په‌رله‌مانیش بریتییه له هۆڵی شیركی كه كۆمه‌ڵێك كه‌س خۆیان ده‌كه‌ن به مشرع وحوكم ویاسا داده‌ڕێژن به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌وا وئاره‌زوویان تێك ده‌كاته‌وه .
6 - هه‌ندێك له بانگخوازه ئیسلامییه‌كان زۆرجار (إن الحكم إلا لله) بۆ به‌رامبه‌ر ده‌خوێننه‌وه به‌ڵام چونیان بۆ په‌رله‌مان جێ به‌جێ كردنی ئه‌م داوایه له‌ناو خۆیدا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت دانه به خه‌ڵكی تر كه ده‌نگیان هێناوه بۆ حوكم كردن به غه‌یری قورئان .
باسی په‌رله‌مان مه‌سه‌له‌یه‌ك نییه كه حاڵ شڕ وكۆڵهوارهكان قسه‌ی جدی له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ به بابه‌تییانه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین نه‌وه‌ك وه‌ك كه‌سێكی بوغز له زگ یان دڵ چه‌په‌ڵ به‌رامبه‌ر حیزبێكی ئیسلامی دیاریكراو له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی شه‌خصی یان حیزبی به‌ڵكو ئێمه باس له مه‌نهه‌ج ده‌كه‌ین، خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ (وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّـهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ ۗ وَمَن يَعْصِ اللَّـهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُّبِينًا ﴿36﴾ الأحزاب) واته: بۆ هیچ پیاو وئافره‌تێكی بڕوادار نییه كاتێك خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بڕیاری هه‌ر كارێكیان دا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه كه سه‌رپشك بن له كاره‌كه‌یاندا، هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌وه به‌ڕاستی گومڕابووه گومڕابوونێكی ئاشكرا. ئه‌وه‌ی له ده‌نگدانی په‌رله‌مان ده‌بینرێ بریتییه له پێدانی هه‌لێكی قانونی ناشه‌رعی بۆ سه‌رپشك كردنییان بۆ ده‌نگدان به رازی بوون یان ره‌ت كردنه‌وه‌ی حوكمی خوایی كه‌واته چوونه ده‌نگدانی په‌رله‌مانی شیركی گومڕابوونێكی زۆر روون وئاشكرایه له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت دانه به‌و پرۆسه‌یه. پیسی و بۆگه‌نی ئه‌م كاره ئه‌وه‌نده ناڕه‌وایه زه‌وی وئاسمانی پڕكردووه. وه ئه‌ركی سه‌ره‌كی په‌رله‌مان بریتییه له یاسادانان كه ئه‌وه ته‌نها هه‌قی خوای په‌روه‌ردگاره كه‌سانی تر به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌و مافه‌ی خوایان زه‌وت كردووه، هه‌ندێك جار ده‌وترێت په‌رله‌مان ئه‌ركی تریشی پێسپێردراوه به‌و مانایه‌ی كه ته‌نها یاسادانان نییه! سبحان الله واته یاسادانان ئاساییه بدرێته غه‌یری خوا ئه‌وه شتێكی بچووكه لایان. بێ په‌رده و زۆر به راشكاوانه ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نین ده‌نگدانی په‌رله‌مانی شیركی بریتییه له هۆكاری ڕاسته‌وخۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كتاپه‌رستی "التوحید" كه هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ئه‌ركی هه‌ره سه‌ره‌كی ئه‌وان بریتی بووه له بڵاوكردنه‌وه و بانگه‌وازی كردن وچه‌سپاندنی یه‌كتاپه‌رستی وه‌كو خۆی به هه‌موو پێكهاته ولق وپۆپهكانیانهوه .
