هه‌ڵه‌و ڕێگه‌چاره‌ی په‌له‌كردنی ئیسلامییه‌كان
ئاماده‌كردنی: هادی شارباژێڕی
مامۆستا موحه‌ممه‌د قوتب له كتێـبی (كیف ندعوا الناس) پرسیارێك ده‌كات و خۆیشی وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رموێ:
ئه‌و هۆکارانه‌ی که بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌کانی سه‌رده‌می والێکرد بکه‌ونه هه‌ڵه‌ی په‌له‌کردنه‌وه چی بوون ؟
١- شارهزانهبوونێکی ووردهکارانه به دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئوممه‌تی ئیسلامی له حه‌قیقه‌تی ئیسلام.
٢- هه‌ڵخه‌ڵه‌تان به حه‌ماسه‌تی جه‌ماوه‌ر،گومان بردن به‌وه‌ی، که کاره‌که هه‌رچه‌نده زۆر گرانه، به‌ده‌ست هێنانی به پێچه‌وانه‌وه‌یه‌و زۆر نزیکه.
٣- حساب نه‌کردنێکی زیره‌كانه بۆ کاردانه‌وه‌ی دوژمن.
ئه‌م سێ خاڵه‌ی (محمد قوطب) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت زۆر گرنگه موسوڵمانان به ووردی بیخوێنه‌وه‌و لـێی تێبگه‌ن،هه‌تا جارێکی‌تر نه‌که‌وینه هه‌ڵه‌ی له‌و جۆره‌وه، به‌کورتی باس له‌هه‌ر سێ خاڵه‌که ده‌که‌ین و ڕونکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌ده‌ین.
١- له‌خاڵی یه‌که‌مدا باس له‌وه‌ده‌کات که پێویسته ئێمه پێش ئه‌وه‌ی بزاڤێکی گۆڕانکاری دروستبکه‌ین خوێندنه‌وه‌یه‌کی زۆر ووردمان هه‌بێت بۆ حاڵی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که موسوڵمانانی تێدا ده‌ژین، ئێمه ده‌بێت بزانین ئومه‌تی موسوڵمان ئاستی تێگه‌یشتنی له ئیسلامه‌که له کوێدایه !، وه ئه‌وه‌ش بزانین که له ناوچه‌یه‌که‌وه بۆ ناوچه‌یه‌کی تر له قۆناغێکهوهبۆ قۆناغێکی تر جیاوازیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر چاوێک بخشێنینه‌وه به سه‌رده‌می پێغمبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌بینین که له‌مه‌ککه سیانزه ساڵ خه‌ریکی ئه‌وه‌بوو که ئه‌و ئوممه‌ته‌ی ده‌یه‌وێ بزاڤێکیان پێدروستبکات په‌روه‌رده‌یان بکات وبیانهێنێته ئه‌و ئاسته تێگه‌یشتنه‌ی که ئیسلامه‌که داوای ده‌کات، چونکه به‌راستی زۆر هه‌ڵه‌یه که بته‌وێ گۆڕانکاری دروستبکه‌یت به فکره‌یه‌ک له‌کاتێکدا ئه‌و خه‌ڵکه‌ی هه‌ڵده‌ستین به‌و گۆڕانکارییه خۆیان له‌و فکره‌یه حاڵی نه‌بوبێتن وئاماده‌ی ئه‌وه‌یان تێدا نه‌بێت که هه‌موو به‌شه‌کانی ئه‌و فکره‌یه قبوڵ بکه‌ن، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ئێستاش که لهوکوردستانهدایه به‌دڵنیایه‌وه ڕێژه‌یه‌کی زۆر زۆری کۆمه‌ڵگاکه موسوڵمانه و سوپاس بۆ خوای گه‌وره به‌ڵام ئاستی تێگه‌یشتنی خه‌ڵکه‌که بۆ روحی ئیسلام زۆر له‌دواوه‌یه ئه‌وه‌ش به‌دڵنایه‌وه هه‌تا چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ناتوانرێت هیچ گۆڕانکاریه‌ک بکرێت، هۆکاری دورکه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ش له‌و دینه‌ی که خوای گه‌وره ناردویه‌تی زۆر زۆره به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌ره‌کی بێت ئه‌مانه‌ن :-
١- ده‌سه‌ڵاتێکی عه‌لمانی دیکتاتۆر که به‌درێژای چه‌ندین ساڵه ئیش له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی ئیلحاد و فه‌سادی وله‌ناوبردنی ئیسلام ئه‌دات.
٢- خه‌م ساردی داعیه‌کان و دونیاویستی موسوڵمانان و سەرسام بوون به شارستانیه‌تی ئه‌وروپاو هه‌ڵگرتنی بیروباوڕی ڕۆژئاوا‌و فه‌لسه‌فه‌کانیان و دورکه‌وتنه‌وه له ئیسلام.
٣- ناکۆکی و جیاوازی نێوان موسوڵمانان له‌سه‌ر شتانی ورد و له‌بیرکردنی خاڵه سه‌ره‌کیه‌کان.
