به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی كوێرانه
نووسینی: فهد بن صالح العجلان
وه‌رگێڕانی: پێگه‌ی هه‌واڵی دووربین
زۆرێك له‌و پێشەكیانه جێ ده‌هێڵم، كه بنه‌مان بۆ ئه‌م ئه‌نجامه:
ئه‌وه‌نده به‌س نیه، كه به‌ڵگه‌یه‌ك بهێنیته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌كه‌ت موافق بێت له‌گه‌ڵ شه‌ریعه، گرنگ به‌ڵگه هێنانه‌وه نیه بۆ شه‌ریعه‌ت، به‌ڵكو پێویسته به‌ڵگه‌كه‌ت به‌ڵگه‌یه‌كی راست ودروست بێت به‌گوێره‌ی بنه‌ماكانی میتۆدی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی بابه‌تی بێت.
یه‌كێك له بنه‌ماكانی به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ی دروست، ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێت تێڕوانینێكى گشتگیر هه‌بێت بۆ سه‌رجه‌م ده‌ق و بنه‌ما شه‌رعیه‌كان، نابێت هه‌ندێك ده‌ق سه‌یر بكرێت وهه‌ندێكى تری پشتگوێ بخرێت، چونکە دەبێتە ئەو تۆوەی کە دووبه‌ره‌كی له ئاین لێ به‌رهه‌م هاتووە، له ئه‌نجامدا كۆمه‌ڵ و گروپه لاده‌ره‌كانی له فكری ئیسلامی به‌رهه‌م هێناوه، گرفتی زۆرێك له گروپه‌كانی وه‌ك شیعه، خه‌وارج، موعته‌زیله ئه‌وه بوو، كه هه‌ندێك ده‌قیان وه‌رگرتووه‌و، هه‌ندێكشیان پشتگوێ خستووه.
هه‌ندێك خه‌ڵكی تر له به‌ر گه‌وره‌یی ده‌قی شه‌رعی هه‌موو به‌ڵگه هێنانه‌وه‌یه‌ك قبوڵ ده‌كه‌ن، به بێ تێڕوانین له دروستی ئه‌و ده‌قه، ئه‌وه وای له هه‌ندێك له هاوه‌ڵان كردووه، كه هۆشداری بده‌ن ململانێ كردن به‌قورئان، (فإنه من اللسن الألد من أعظم الفتن لأن القرآ‌ن مهیب جداً، فإن جادل به منافق على باطل أحاله حقاً، وصار مظنة للاتباع على تأویل ذلك المجادل[1]) نمونه‌یه‌ك بۆ ئه‌م خه‌له‌له له به‌ڵگه هێنانهوە ده‌هێنمه‌وه، پاشان به دوو نمونه ناته‌واویه‌كانی ئه‌م رێگایانه شیدهكەینهوه:
نمونه‌ی یه‌كه‌م: له ئێستادا خهڵکێكى زۆر سورن له سه‌ر پێكه‌وه ژیانی مرۆڤایه‌تی له نێوان ئاینه‌كان و پێشكه‌ش كردنی وێنه‌یه‌كى لێبورده له ئیسلام، هه‌مو رێگاكانی خواپه‌رستی به دروست ده‌زانن، ئه‌گه‌ر له‌سەر رێگای ئیسلامیش نه‌بێت، مادام ئه‌و كه‌سه یه‌كتاپه‌رسته، و هاوبه‌ش بۆ خوا دانانێت، پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم به درۆ ناخاته‌وه، هه‌ندێك ئه‌م مه‌رجه‌شیان تێپه‌ڕاندوه، به‌ڵگه به‌و ئایه‌ته ده‌هێننه‌وه: {إنَّ الَّذِینَ آمَنُوا وَالَّذِینَ هَادُوا وَالنَّصَارَى وَالصَّابِئِینَ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْیوْمِ الآخِرِ وَعَمِلَ صَالِـحًا فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلا خَوْفٌ عَلَیهِمْ وَلا هُمْ یحْزَنُونَ} البقرة/ 62.