په‌رله‌مان شیركه وچوونه ناو په‌رله‌مان ده‌تخاته بازنه‌ی شیركه‌وه: هه‌روه‌ك امام الشنقیطی له ته‌فسیره‌كه‌ی خۆیدا له "اضواء البیان" ده‌فه‌رموێ شیرك له حوكم بریتییه له شیرك له عیبادهت، په‌رله‌مانیش په‌تێكی راسته‌وخۆی نه‌پساوه‌یه به حوكمی شیركی. له‌كاتی بچوكترین ناكۆكیدا خوای په‌روه‌ردگار داوامان لێده‌كات بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر قورئان وسوننه‌ت نه‌وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی وه‌ك حوكم كردن به قورئان كه هیچ خیلافی له‌سه‌ر نییه بچیته ناو په‌رله‌مان كه یاسا به هه‌واو ئاره‌زووی زۆرینه ده‌رده‌كات، هه‌روه‌ك خوا ده‌فه‌رموێ (فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّـهِ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّـهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا ﴿59﴾ النساء) ، كه‌واته ئه‌م په‌یامه بۆ ئه‌وانه‌یه كه ئیماندارن به خوا ورۆژی دوایی، ئاخر كاركردنی ئیسلامییه‌كان هه‌ر جارێك له‌سه‌ر په‌تێك كێشه ومه‌ترسی زۆر گه‌وره‌ی دروست كردووه، دوا حهبلیش په‌رله‌مانی جاهیلی بوو كه شووم و قهشانێكی ئه‌وتۆی به‌سه‌ر ته‌وژمی ئیسلامی هێنا به جۆرێك كه‌سایه‌تی خوێنتاڵی ئه‌وتۆی خسته كایه‌وه وا بڕوات چه‌ندین ساڵ ته‌مه‌نی بانگه‌وازی ئیسلامی پیرده‌كات و لاوازی ده‌خاته ناوه‌ڕۆكی بانگه‌وازه‌كه .
جیاوازی كردن له نێوان "القائل" و "القول": له مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدان زۆرجار فه‌توای هه‌ندێك زانای هاوچه‌رخ ده‌هێننه‌وه، بۆ نمونه ابن عوسه‌یمین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت بریتییه له‌وه‌ی ئه‌وه‌نده جه‌خت له‌و كه‌سه ده‌كه‌نه‌وه وه‌كو كه‌سێكی ناسراو ئه‌وه‌نده جه‌خت له‌وه ناكه‌نه‌وه كه چی ووتوه و چۆن شی كردۆته‌وه وبه‌چی به‌ستۆته‌وه (چونكه به‌ستانه‌وه‌ی په‌رله‌مان به مه‌سه‌له‌ی شیرك وته‌وحید په‌رله‌مان خۆی له خۆیدا پوچ وبێ به‌ها ده‌بێت)، ئێمه له تێگه‌یشتنی سه‌له‌فییانه كه لوتكه‌ی تێگه‌یشتنه له ئیسلام ئه‌وه فێربووین كه به‌دوای نه‌هج بكه‌وین نه‌وه‌ك شه‌خص وزهوات، وه پاشان به درێژایی مێژووی زانایانمان ناتوانرێت ناوی یه‌ك زانا بهێنرێته‌وه كه له هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ك پێكابیهتی! له لایه‌كی تره‌وه زۆرجار باس كردن وناوهێنانی ئه‌وانه‌ی پێشتر باوه‌ڕیان به په‌رله‌مان نه‌بووه وبه كوفریان زانیوه به‌ڵام ئێستا قه‌ناعه‌تییان پێیه وا پیشان ده‌درێت كه ئه‌وانه پێشتر هه‌ڵه تێگه‌یشتبوون!؟ به‌ڵام ئێمه قه‌ناعه‌تمان وایه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه وپهشیمانبوونهوهی ئه‌وانه ته‌نها ئه‌وه‌یه كه هه‌وا وئاره‌زووی خۆیان پێشی به‌ڵگه شه‌رعییه‌كان خستووه، وه ده‌نگدانی په‌رله‌مان لای ئێمه له مه‌سه‌له ئوصولییهكانه نه‌وه‌ك فروع! وه ده‌بێ بشزانرێت هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه ده‌هێنرێته‌وه بۆ شه‌رعییه‌ت دان به په‌رله‌مان له چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی ئوصولی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه هیچ سه‌نگایی وقورسییهكی نییه .