بۆ یهدهبێت ئێمه له‌ئێستادا ئیش له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه بکه‌ین که خه‌ڵکی ئاشنا بکه‌ین به دینه‌که و وه داواکاری دینه‌که له‌وخه‌ڵکه چییه؟، ئه‌و خه‌ڵکه موسوڵمانه ئه‌گه‌ر له‌و ئیسلامه تێبگه‌ینرێت به‌دڵنیایه‌وه ئاوا دوای خه‌ڵکی عه‌لمانی وگه‌نده‌ڵ ناکه‌وێت، موسوڵمانانی به‌رێز قه‌ت ئه‌و پرسیاره‌ت له‌خۆت کردووه یان قه‌ت توشی سه‌رسورمان بوی به‌وه‌ی که چۆن دەگونجێت خه‌ڵکی ئاستی تێگه‌یشتنی بۆ دینه‌که ئه‌وه‌نده بێته خواره‌وه که له‌پێناوی ده‌سه‌ڵاتێکی عه‌لمانی دا خۆی بدات به‌کوشت یان ببێته ئه‌ندام و جێبه‌جێ کاری فکری عه‌لمانیه‌ت و ئیلحاد له‌کاتێکدا نوێژ و ڕۆژو هه‌موو ئه‌رکه‌کانی ئیسلامیش جێ به‌جێ ده‌کات، جابزانه ئه‌رکی ئێمه چه‌ند قورسه له ڕونکردنه‌وه‌ی ئه‌ودینه بۆئه‌و خه‌ڵکه موسوڵمانه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌بێت باش بزانین هه‌تا ئه‌م قۆناغه نه‌بڕین ناکرێ په‌له بکه‌ین بۆ هه‌نگاوی دواتر.
٢- حه‌ماسه‌تی جه‌ماوه‌ر زۆر گرنگه، پێویسته ئومه‌تی موسوڵمان حه‌ماسه‌تێکی باشی تیابێت بۆ دینه‌که‌و بۆگۆڕانکاری، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌رکردایه‌تی ئه‌و بزاڤه گۆڕانکاریه ده‌که‌ن نابێت به پشت به‌ستن بهوحهماسهتهی که‌هه‌یه په‌له له ڕیزبه‌ندی قۆناغه‌کان بکه‌ن، هه‌ر نمونه‌یه‌ک لهسیرهی پێغەمبه‌ر صلی اللە علیە وسلم بێنینه‌وه کاتێک که‌له مه‌ککه بون موسوڵمانان زۆر توشی ناره‌حه‌تی و ئه‌شکه‌نجه ئه‌بونه‌وه داوایان له پێغەمبه‌ر صلی الله علیه وسلم کرد که ڕێگه‌یان پێبدات به‌رنگاری کافره‌کان ببنه‌وه به‌ڵام خوای گه‌وره ئایه‌تی دابه‌زاندو ئامۆژگاریکردن که ( کفوا ایدیکم و اقیمو الصلاة) واته : ده‌سته‌کانتان دابنێین و نوێژه‌کانتان ئه‌نجام بده‌ن، خوای گهورهقۆناغهکانی بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه موسوڵمانه دیاری کردبوو به‌ڵام موسوڵمانان هه‌ندێک کات په‌له‌یان ده‌کرد ده‌یان ویست کهقۆناغهکان زوو بیبڕن، بۆیه ئێمه‌ش که خۆمان به شوێنکه‌وته‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه موسوڵمانه‌و پێغەمبه‌ر ده‌زانین هـهردهبێت وه‌ک ئه‌وان قۆناغه‌کان تێپه‌ڕێنین، زۆر کات حه‌ماسه‌تی جه‌ماوه‌ر وا له‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌و بزاڤانه ده‌کات که واقیعه‌که‌یان لێبگۆڕێت، قۆناغه‌که پێویستی به کاری زۆر و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه به‌ڵام ده‌بینیت حهماسهتهکهوالهخهڵکهکه ده‌کات که وابزانێ ئیتر زۆر به‌ئاسانی ئه‌توانێ گۆڕانکاری بکات، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه و ده‌بێت زۆرئاگاداربین وه‌زۆریش وردبین له دیاری کردنی ئه‌و زه‌مه‌نی کهتیایین، بۆیه واقیع ناسی ده‌بێت پێش هه‌موو کارهکانبکرێت.
٣- خاڵی سێیه‌م که باس له حساب نه‌کردنی ھێزی دوژمن ده‌کات، به‌راستی زۆر سه‌یره موسوڵمان کاتێک ده‌یه‌وێت گۆڕانکاری ریشه‌ی بکات له کۆمه‌ڵگایه‌ک حساب بۆ کاردانه‌وه‌ی دوژمن نه‌کات به‌وردی، زۆرکات ده‌بینیت هه‌ندێک موسوڵمان خاوه‌ن هێزێکن که سنورداره ده‌شیانه‌وێ گوڕانکاری بکه‌ن و هێزی به‌رامبه‌ریشیان بهدهیانقاتی موسوڵمانانه له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، ئێمه ناڵێین کاتێک به‌ره‌وڕوی دوژمن ببه‌ره‌وه که هه‌مان هێزی دوژمنت هه‌بوو له‌ڕوی چۆنیه‌تی چه‌ندێتیه‌وه ناواناڵێین چونکه مێژوو شایه‌ته که موسوڵمانان به‌رامبه‌ری دوژمن بۆتهوهوژمارهی موسوڵمانان زۆر که‌متر بووه له کافران و وه جۆری چه‌ک و ئیمکانیه‌تیش ههرهی کافره‌کان زۆر تربووهوه موسوڵمانانیش سه‌رکه‌وتوبون به‌سه‌ریاندا، ئێمه باس له‌وه‌ده‌که‌ین که ورده‌کاری کاردانه‌وه‌ی دوژمن حسابی بۆبکرێت له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه زۆر کات دوژمنه‌که خۆی لاوازه و ئه‌توانی زاڵبیت به‌سه‌ریدا، به‌ڵام پاڵپشتی ده‌ره‌کی زۆره‌و یان پاڵپشته‌که‌ی زۆر به‌هێزه کاتێک که‌ده‌که‌ویته واقیعه‌که‌وه ئه‌وکات بۆت ده‌رده‌که‌وێت که ههنگاوێکی هه‌ڵه‌ت ناوه ،هه‌تا وردتر‌و ژیرانه‌ترو حه‌کیمانه‌تر هه‌نگاوه‌کان بنێین هێشتا که‌مه...