به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌و جۆره كه‌سانه بۆ ئه‌م ئایه‌ته، خوای گه‌وره حوكمی به ده‌ربازكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕوایان پێی هه‌یه، جوله‌كه‌ن، یاخود نەصرانی، ئه‌مه له دیدی ئه‌وان به‌ڵگه‌یه‌كى راشكاوانه‌یه، كه ئه‌گه‌ر جوله‌كه‌و نصرانی هاوچه‌رخ ئه‌گه‌ر بڕوایان به‌خوا هه‌بوو، شایه‌نی رزگاربونن له قیامه‌ت.
هه‌ركه‌سێك ئه‌م ئایه‌ته بخوێنێته‌وه هیچی تر ده‌رباره‌ی قورئان وسوننه‌ت نه‌زانێت، هیچ له‌باره‌ی كۆڕای زانایانی ئیسلام نه‌زانێت ئه‌وه، ئه‌و كه‌سه ده‌ڵێت: له راستیدا ئه‌م ئایه‌ته ئه‌و واتایه ده‌گه‌یەنێت، كاتێك ئه‌م ئایه‌ته قبوڵ ده‌كات، ده‌یان به‌ڵگه‌ی شه‌رعی تر پشتگوێ ده‌خات، ئه‌مه ده‌بێته پشتگوێ خستنی هه‌موو ئیسلام، كێشه ئه‌وه نییه، كه تۆ به‌ڵگه به‌هه‌رچی ده‌هێنیته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت سروشتی به‌ڵگه هێنانەوه شاره‌زا بیت.
زانایان به‌م جۆرە ئه‌م ئایه‌ته‌یان ته‌فسیر كردووه:
یه‌كه‌م: ئه‌و جوله‌كه‌و نەصرانیانهی گه‌یشتونه زه‌مه‌نی ڕه‌وانه‌كردنی پێغه‌مبه‌رصلی اللە علیە وسلم و بڕوایان پێی هێناوه.
دووه‌م: یاخود ئه‌وانه‌ن كه به‌ر له ڕه‌وانه‌كردنی پێغه‌مبه‌رصلی اللە علیە وسلم بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران هێناوه، كاتێكیش یه‌كێك گریمانه‌ی سێ یه‌می بۆ زیاد ده‌كات، كه جوله‌كه‌و نەصرانیهكانی ئێستاش ده‌گرنه‌وه، ئه‌مه به ته‌واوی ئیسلام وێران ده‌كات. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:( وَمَن یبْتَغِ غَیرَ الإسْلامِ دِینًا فَلَن یقْبَلَ مِنْهُ} آل عمران/ 85، هه‌روه‌ها كه‌سێك بڕوادار نیه كه باوه‌ری به پێغه‌مبه‌رصلی اللە علیە وسلم نه‌بێت وه‌ك دیاره له ئایه‌ته‌كان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {قَدْ أَفْلَحَ الْـمُؤْمِنُونَ الَّذِینَ هُمْ فِی صَلاتِهِمْ خَاشِعُونَ} المؤمنون/ 1 - 2، {وَسَوَاءٌ عَلَیهِمْ أَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لا یؤْمِنُونَ} ی‌س/1، جگه له‌وه خوای گه‌وره ئیمانی له‌و كه‌سه داڕنیوه، كه پێغه‌مبه‌رصلی اللە علیە وسلم نه‌كات به حاكم، {فَلا وَرَبِّكَ لا یؤْمِنُونَ حَتَّى یحَكِّمُوكَ فِیمَا شَجَرَ بَینَهُمْ} النساء/65 چۆن ده‌بێت كه‌سێك بڕوای به پێغه‌مبه‌رصلی اللە علیە وسلم نه‌بێت خوای گه‌وره به ئیمانداری حیساب بكات، وشه‌ی ئیمان شياو نییە بە جوله‌كه‌و نەصرانی كه شوێن ئیسلام ناكه‌ون، ناوبردنیان به ئیماندار له به‌رامبه‌ر مولحید و بتپهرستهكانه، كه زاراوه‌یه‌كه هه‌ندێك له هاوچه‌رخه‌كان به‌كاری ده‌هێنن، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بەڵگهیان بۆ ناهێنرێته‌وه. خوای گه‌وره له قورئان خه‌ڵكی كردووه به دوو به‌شه‌وه، موسڵمان و كافره: {رُّبَمَا یوَدُّ الَّذِینَ كَفَرُوا لَوْ كَانُوا مُسْلِمِینَ} الحجر/2 {إن تُطِیعُوا فَرِیقًا مِّنَ الَّذِینَ أُوتُوا الْكِتَابَ یرُدُّوكُم بَعْدَ إیمَانِكُمْ كَافِرِینَ} آل عمران/ 100 {وَقُلِ الْـحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَن شَاءَ فَلْیؤْمِن وَمَن شَاءَ فَلْیكْفُرْ} الكهف/29
له شه‌ریعه‌ت پله‌یه‌ك نییه كه بڕوای به ئیسلام و كافر نه‌بێت، هه‌ر كه‌سێك بڕوای به پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم نه‌بێت ئه‌وه كافره: {لِینذِرَ مَن كَانَ حَیا وَیحِقَّ الْقَوْلُ عَلَى الْكَافِرِینَ} ی‌س/70.