سوێندی باتیڵی كوفری په‌رله‌مان: هه‌رگیز له‌وه تێناگه‌م كه ئیسلامییه‌ك به حیساب كاربكات بۆ گێڕانه‌وه‌ی حوكمی خوایی، له‌و لاشه‌وه سوێند بخوات وبڵێت(اقسم بالله العظيم أن أكون مخلصاً للملك والوطن وأن أحافظ على الدستور) هۆشه‌كان به‌ره‌و چ ئاڕاسته‌یه‌ك رۆیشتوون كه سوێند بخۆی به خوای گه‌وره پارێزگاری له ده‌ستور بكه‌ی!؟ چ ده‌ستورێك ده‌ستوری كوفی وشیركی! ئه‌وه چه‌نده دڵ چه‌په‌ڵی و كرمنی و بهدقهرارییه به‌و ئاڕاسته‌یه كاربكه‌یت كه چه‌مك وبنهما ئیسلامییه‌كان كڕین وفرۆشتنی له‌سه‌ر بكه‌ی وپاشانیش به نرخێكی كه‌م بیفرۆشیت .
ئه‌رێ خه‌ڵكینه ده‌زانن ده‌نگ به چ په‌رله‌مانێك ده‌ده‌ن؟!: هه‌موو بڕیاره‌كان كه ده‌رده‌چێت به ده‌نگی زۆرینه‌یه! سبحان الله ئه‌وه‌ی بچێت بۆ په‌رله‌مان ده‌بێت به حوكمی زۆرینه رازی بێت كه ئه‌مڕۆ خوایه‌كی هاوچه‌رخه بۆ خۆیان داتاشیوه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه كه‌سێك به دوای هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان كه‌وتوون هه‌ر بۆیه‌ش ده‌ڵێین ئه‌وانه ریوه‌ڵه ومردهڵه وكزوكهنهفتهتن گه‌رنا چۆن جورئه‌تی ئه‌و كاره مه‌ترسیداره ده‌كه‌ن ، سه‌یركه‌ن په‌رله‌مان له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌ك به‌رێوه ده‌چێ (تصدر قرارات كل مجلس من المجلسين بأكثرية أصوات الأعضاء الحاضرين ما عدا الرئيس إلا إذا نص هذا الدستور على خلاف ذلك). له‌لایه‌كی تره‌وه گه‌ل ده‌سه‌ڵاته‌كان دیاری ده‌كات (الأمة مصدر السلطات) نه‌وه‌ك شه‌رع ببێته پێوه‌ر بۆ گشت مه‌سه‌له‌كان. گه‌لیش ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه جێ به‌جێ ده‌كات به‌و شێوه‌یه‌ی كه له ده‌ستور هاتووه كه‌واته گه‌ل پابه‌ند ده‌كرێ به ده‌ستورێكی شیركی كه به هه‌وا وئاره‌زووی كۆمه‌ڵێك نوێنه‌ر دانراوه به‌و شێوه‌یه‌ی كه له ده‌ستور روون كراوه‌ته‌وه (تمارس الأمة سلطاتها على الوجه المبيّن بالدستور)، ئه‌ركی یه‌كه‌می په‌رله‌مان بریتییه له یاسادانان (التشريع هو الوظيفة الأولى للبرلمان). خوای په‌روه‌رده‌گار گشت پێغه‌مبه‌رانی ره‌وانه كردووه وه ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندوون كه ئه‌وه‌ی كه‌سێك یان شتێك بكاته شه‌ریك وهاوبه‌ش له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره ئه‌وه هه‌موو كرده‌وه چاكه‌كانی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه و ده‌بێته كه‌سێك له‌وانه‌ی كه سه‌رشۆڕی دونیا وقیامه‌ت بووه، ده‌بزانه ئه‌ركی سه‌ره‌كی په‌رله‌مان بریتییه له‌ناوبه‌ری یه‌كتاپه‌رستی ودانانی كه‌سی تر به مشرع له غه‌یری خوای گه‌وره (وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﴿65﴾ الزمر) كه‌واته ئه‌و دڵخۆشییه چییه كه هه‌ندێك كه‌سی سه‌ر شه‌ق ورۆژ ره‌ش به دوای هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان كه‌وتوون و وازیان له به‌رنامه‌ی خوای گه‌وره هێناوه، ئه‌وه چ گیركهوتنێكه دڵتان پێخۆشه كه گه‌وره‌ترین شت له‌ده‌ست بده‌ن، كه پێغه‌مبه‌ران علیهم السلام شه‌ونخونییان بۆ كردووه وپێغه‌مبه‌ری ئێمه‌ش صلی اللە علیە وسلم شه‌ڕ وكوشتاری له‌سه‌ر كردووه!؟
