فیکر

عەلەمانیەت نە لە ئیسلامەوەیەو نە عەقڵیەتی جولەکەی ئیسرائیلە!

عەلەمانیەت نە لە ئیسلامەوەیەو نە عەقڵیەتی جولەکەی ئیسرائیلە!

نووسینی: زانا هەمەوەندی

 

بۆ مانەوەو گەیشتنیان بە ئامانجی خۆیان جولەکە بەو دنیا ویستی و تەماع کارییەوە یاسایەکیان بۆ خۆیان دانەوە لە دوای ئەوەی خۆیان زۆر بە ستەم لێکراو زانی و خەڵکی بەهۆی خراپەکارییەکانیانەوە کەوتە سەرکوتکردنیان کە ئەویش ئەوەیە ( جولەکە جولەکە نەکوژێت) لە کاتێكدا لە پێشتردا لەسەر تەماعی دنیا یەکتریان دەکوشت بگرە نەك خەڵكی ئاسای بەڵکو پێغەمبەران و پیاو چاکانی خۆیان دەکوشت و دەبڕی .

بەڵام زۆر بەداخەوە کورد لە دوای پارچە پارچەکردنی خاکەکەی، تاڵانکردنی سامانەکەی، کوشت و بڕی خەڵکەکەی بە ناوی ئەنفال و کیمیاباران، هەر ئامادە نییە یاسایه‌ك داڕێژێت و پێ لە جەرگی خۆی نێت  کە کورد کورد نەکوژێت، مافی یەکتر بەن لە بیرکردنەوەیاندا، سنور بۆ پیرۆزییەکانی ئیسلام دانێت و رێز لە داب و نەریت و پێشينانی خۆی بگرێت، بەڵام بەداخەوە هیچ !!.........ئەگەر لە کاردانەوەی عەشرەتی بەرامبەر و پشتی تاکەکان نەترسێت بە رۆژی نیوەڕۆ یەکتری ئەخۆن !!

کوڕی ئەنفال و کیمیای جێگەی رێزن و پێویستە مافیان بدرێتێ نەوەك بە رۆژی روناك لە ناو ماڵی خۆیدا و لە ناو خێزان و جگەر گۆشەکانی خەڵتانی خوێن کرێت،دەسەڵاتێك خاوەنی شەرم و حەیا بوایەو یاسای ئاسمانی قبوڵ و جێبەجێکردایە هەرگیز بیری لە جۆرە کارێکی وا نەندەکردەوە. لە دوای ئەم هەموو کارە بەدڕەوشتی و قێزەونانە دەسەڵاتی عەلەمانیەتی کوردی پێویست بوو خۆی خلع کات و سەری لوتی خۆی رەش کات، میللەتیش پێویستە بیر کەنەوە کە خەڵكێك هەڵبژێرن کە مافیان بۆ دابین کات و نان و ئەمانیان بۆ دەستەبەر کات . لە ئێستاشدا جێگەی خۆیەتی یەك شەقیش لە عەلەمانیەتی کوردی هەڵدەن کە نەوەك جولەکەیە بۆیان کە تاکەکانی خۆی نەکوژێت و نە یاسای شامل و کاملی پێغەمبەری ئاخر زەمانیشە صلی اللە علیە وسلم کە خوای گەورە پێی بەخشیووە و خوێنی موسڵمانی لەسەر موسڵمان حەرامکردووە .

کەواتە عەلەمانیەت دینێکە کە سیستەمێکی تایبەتی خۆی هەیەو بۆ مانەوەی خۆی لەسەر دەسەڵات هەموو نەیارەکانی خۆی دەکوژێت بێ گوێدانە ئەوەی هاو خەباتیەتی یا خود خزمەتکاریەتی، بە هەموو پێوەرێك یاساو سیستەمی عەلەمانیەت کوفرەو بە زۆر خۆی سەپاندووە بەسەر کوردستاندا و پێویستە خەڵکی دەست بەرداری بن تا ئەویش بە سەر شۆڕی و ڕوی ڕەشەوە جێمان بێڵێت .

3205 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-03-15
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.