هه‌روه‌ك چه‌ندین ئایه‌ت هه‌یه كه فه‌رمان ده‌كه‌ن به بڕوا هێنان به پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم وشوێنكه‌وتنی، فه‌رمان ده‌كه‌ن كه بڕوا بوون به ئیسلام و ده‌ست پێوه‌گرتنی تا مردن، ئیسلام ئاینی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانه، هه‌ر كه‌س بڕوای به قورئان نه‌بێت كافر ده‌بێت، یاخود پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم به درۆ بخاته‌وه، كۆتا په‌یامه بۆ گشت مرۆڤایه‌تی، سزای ئه‌و كه‌سانه‌ی دیاری كردووه پشت له قورئان ده‌كه‌ن ، گوێرایه‌ڵی ده‌بێته هۆی چونه به‌هه‌شت، سزای سه‌رپێچیه‌كه‌ی دۆزه‌خه، هه‌روه‌ها قورئان نه‌هی كردوه له‌وەی دوعای لێ خۆش بوون بۆ كه‌سانێك بكرێت كه پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه، به‌درۆخستنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم به‌درۆ خستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م شه‌ریعه‌ته‌كانی پێشووه، چه‌ندان ئایه‌تی تێدایه كه باس له كفری جوله‌كه‌و نەصرانیه‌كان ده‌كه‌ن، یه‌كێكی تر كه ئه‌م به‌ڵگه ههڵدەتهكێنێ گریمانه‌ی سێیه‌مه.
به گوێره‌ی ئه‌م میتۆده به‌ڵگه هێنانه‌وه ده‌كرێت هه‌ندێك كه‌س كه ئه‌م ئایه‌ته ده‌خوێننه‌وه، كه ده‌فه‌رموێت: {إنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ}الحجر/9 بڵێن كه ئه‌م ئایه‌ته شیمانه‌ی فره‌خوای لێ ده‌كرێت، ئه‌م نمونه‌و چه‌ندان نمونه‌ی تر هه‌یه كه له ئایه‌ته‌كان ده‌ربهێنرێن.
نمونه‌ی دووه‌م: ئه‌مه نمونه‌یه‌كى قورئانیه، به‌ڵگه هێنانه‌وه‌یه، كه موسڵمانان كۆدهنگن له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یی، به‌ڵكو له‌سه‌ر كوفر بونی، كه‌سێك نمونه به ئایه‌تێك ده‌هێنێته‌وه، خۆی كوێركردووه له‌ئاست چه‌ندین ئایه‌تی تر، وه‌ك ئه‌وه‌یه كه شتێكى تر نازانێت.
له میانه‌ی گونجاندن له‌گه‌ڵ چه‌مكی ئازادی لیبراڵی رۆژئاوایی، زۆرێك له هاوچه‌رخان ده‌ڵێن: ئیسلام ئازادی بیروباوەڕو ره‌ئی بهرههای دابین كردووه، به مه‌رجێك ده‌ستدرێژی زیانی مادی تێدا نه‌بێت، مادام له چوارچێوه‌ی بیروباوه‌ڕ بێت، ئیسلام ده‌سته‌به‌ری ئه‌و مافه‌ی بۆ كردووه، ئه‌گه‌ر له بنه‌ما سهرهكیەکانی ئیسلامیش ده‌رچێت وبه ئاشكرا ده‌رچێت له ئیسلام وڕای بگهیەنێت، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه به‌م ئایەته ده‌هێننه‌وه، كه خوا ده‌فه‌رموێت: {لا إكْرَاهَ فِی الدِّینِ} البقرة: 256.