په‌رله‌مان بریتییه له داتاشینی خوایه‌كی باتیڵ: ئه‌وانه‌ی پێشوو هه‌رگیز رهبان و أحبار به رۆزیده‌ر و دروستكاریان نه‌زانیوه (اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّـهِ ﴿31﴾ التوبة) به‌ڵكو له رێگای گوێڕایه‌ڵی كردن و یاسادانان و حه‌رام كردن وحهلال كردن بوو، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له په‌رله‌مانی جاهیلی به شێوه‌یه‌كی زۆر روون خۆی ده‌بینێته‌وه. هه‌ربۆیه شێخی پایه‌به‌رز محمدی كوڕی عبدالوهاب له په‌رتوكه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (التوحيد الذي هو حق الله على العبيد ) له بابی ( من أطاع العلما‌ء والأمراء في تحليل ما حرم الله أو تحريم ما أحل الله فقد اتخذهم أرباباً من دون الله ) فه‌رمووده‌ی عه‌دی كوڕی حاته‌می الطائی روون ده‌كاته‌وه، كاتێك عه‌دی ووتی: ما عبدوهم یا رسول الله (وای گومان برد كه په‌رستن ته‌نها بریتییه له نوێژ وسوجده رۆژوو!!) پێغه‌مبه‌رصلی اللە علیە وسلم فه‌رمووی (ألم یكونوا یحلون له‌م الحرام ویحرمون علیهم الحلال قال : نعم . قال : فتلك هی عبادتهم) واته: باشه ئه‌ی ئه‌وان حه‌رامییان بۆ حه‌لال نه‌ده‌كرد، حهلالیشییان بۆ حه‌رام نه‌ده‌كرد، ووتی: به‌ڵێ. پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی: ده ئه‌وه په‌رستن بوو بۆیان. ئه‌و كوفره زۆر روونه بۆ هه‌ر كه‌سێك ماف بداته نه‌فسی خۆی كه یاسا دابڕێژێت به هه‌وا وئاره‌زووی خۆی هه‌ڵبه‌ته په‌رله‌مان ئه‌ركی بریتییه له‌و كوفره بۆگه‌نه. به‌ڵگه موحكه‌مه‌كان له قورئان زۆر راشكاون سه‌باره‌ت به په‌رله‌مان كه به ڕه‌هایی یاسا داده‌ڕێژرێ له‌وێ یان دواتر خه‌ڵك پابه‌ند ده‌كرێ به‌م یاسایانه به جێ به‌جێ كردنی ئه‌وه شیركێكی گه‌وره‌یه (وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ ﴿121﴾ الأنعام). باشه ئه‌گه‌ر یاسا داڕێژتن كوفر وشیرك نه‌بێ چ شتێك شیركه، له‌وانه‌یه ئیسلامییه‌كان بڵێن: ئێمه له‌وێ هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م یاسایانه ڕه‌ت بكه‌ینه‌وه! هه‌رچه‌نده له واقیعدا كه نه‌یانتوانیوه! وه په‌یامی بانگهشهكانییان تا ڕاده‌یه‌ك به جیاكه‌ره‌وه‌یه‌كی زۆر راشكاو نابینرێ! به‌ڵام ده‌بێ بزانرێ شه‌رعییه‌ت دان به‌م ده‌زگا وسیسته‌مه كوفرییه خۆی له خۆیدا كوفرێكی ئاشكرایه. به‌ڵگه‌كان زۆر روون وئاشكران كه ده‌قی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ن به‌وه‌ی ئه‌وه‌ی یاسا دابڕێژێ ئه‌وه ده‌بێته موشریك (أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُم مِّنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَن بِهِ اللَّـهُ ﴿21﴾ الشوری) یان (وَلَا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا ﴿26﴾ الکهف).
