ڕێگامان دوورە بەڵام ئومێدمان گەورەیە
نووسینی: هاوبیر احمد
کاتێك سەیری خوێن گەرمەکانی گەلەکەم دەکەم لە دوو لاوه خەم دام دەگرێت یەکەم خەمی قیامەتیان دەخۆم چونکە لە پێغەمبەرەکەمەوە صلی اللە علیە وسلم فێر بووم کە دەفەرموێت: من وەكو پەپولە لە ئاگری دۆزەخ دوورتان دەخەمەوە، کەچی ئێوە تێتاندایە خۆی فڕێ دەداتە ناوی خوای گەورە پەنامان بات ، هەڵگرتنی خەمی قیامەتی خەڵکی ئەرکێکی پیرۆزی دینەکەمانە هەرکەسێك خۆی بە مسوڵمان بزانێت دەبێت خەمی قیامەتی کەسانی دەوروبەری بخوات.
خەمی دووەم خەمی تێگەیشتنی خەڵکییە بە تایبەتی گەنجەکانمان لە ڕاستی و ماهیەتی شتەکانی دونیا لەم خەمەشەوە خەفەتی درەنگ گەڕانەوەی دەسەڵاتی حەق و خەلافەتی ئیسلام بۆ سەر حوکم دێتە پێشەوە.
چونکە تا تێگەیشتنی راستییەکان و ناسينی ماهیەتی شتەکان زوتربێت زوتریش ئیسلام دهگاتهوه ترۆپكی ڕۆڵی ڕاستهقینهی خۆی .
کاتێك وێنەی ستافی کە ناڵی ئاسمانی عەلمانییەکانم بینی ئەو هەموو گەنجە خاوەن بەهرەیە کەوتونەتە بۆسەی فرۆشتنی دنیا و قیامەتی خۆیان بۆ دنیای کەسانێکی تر کە لەڕاستیدا نە ئەو گەنجانە و نە خاوەن کەناڵەکەش خاوەنی بیرو هۆشێكی تێگەیشتوو نین لە دنیاو قیامەتی خۆیان جگە لەمەش هەوڵی تێكدانی بە دەست هێنانی دنیاو دواڕۆژی کەسانی تریش دەدەن.
بەڕاستی جێگەی هەردوو خەمە گەورەکەیە کە لەسەرەتادا باسم کرد چونکە تا ئەم گەنجانە تێدەگەیەنیت کە ئەو رێگای گرتویانە سەرابە زۆری دەوێت ، تا ئەو هەموو ئافرەتە سفورانە تێدەگەیەنیت و قەناعەتیان پێ دەکەیت بۆ گەڕانەوە سەر رێگای راست پشو درێژییەکی زۆری پێویستە.
ئومێدی سارد نەبونەوەمان لە هەوڵدان لە سورەتی نصرەوە سەرچاوە دەگرێت کە کاتێك خوای گەورە سەرکەوتن دەنێرێت، خەڵکی پۆل پۆل و تیرە تیرە ڕوو دەکەنە دینی خوا. لێرەوە خەمەکان دەڕەوێنەوە و ئومێدەکان گەورەتر دەبن بە هەوڵدان و کۆشش کردنی بەردەوام بۆ گهیشتن به قۆناغی تهمكین .