ده‌ڵێن: ئه‌م ئایه‌ته زۆر بە ڕه‌های باسی له‌وه كردووه كه ئیسلام زۆر له كه‌س ناكات كه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئێمه به دینی وفكر ده‌زانین ئه‌وان بیكه‌ن، هه‌ندێك زۆر زیاتر گه‌رم ده‌بن وده‌ڵێن: ئه‌ی ئه‌وه نیه، قورئان ده‌یان ئایه‌تی تێدایه باس له ئازادی ده‌كات، یه‌كێكى تر ده‌ڵێت: ئه‌م ئایه‌تانه ئایه‌تی محكمن نه‌سخ وتهخسیس نایانگرێته‌وه، چونكه بنه‌مای گشتگیرن.
ئه‌مه حوكمێكى قه‌تعیه، ده‌یان ئایه‌تی له‌سه‌ره ــ تێبینی بكه ده‌یان ئایه‌ت ــ زانایانی ئیسلام لێی بێ ئاگابونه، به‌درێژای چه‌ندین سه‌ده كه‌س دركی پێ نه‌كردوه، زانایان حه‌دی ههڵگهرانهوهیان داناوه، ئیجماعی له‌باره‌وه هه‌یه، هیچ خیلافێك نه‌قڵ نه‌كراوه، كه نه‌كوژرێت، له‌گه‌ڵ پێویستی سزا و زیندانی داواكردنی ته‌وبه، هیچ كه‌سێك رێگای به ئازادی ههڵگەڕانهوه نادات، چۆن ئه‌و هه‌موو ئایه‌ته‌یان نه‌دیوه، له‌سه‌رده‌مێك له سهردهمەكانی ئیسلام؟
بێ گومان ئه‌م شته‌یان لا ون نه‌بووه، ئه‌وان زۆرباشتر وقوڵتر له به‌ڵگه‌كانی قورئان گه‌یشتوون، وه‌ك له‌و فهوزایانهی ئێستا هه‌یه، زانایانی پێشوو جیابون له زانایانی ئێستا، ئه‌وان سه‌رجه‌م ده‌قه‌كانیان كۆده‌كرده‌وه، نه‌ك ده‌قێك بهێنه‌وه ده‌قه‌كانی تر وێران بكات، هیچ زانایه‌ك ناكۆكی نه‌دۆزیته‌وه له نێوان ئایه‌تی {لا إكْرَاهَ فِی الدِّینِ} البقرة/256 وفه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم، كه ده‌فه‌رموێت: (مَنْ بَدَّلَ دِينَهُ فَاقْتُلُوهُ) ئه‌م ئایه‌ته په‌یوه‌ندی به كافره‌وه هه‌یه به هه‌موو ته‌فسیره‌كان، نه‌ك بۆ موسڵمانی هه‌ڵگه‌راوه بۆچی؟
چونكه كۆی ئایه‌ته‌كه گشتگیره، به ئهندازەیهك ئه‌و مسوڵمانه‌ی كه دەیهوێت بنه‌ما شهرعیهكانیش وێران بكات، ئه‌گه‌ر وتت هیچ خورتی كردنێك له‌ئیسلام دا نیه، كه‌واته هیچ سزایه‌كی شه‌رعی نیه، له بونی واجب وحهرامهكان، هه‌روه‌ها سیسته‌می سیاسی ئیسلامی مافی دووڕوهكانی ده‌سته به‌ركردوه، تا جوێن به پێغه‌مبه‌رصلی اللە علیە وسلم بده‌ن وجه‌نگ له‌دژی ئیسلام رابگه‌یەنن!! هه‌ر بۆیه سوپای ئیسلام ووڵاته‌كانی تری فه‌تح كردووه بە ئازادی جوێن به‌ئیسلام بدەن و بانگه‌شه بكه‌ن بۆ دژایەتیكردنی ئیسلام!!.