یه‌ك به‌ڵگه به‌سه بۆ ئه‌وانه‌ی تێنوو وداواكاری هه‌قن: لێره‌دا گرنگی له ژماره‌ی به‌ڵگه‌كان نییه به‌ڵكو یه‌ك به‌ڵگه به‌سه له‌كاتێكدا به‌ڵگه‌كه ڕاست بێت وشێوازی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌كه راست بێت، ئه‌وانه‌ش دڵییان تووشی فیتنه بووه هه‌موو دونیا پڕ بكه‌یت له به‌ڵگه سوودێكی ئه‌وتۆی نییه، كۆمه‌ڵێك وههم وخه‌یاڵی نابه‌جێ ده‌كه‌نه جێداری به‌ڵگه‌ی ڕوون وئاشكرای قورئان. چه‌ند ناخۆشه ئه‌مڕۆ ئیسلامییه‌كان وه‌كو عه‌لمانییه‌كان ده‌نگدانی په‌رله‌مانییان لێبووه‌ته فریادڕه‌س وسوكهڵه سواری مه‌یدانی گۆڕانكاری !
شه‌رم بكه‌ن له خوای په‌روه‌ردگار: كاتێك په‌رله‌مان ده‌كه‌نه مه‌نزڵگای شیركی، سوێند به خوا ئه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆتان هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مان وئه‌وانه‌ش به ده‌نگ ره‌وانه‌ی هۆڵی شیركییان ده‌كه‌ن بێگومان له سه‌رلێشێواوییه‌كی روون وئاشكرادان له‌كاتێكدا خه‌ریكی قه‌بوڵ كردن، گۆڕین، جێ گوڕكێ، ده‌ستكاری كردن شێواندنی به‌رنامه‌ی خوا بن نه‌وه‌ك هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن هه‌مواركردن! چۆن به‌رنامه‌ی خوای په‌روه‌ردگار هه‌موار ده‌كرێ له كاتێكدا هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی تێدا نییه، گه‌لی موسڵمان ئاگاداربه (تَاللَّـهِ إِن كُنَّا لَفِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿97﴾ إِذْ نُسَوِّيكُم بِرَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿98﴾ الشعرا‌ء).
ئه‌وه‌یه رێگای ئێمه: پاك وبێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه هه‌ندێك كه‌س شه‌ریكی بۆ بڕیارده‌ده‌ن له حوكم ویاسادانان به بێ هه‌ق، مه‌نهه‌جییه‌تی ئێمه بریتییه له به‌شداری نه‌كردن له په‌رله‌مانی شیركی و خۆبه‌دوورگرتن له شه‌رعیه‌ت دان به هه‌موو ده‌زگایه‌كی كوفری، ئێمه لێره‌وه ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نین كه ته‌به‌ڕا ده‌كه‌ین له ژیان ودوای مردنیشمان وه كافرین به په‌رله‌مان(قُلْ هَـٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّـهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّـهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿108﴾ یوسف ). زۆر سه‌یرم پێهات ئه‌و كاته‌ی بینیم یه‌كێك له بانگخوازه ئیسلامییه‌كان ده‌یوت: بێده‌نگیش ئیشه! به‌ڵێ ئه‌و بێده‌نگییه‌ی ئێمه ئیشه به‌ڵام ئیشێكی جیاواز له‌وه‌ی تۆ بیری لێده‌كه‌یته‌وه، بێده‌نگییه‌كه‌ی ئێمه بریتییه له ته‌به‌ڕا كردن له شیرك و ئه‌هله‌كه‌ی به‌ڵام ئه‌و ده‌نگه‌ی ئێوه بریتییه له چوونه ناو پرۆسه‌یه‌كی شیركی وكوفری! وه‌ڵامێك بۆ رۆژی دوایی خۆتان ئاماده بكه‌ن، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش به قسه‌ی باق وبریقتان ههڵدهخهڵێت .
