ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر پیرۆزبایی نه‌ورۆز له ئێران ده‌كات
ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر پیرۆزبایی نه‌ورۆز له ئێران ده‌كات
ئاماده‌كردنی: پێگه‌ی هه‌واڵی دووربین
كونسوڵی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر پیرۆزبایی جه‌ژن له ئێران ده‌كات، له پێگه‌ی فه‌رمی و خاوه‌ن سه‌حی شینی (كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر) كه به‌ناوی (U.S. Consulate General Erbil) نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی بڵاو ده‌كاته‌وه، پیرۆزبایی له ئێران و كۆمه‌ڵێك وڵاتی تر ده‌كات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی كورد و كوردستانی تێدا به‌كار نه‌هاتووه!
له‌ده‌قی نهورۆزنامهكه كه به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی نوسراوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی كوردی تێدا نه‌هاتووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوی وڵاتانی (ئەفغانستان و ئازەربایجان و چین و جۆرجیا و ھیندستان و ئێران و عێراق و کازاخستان و کۆماری کارغیزیا و پاکستان و ڕوسیا و سوریا و تاجیکستان و تورکیا و تورکمانستان و ئۆزباکستان) تێدا هاتووه!
پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆچی به‌زمانی كوردی بڵاو ده‌كرێته‌وه پیرۆزباییهكهش به‌هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندی به‌كورده‌وه نییه؟
ئایا وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌ویه ئه‌وان سه‌نگێك بۆ كورد و خه‌ڵكی كوردستان دانانێن، یاخود ئه‌وان بڕوایان وایه نه‌ورۆز هی كورد نیه.
وێنه‌ی ده‌قی بڵاوكراوه‌كه‌یان:
|