ئه‌مانه به روونی دیاره هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه، تا ئێستا ئه‌م ژماره زۆره‌ی زانایانی ئێستا نه‌یان توانیوه، به‌ڵگه‌یه‌ك بهێنه‌وه كه زانایه‌ك له زانایانی كۆن شتێكى له‌م باره‌وه‌ی دابێت، یاخود به‌ڵگه‌ی ئایه‌ت بهێننه‌وه وه‌ك ئه‌وان هێناویانهتەوه، كه‌واته ئه‌و بۆچونه‌و، رێگای به‌ڵگه هێنانه‌وه هیچ په‌یوه‌ندی نیه به‌م مه‌نزومه فقهیه.
ئه‌مه دوو نمونه بوو، ده‌كرێت چه‌ندین نمونه‌ی تر هه‌بێت به‌هۆی ئه‌م دوونمونهیه نه‌مابێت، چونكه بوه به دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاو له رۆشنبیری هاوچه‌رخ، به‌ڵگه به قورئان ده‌هێنرێته‌وه بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی حوكمه‌كانی چه‌ندین ئه‌فكارو ئاراسته‌ی رۆژئاوای به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ده‌ڵێت پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی نییه.
كه‌م وكوری ئه‌م ئاراسته‌یه له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه؟، ئه‌م ئاراسته‌یه، چه‌ند گریمانه‌یه‌ك هه‌ڵده‌هێنجێت له ئایه‌تێك یاخود له فه‌رموده‌یه‌ك بێ گه‌رانه‌وه بێ ئامادەی بۆ ئه‌م حوكمه شه‌رعیانه، له كۆتایدا تێگه‌یشتنێك به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه چه‌ندین حكومی شەرعی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
هیچ جۆرێك له‌م به‌ڵگه هێنانەوه لای زانایانی پێشوو نیه، چونكه ئه‌وان زانیویانه، كه ناكرێت تۆ حوكمێك بهێنێیت حوكمێكى تر هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، بنه‌مای ئه‌حكامی شه‌رعیان زانیوه، وه‌ك مهزومهیهكى ته‌واو لێ یان ڕوانیوه، وه‌ك ئەو موجتەهیدانەی له ئه‌حكامی شه‌رعی زانا بوون، به فقه وحه‌دیس وتهفسیرو زمانی عه‌ره‌بی ئینجا حوكمی شه‌رعی ده‌رهێناوه،نەك وەك ئه‌وه‌ی ئێستا ته‌نها پشت به عەقڵ ده‌به‌ستێت.
كه‌م زانستی له شه‌ریعه‌ت وا له مرۆڤ ده‌كات كه نه‌توانێت كۆی ورهدهكاری ئامانجه‌كانی شه‌رع بزانێت، ئه‌مه وا لە مرۆڤ ده‌كات كه زۆرینه ی حوكمه‌كان قبوڵ نه‌كات، زۆینه‌ی ئه‌وانه‌شی كه له‌م بابه‌تانه رۆ ده‌چن پسپۆرە لە بوارێکی تردا، كاتێك پسپۆریه‌كه‌ی به‌راورد ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ زانسته‌كه‌ی كه هه‌یه‌تی به شه‌ریعه‌ت هۆكاره‌كه‌یت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، هیچ كامێك له‌وانه نه‌هاتوون فكرێكی رۆژئاوای بخه‌نه ڕوو پاشان بڵێن ئه‌وه شه‌ریعه‌ت بڕیاری لێ داوه، یاخود بڵێن ئه‌ومان قبوڵه، ته‌نها ئه‌م دووبابه‌ته نه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه بوبن به پاشكۆی ڕۆژئاوا.
هیچ كات ئه‌م گریمانانه به مێشكی زانایانی ئیسلام نه‌هاتوون، هه‌میشه ئاماده‌گی ده‌قه‌كان پاراستونی له شتێك، كه ههڵوهشێنهوهرهی ده‌قه‌كان بێت، ئه‌وان به‌گوێره‌ی ته‌فسیرێكى عه‌قڵی ره‌ها له ده‌قه‌كان نه‌گه‌یشتوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌مو تێگه‌یشتنێك دابرِنن له ده‌قه‌كان، چونكه له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی چه‌مكه هاوچه‌رخه‌كان نه‌ژیاون، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی بسازێن له پێناوی بونی گریمانه‌ی لیبراڵیه‌تی رۆژئاوای له‌ده‌قه شه‌رعیه‌كان..