په‌رله‌مانتاره‌كان هه‌رگیز دڵتان خۆش مه‌كه‌ن: په‌رله‌مانتاران داوای حه‌صانه وپارێزگاری ده‌كه‌ن له تاغوتان به‌ڵام ئیمانداران ته‌نها خوایه پشت وپه‌نایان ته‌نهاش له‌و ده‌ترسن (الَّذِينَ يُبَلِّغُونَ رِسَالَاتِ اللَّـهِ وَيَخْشَوْنَهُ وَلَا يَخْشَوْنَ أَحَدًا إِلَّا اللَّـهَ ۗ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ حَسِيبًا ﴿39﴾ الأحزاب). وه به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵده‌ستن له‌به‌ر پاداشتی خوایی، هه‌رچه‌نده بێ ده‌سه‌ڵاتیش بن خوای په‌روه‌ردگار ناویان به‌رزده‌كاته‌وه له لای خه‌ڵكی هه‌رچه‌نده زۆر ئازار ده‌چێژن به‌ڵام به عیزه‌ت وسه‌ربه‌رزی ده‌ژین وده‌مرن. ئه‌وه جه‌هلێكی مورهكهبه كه په‌رله‌مان به "الحسبه" بناسێنرێ له‌وێدا ئینكاری خراپه بكرێ و داكۆكی له چاكه بكرێ. نموونه‌یه‌كی جه‌هلی موره‌كه‌ب ئه‌وه‌یه یه‌كێك باسی خانووی بۆ بكه‌ی ئه‌ویش به سه‌وزه ومیوه تێبگات! تێگه‌یاندنی كه‌سێك تووشی كه‌ڵه‌كه‌بوونی دوو جه‌هل بووه پێویستی به هه‌وڵێكی زۆره، هه‌ندێك جاریش ده‌كرێ بڵێین ئه‌سته‌مه .
زۆرینه و كه‌مینه: ئه‌وخودایه هاوچه‌رخه ناهه‌قه بشكێنن هیچی تر مهیڕازێننهوه وزیاتر دایمهتاشن وجوانكاری درۆیینه‌ی بۆ مه‌كه‌ن چونكه ئه‌وه له نه‌هجی قورئانی زۆر روونه. خوای په‌روه‌ردگار پێی راگه‌یاندووین كه سروشتی خه‌ڵكی وایه كه زۆربه‌ی بڕواناهێنن یاخود بڕوا ده‌هێنن به‌ڵام موشریكن هه‌رچه‌ندیش هه‌وڵ وتهقهڵا بده‌ی! (وَمَا أَكْثَرُ النَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ ﴿103﴾ یوسف). بڕوابوون به زۆرینه ده‌تگه‌یه‌نێته گومڕابوون و لادان له‌سه‌ر ڕاسته شه‌قامی خوایی، زۆرینه هه‌میشه درۆ وگۆترهكاری ده‌كه‌ن (وَإِن تُطِعْ أَكْثَرَ مَن فِي الْأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَن سَبِيلِ اللَّـهِ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ ﴿116﴾ الأنعام) زۆرینه له بڕواپێبوونی زانایان وخه‌ڵك به په‌رله‌مان نابێته به‌ڵگه كه دان بنرێ به ده‌نگی هه‌قی ته‌شریع بۆ هه‌ر كه‌سێك كه به زۆرینه هاتۆته سه‌ر حوكم، به‌ڵكو ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی و بابه‌تییانه سه‌یری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكرێ .
په‌رله‌مان وشورا: چه‌ند زیاتر بژی شتی سه‌یر وسه‌مه‌ره‌تر ده‌بینی، سته‌مێكی زۆر گه‌وره‌یه كه په‌رله‌مان بناسرێنرێ به شورا! جیاوازی په‌رله‌مان وشورا، جیاوازی نێوان كوفر وئیمانه، ته‌وحید وشیركه، سوننه وبیدعه‌یه. به چ هه‌قێك ئه‌م لێك چوونه ده‌كه‌ن، شورا بۆ ئه‌وه‌یه چۆن شه‌رع جێ به‌جێ بكرێ، په‌رله‌مان یان دیموكراسی چۆن حوكمی خوایی مناقه‌شه‌ی له‌سه‌ر بكرێ بۆ گۆڕین وههمواركردن وده‌نگدان!! ئه‌مه‌ش له بێ ئه‌ده‌بی وبێ شه‌رمییه (إذا لم تستح فاصنع ما شئت).
هه‌ر چوار ساڵێك كۆمه‌ڵێك تاغوت له ناو هۆڵی جاهیلی: زانایانمان به‌و شێوه‌یه پێناسه‌ی تاغوت ده‌كه‌ن كه هه‌ر كه‌سێك حوكم ده‌گێڕێته‌وه لای غه‌یری به‌رنامه‌ی خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (هو كل ما تجاوز به العبد حدّه من معبود أو متبوع أو مطاع فطاغوت كل قوم من يتحاكمون إليه غير الله تعالى ورسوله صلى الله عليه وسلم). بێگومان حه‌قیقه‌تی په‌رله‌مان گه‌ر وه‌كو خۆی پیشان بدرابایه ئه‌وه هه‌موو موسڵمانێك ره‌فزی ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌قیقه‌تی خۆی پێناسه ناكرێ و نه‌كراوه وه به كۆمه‌ڵێك ڕازاندنه‌وه وقیناع ودهمامكی باق وبریق دهبریسكێندرێتهوه وقهتماغه وبۆیه ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی وه‌ریبگرن. وه هه‌رگیز نابێت كه‌س به فه‌توای هه‌ندێك له ئه‌میر وسه‌ركرده‌ی ئیسلامییه‌كان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێ چونكه پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ (وإن مما أتخوّف على أمتي أئمة مضلين، وستعبد قبائل من امتي الأوثان ، وستلحق قبائل من أمتي بالمشركين) لێره‌دا كۆمه‌ڵێك پێشه‌وای گومڕاكه‌ر رۆڵی ترسناك ده‌گێڕن به‌جۆرێك هه‌ندێك له هۆزی ئوممه‌تی موحه‌ممه‌د په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن به موشریكه‌كان. چۆن به‌ڵگه به‌و كاره‌ی پێغه‌مبه‌ر یوسف ده‌هێننه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌و یه‌كه‌م بانگه‌وازی بریتی بوو له تهبهڕاكردن له شیرك وموشریكین له‌كاتێكدا هێشتا ئه‌و له زیندان بوو!؟ ( أَأَرْبَابٌ مُّتَفَرِّقُونَ خَيْرٌ أَمِ اللَّـهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ ﴿39﴾ یوسف)
پاك وبێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه په‌رله‌مانتاران شیركی بۆ بڕیارده‌ده‌ن (سبحانه وتعالی عما یشركون): ده‌بێت ته‌وبه بكه‌ن وبهراستهقینهییش بگه‌ڕێنه‌وه، گه‌نجانی خوێن گه‌رم كه پڕن له توانا وهێز و ووزه هیچی تر ئه‌م سه‌رمایه گه‌وره‌یه به فیڕۆ نه‌ده‌ن بۆ سه‌رخستنی ئه‌م ئیسلامه، چونكه ئه‌وه ته‌نها كات به‌فیڕۆدانه. وه ئێمه به فه‌زڵی خوا به‌شێك له هه‌قیقه‌ته شاردراوه‌كانی ئه‌م مه‌جلیسه جاهیلییهمان روون كرده‌وه بۆ كه‌سێك كه له به‌ڵگه‌كان تێبگات .
ئه‌وه‌ی خوا رێنموویی بكات ته‌نها ئه‌وه له‌سه‌ر ڕاسته شه‌قامه: ئێمه په‌یاممان به‌و شێوه‌یه هه‌روه‌ك خوا ده‌فه‌رموێ (ذَٰلِكَ هُدَى اللَّـهِ يَهْدِي بِهِ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ۚ وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿88﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ۚ فَإِن يَكْفُرْ بِهَا هَـٰؤُلَاءِ فَقَدْ وَكَّلْنَا بِهَا قَوْمًا لَّيْسُوا بِهَا بِكَافِرِينَ ﴿89﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّـهُ ۖ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ ..... ﴿90﴾ الأنعام) . ده‌بێ ئه‌وه‌ش روون بێ به‌شداری نه‌كردنی ئێمه له ده‌نگدانی شیركی په‌رله‌مان بریتییه له ڕێڕه‌وی گه‌وره‌مان پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم كه نموونه وسهرمهشقێكی باشه بۆمان كاتێك ته‌به‌ڕای كرد له‌وان وكوفرهكهیان وه به‌وه‌ش له غه‌یری خوا ده‌یپه‌رستن، ئێمه به په‌رله‌مان كافرین وه هه‌تا هه‌تایه دوژمنایه‌تی وڕق وكینه له نێوان ئێمه وئه‌وان دایه تاوه‌كو دان ده‌نێن به ته‌وحیدی خوا كه به‌شێكی گرنگی بریتییه له دان نان به ته‌نهایی خوا له حاكمیه‌تی شه‌رعه بێ خه‌وشه‌كه‌ی (قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآءُ مِنكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤْمِنُوا بِاللَّـهِ وَحْدَهُ ﴿4﴾ الممتحنة ).
به‌دیل چییه؟!:
به‌دیل ئه‌وه‌یه ته‌به‌ڕا بكه‌یت له شه‌رعییه‌ت دان به‌و دارونهدوه هاوچه‌رخه‌یه، قه‌ناعه‌تی ته‌واومان هه‌یه به‌وه‌ی ئه‌م ئیسلامه دووباره به هه‌قیقی دێته‌وه ساحه و شانۆی ژیان ته‌نها به بانگه‌واز وجیهاد. گه‌رنا ئه‌و كڵاوهیان نا به‌سه‌ر ئیخوان موسلیمین له میصر پاش هه‌شتا ساڵ هیلاكی وشه‌ونخونی به یه‌ك ساڵ هه‌موو شتێك بووه هیچ، ئه‌وه‌ش نموونه‌یه‌كی زۆر روونه بۆ ئه‌وانه‌ی تا ئێستاش به دوای كڵاوی بابردوو كه‌وتوون وناشیانهوێ په‌ند وه‌ربگرن .
به هیچ جۆرێك ده‌نگ مه‌ده‌ن:
هه‌زار جار ده‌نگ مه‌ده‌ن به عه‌لمانییه روو ره‌شه‌كان، چونكه ئامانجی گڵاوی تریشیان هه‌یه ئه‌ویش پێدانی هه‌لی جۆراوجۆر به‌ناوی جیاواز بۆ قسه‌كردن وهاونشینی له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر به ناشه‌رعی ته‌نیا بۆ چێژی بۆگه‌ناوی! گومان له‌وه‌دانییه ئه‌وان پاش كوفر ئاماده‌سازی ته‌واو ده‌كه‌ن بۆ دروست كردنی فه‌زایه‌كی به‌دڕه‌وشتی. له به‌رامبه‌ریشدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگ مه‌ده‌نه ئیسلامییه‌كان له‌به‌ر ناشه‌رعییه‌تی په‌رله‌مان وبێ توانایی ولێنههاتوویی زۆربه‌یان، كه‌سی وا خۆی هه‌ڵبژاردووه كه هیچ توانایه‌كی شه‌رعی ودونیایی نییه! ئێمه له‌به‌ر هه‌قی برایه‌تیمان ناوی كه‌س ناهێنین. وه پێشمان وایه وازهێنان له‌و ناشه‌رعییانه‌ی سیاسه‌ت وراگهیاندنهكانییان زۆر له‌پێشتر وخێرتر وبه‌ره‌كه‌تی زیاتره، كه‌واته قۆناغی ئێستا ده‌بێت بریتیی بێت له په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی، پاشان په‌یداكردنی هێز، وه دواتر شه‌ڕكردن دژی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به شه‌رعی خوا ڕازی نین وملكه‌چی ته‌نها یه‌ك خوا نابن یان به‌ره‌نگاری به‌رنامه‌ی خوا ده‌بنه‌وه. ئه‌وه شێوازی كرداری گۆڕینی پێغه‌مبه‌ری خوا بووه، وه هه‌موو ڕێگایهكیش جگه له سووننه‌تی ئه‌و سه‌رلێشێوانه... والله المستعان .